موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3018  
قدیمی 08-20-2013
fatemiii آواتار ها
fatemiii fatemiii آنلاین نیست.
کاربر خوب
 
تاریخ عضویت: May 2012
محل سکونت: تهران
نوشته ها: 486
سپاسها: : 797

987 سپاس در 452 نوشته ایشان در یکماه اخیر
fatemiii به MSN ارسال پیام fatemiii به Yahoo ارسال پیام فرستادن پیام با Skype به fatemiii
پیش فرض

ناله ی جودایی(هیمن) ڕیگه‌ ده‌بڕم، کوانێ هه‌نــــــــــــــــــگاوم شله‌
ڕاسته‌ بێ‌هێزم، ده‌کـــــــــــه‌م ئه‌مــــــما مله‌

هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چـــــــۆڵ و ده‌شت
دێم به‌ره‌و کانی، به‌ره‌و بـــــاخی به‌هه‌شت

دێم به‌ره‌و زیخ و چه‌و و کانــــــــــیاوی خۆم
چۆن له‌وانه‌ وه‌رده‌گێڕم چـــــــــــــــــاوی خۆم

دێم به‌ره‌و ئه‌و داروبـــــــــــــــــه‌ردو به‌نده‌نه‌
دێم به‌ره‌و ئــــــــــه‌و باغ و مێرگ و چیمه‌نه‌

دێم به‌ره‌و زورک و تــــــــــه‌لان و که‌ندوله‌ند
دێم به‌ره‌و بژوێن و زه‌نـــــــــــــــوێر و زه‌مه‌ند

دێم به‌ره‌و پانـــــــــــــــاوک و هه‌وراز و نشێو
دێم به‌ره‌و ئه‌شـــــکه‌وت و زه‌ندۆڵ و په‌سێو

دێم به‌ره‌و به‌فر و چـــــــلووره‌ و به‌سته‌ڵه‌ک
دێم به‌ره‌و شــــیخاڵ و ڕێچکه‌ و ڕه‌شبه‌ڵه‌ک

دێم به‌ره‌و لــــێڕ و چڕ و به‌ســــــــتێن و چۆم
دێم به‌ره‌و هه‌ڵـــدێر و گێژ و به‌نـــــــد و گۆم

دێم به‌ره‌و هۆبه‌ و هـه‌واری باســــــــــــــــــه‌فا
دێم به‌ره‌و لادێ، به‌ره‌و کانــــــــــــــگه‌ی وه‌فا


ویرایش توسط fatemiii : 08-20-2013 در ساعت 08:01 AM دلیل: درج نام شاعر
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از fatemiii سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید