خۆشا ره‌ندێ له دنیا بێ موبالات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
به رۆژ زینده‌ی جه‌ماعه‌ت بێ ، به شه‌و مات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
به سووره‌ت جهلوهتی غه‌رقی عه‌لایق هه‌ر وه‌كوو خه‌ڵقی
به مه‌عنا خه‌ڵوه‌تی مه‌ستی موناجات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
ئه‌گه‌ر عاله‌م ببێته خه‌لعه‌تی ته‌شریفی سه‌رتاپای
وجوودی بێ و جوودی بێ موباهات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
به زاهیر تاوسی ڕه‌نگین سیفاتی ته علی التاهی
به باتین قومری و خاكسته‌ری زات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
ئه‌گه‌ر ته‌كیه ئه‌گه‌ر شێخه هه‌موو داوی عه‌لایق بوون
بڵا ((نالی )) بچێ مه‌ستی خه‌رابات و موجه‌ڕڕه‌د بێ
موجهڕڕهت = رووت
((نالی ))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )