شەو كەسێ پرسی لەخۆ دەرخستی پەروانە شەو
ئەو وتی:نا تیگەیشتوو! تەجرە بەی مــــەردانە شەو
هەر سیا بەختانی عیشقە مەزهەری نــــووری هودان
شەو نەبێ ئەستیرە مەستوورن، بەكەم مەڕوانە شەو
ئەم سیا رۆزی منە پۆشیویە عەیبی كـــــــــــــــەسان
ئاشكارە سەتری ئەحوالی گونەهكارانە شــــــــــــــەو
بۆیە زولمەت پۆشە،نووری ئەهلی جەوهەر دەركــــەوێ
سەیری حەققی كەن لەسەر ئەم ماهـ وئەستیرانە شەو
نەبووە،نابینی لەشەو مەحرەم ترێ تارۆژی حـــــــەشر
پەردە پۆشه،هەمدەمه،هەمدەردی عوششاقانە شەو
شەو،هەموو شەو چاوەرییە رۆژ هەلێ،هەر رۆژهەلات
مەحوە سەرتاپا لەبەر پـێیـا فیداکارانە شــــــــــــــــــەو
خۆر پەرستینه! لەشەو فێری پەرستن بن،كە خۆر
هەر دیاری دا،بەدەوری سەریەدا قوربانە شــــــەو
فیرقەتی رۆژە دەروونی كردە داغیكی ســــــــــــــــیا
وەك منی سەودازەدە ئاتەش زەدەی هیجرانە شەو
گەرفیراق ئاگر هەموو رۆژێ لەجەرگی بــــــــــــەرنەدا
بۆ هەموو شەو تیرە دل، سینەی زوخالستانە شەو!
تیرەگی وا فەزلی بۆنادەم بەسەر روونــــــــــــــــــــاكییا
مەنشەئی ئیزهاری جیلوەی فەیزی سبحەینانە شەو
هەر لەتاریكی شەوایە ديته دەر ئەهـــــــــــــــلی نیاز
رازی دل ئیفشا بكەن،خەلوەت گەهی خاسانە شەو
تێ بگە بۆجی بەجانن طالیبی شــــــــەو عاشقان
نیوە شەو بوو، وەعدەگاهی هاتنی جانانە شــــــــەو
هیندە ساحیب سیڕڕە،(میعراج)و شەوی (قەدر) و (بەرات)
خاسەجاتی ئەون و مومتازە بەم ئەسرارانە شــــــــــــــەو
هەركەسێ طالیب بە دوڕڕی مەعریفەت كـــــــــۆكردنه
پر لەدوڕ دەریایەكی بێ مەهلەكەی خنكانە شـــــــەو
وەك خظر ئاوی حـــــــــەیاتی فەیزی حـــــەق عافیتیه
ئەوخودا پیداوه ( مـەحـوی)! تا ســـــەحەر ناڵانە شەو !!!
"مەحوی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )