شێعری"مامۆستا ئەخوڵ"
دڵم هه‌ر ئه‌و دڵه‌ی جارانه ئێستاکه‌ش ئه‌ناڵێنێ
هه‌ناسه‌ی ساردی ناکامی له‌سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ
ئهگهرجوانیت سه‌رنجم رابکێشێ،مهگرهلێم چونکه
جه‌ماڵت په‌یکه‌ری ڤینۆسی خوای جوانیش ئه‌جوڵێنێ
په‌چه‌ت لاده ببینم رووت ئه‌من خۆ سه‌یری تۆ ناکه‌م
له رووی تۆ تێده‌گه‌م یه‌زدان چلۆن نه‌خشێ ئه‌نه‌خشێنێ
که تیشکی رۆژ ئه‌دا زاخاوی پرچی زه‌ردی زێڕینت
له‌لام قه‌وس و قه‌زه‌ح هیچ ره‌ونه‌ق و شه‌وقێکی نامێنێ
به‌وه‌ش دڵشاد و خۆشحاڵم که یادی نائومێدی خۆم
به خوڕ ئه‌شکی له چاوانا قه‌تیس ماوم ئه‌بزوێنێ
ته‌مه‌ن روو بۆ خه‌زان ئه‌ڕوا که‌چی گه‌ردون ئه‌وا تازه؛
له وێرانه‌ی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئه‌ڕوێنێ
به چه‌شنێ خۆشه‌ویستی تۆ له سینه و کهلـلهما چه‌سپه
مه‌گه‌ر جامی ئه‌جه‌ل ئه‌و تین و تاوه‌ی لێ ههڵنجێنێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )