حه‌زره‌تی وه‌فـــــای
کۆپله‌ی سێهه‌م له هۆنراوه‌ی شـیـریـــن تـه‌شی ئه‌ڕێسێ
1
که که‌وته چه‌رخ و گه‌ردیش ته‌شی به ده‌ستی ڕه‌نگین
هه‌ودای له لێو و ده‌م دا، خورشیدی سینه نه‌سرین
سه‌مای به "زوزه‌نه‌ب" دا "که‌فولخه‌زیب"ی شیرین
گرتی خه‌تی "مه‌دارات"، شه‌فه‌ق به "عه‌قدی په‌روین"
سێحرێکه بۆ دڵ و دین، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ!
2
به عیشوه زولفی لادا، له سه‌ر عیزار و زاری
دوگمه‌ی یه‌خه‌ی ترازا، بزووت هه‌وری به‌هاری
که شه‌و به‌یانی به‌ردا، گوڵ و وه‌نه‌وشه باری
سه‌ڵای له عاشقان دا، باخی گوڵ و هه‌ناری
دونیا به ئینتیزاری، شیرین ته‌شی ده‌ڕێسێ!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )