
08-19-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
((دڵێكی تیك شكاو ))
((دڵێكی تیك شكاو ))
به سه‌رسامی له‌سه‌ر لوتكه‌ی بلندی گه‌نجی وه‌ستاوم
شریتی عومری رابردووم وه‌ك خه‌و دیته به‌رچاو
شریتی چی ؟ سه‌راپا سه‌رگوزشته‌ی نا ئومیدیمه
فلیمی پر له ناسۆری هه‌ره‌سهینانی لاویمه
تروسكه‌ی تیا به‌دی ناكه‌م سه‌رنجم چه‌نده لیداوه
له تاپۆی نامورادیم و ته‌می ناسۆری به‌ولاوه
ئه‌وه‌ی ئه‌وساكه روناكی ئه‌دا به ژینه شیواوه
دلیكی پر له ئاهه‌نگ بوو كه ئیستا پاكی رووخاوه
به‌لی ئه‌وسا دلیكم بوو ، كه سه‌رچاوه‌ی ژیانم بوو
دلی كه مه‌لبه‌ندی ئاوات و ته‌وژم و تینی گیانم بوو
دلی گولزاری دلداری و به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی بوو
وه‌كو بتخانه مه‌یدانی بتی جوانی په‌رستی بوو
له‌گه‌ل گریان و هاواری هه‌ژارانا له شینا بوو
له‌گه‌ل ناله‌ی كه‌سانا له خورپه و راچه‌نینا بوو
له ژیر سایه‌ی ئه‌وینیكا هه‌موو سحریكی پۆشی بوو
له كونجیكی خه‌راباتا خه‌ریكی باده نۆشی بوو
دلی بوو دار و دیواری هه‌موو مه‌ستی نیگاری بوو
هه‌موو سوچیكی ده‌ستكردی به‌لینی تاقه یاری بوو
دلی خونچه‌ی ته‌مای وابوو له خۆشی ئه‌و ده‌می واكا
كه تیشكی ئه‌و له لیوی دا گوڵاو پرژینی دونیاكا
دلی ئاماده‌بوو تاری هه‌زار ئاوازی لی هه‌ستی
به مه‌رجی گولبده‌م جاری به مه‌ستی لی بدا ده‌ستی
ته‌لاری دل كه دیواری وه‌ها مه‌ستی ئه‌وینی بوو
له باوه‌ش گرتنی باڵای هه‌موو ئاواتی ژینی بوو
وه‌نه‌وشه‌و نیرگز و شه‌وبۆ هه‌موو سه‌رخۆشی تاسه‌ی بون
له ته‌ك سروه‌ی به‌یانیدا ته‌ما داری هه‌ناسه‌ی بوو
هه‌موو پیكیكی مه‌ینۆشی به یادی ئه‌و كه پر (مه‌ی ) بوو
له مه‌یخانه‌ی دلا كه‌یلی بزه‌ی ئه‌و جووته لیوه‌ی بوو
هه‌موو پارانه‌وی وابوو به شیوان و سبه‌ینانی
كه رۆژی لیوی پر تاسه‌ی له‌سه‌ر دوو لیوی ئه‌و دانی
كه‌چی ئه‌و كۆشكی چه‌ند ساله‌ی دلم بنچینه‌كه‌ی دانا
به ته‌نها گه‌رده‌لولیكی نه‌هامه‌تی چوو به ئاسمانا
هه‌موو ئه‌و نیاز و ئاواته‌ی له‌ناو ناخی ده‌رونا بوو
له داخی بی به‌لینی ئه‌و به جاری ته‌فرو تونا بوو
به‌لی كاتی به‌خۆمم زانی به‌هاری پر ئه‌وین رۆیی
خه‌و و ئاواتی چه‌ند ساله و به‌لینی پیگه‌ین رۆیی
گه‌لیكم پشكنی دونیا له دووی ئه‌و جوته لیوه‌ی ئه‌و
هه‌زار ئه‌فسوس نه ئه‌و رۆژه‌م به‌دی كرد و نه شیوه‌ی ئه‌و
نه پرشنگی له خونچه‌ی دا نه په‌نجه‌ی دا له تاری دڵ
نه به‌ژنی شۆخ و شه‌نگی بوو به میوانی ته‌لاری دڵ
نه چاوانی گوڵی رشت و نه كلچیوكیكی پیا هینا
نه پرچی نیرگزی مه‌ست و وه‌نه‌وشه‌ی شینی داهینا
نه پیكی نایه سه‌ر لیو نه بیستم رازی شیرینی
نه مالئاوای لیكردم نه‌ئیتر شیوه‌یم بینی
به‌لی ئیستا ئه‌وه‌ی جیماوه بۆ من یادگاریكه
به‌سه‌رهاتی دڵی ورد و به‌سه‌رچونی به‌هارێكه
((ئه‌حمه‌د هه‌ردی ))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|