
08-19-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەوری پایز
هەوری پایز
له ده‌ریاوه قه‌تاری هه‌وری باڕشت که‌وته دووی پێشه‌نگ
به سه‌ر سینگی چیادا چۆکی داداوه، ک‌ش و بێده‌نگ
به سه‌ر پاییزی زه‌ردا با به خوڕ بگری، به کوڵ بگری
له سه‌ر ئاخر گه‌ڵا ، ئاخر چڵی ته‌نیایی گوڵ بگری
به خوڕ بگری، به کوڵ بگری، به سه‌ر ده‌شت و ده‌ری وشکا
به سه‌ر داری گه‌ڵا زه‌ردا، به سه‌ر پووشا، به سه‌ر دڕکا
به سه‌ر سه‌رچاوه‌یی کزرا، به سه‌ر زیخی چه‌می دێما
به سه‌ر هه‌ر وشکی پێکا وا له هاوینی گه‌رم جێ ما
به‌ڵی بگری، به کوڵ بگری، هه‌تا ئاخر دڵۆپ بگری،
به گریه‌ی هه‌وری پاییز با نوقم بێ سینه‌ی کزری!
به‌فر ئاسۆی بڵند بگرێته چوارچێوه‌ی بلوورینی،
له چه‌م هه‌ڵسێ خوڕه‌و هاژه‌ی شه‌پۆلی ئاوی خوێنینی!
دڵۆپی سارد و فێنک با له سه‌ر دار و ده‌وه‌ن بـڕژێ،
په‌پووله‌ی زه‌ردی ئاڵتوونی له سه‌ر لق هه‌ڵوه‌رێ، بپژێ
به‌ڵێ! بگری هه‌ور، بارانی پاییز بێ وچان بگری،
له سه‌ر باغچه‌ی گوڵێ وا سیس ئه‌بێ ئاخر چڵی عومری!
بگرمێنێ، ته‌پ و نم دابکا، بیکاته شه‌ست، هه‌رگیز،
نه‌وه‌ستێ قوڵپی گریانی، نه‌وه‌ستێ هه‌وره‌که‌ی پاییز
ته‌بیعه‌ت زه‌ردو ژاکاوه، له حاڵی گیان که‌نشتایه،
نیشانه‌ی ماته‌می پاییز له فرمێسکی درشتایه!
"مامۆستا گۆران"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|