"دیلان" بۆ پایز ئـــێژێ:
ئه‌وا دیسان پایز هات، گه‌ڵاڕێزانه
هه‌وری په‌ڵه، رووه‌و شاخ و به‌ره‌و کوێستانه
به‌ڵام ئێستا و شه‌وی ئێستا، چۆن به‌جۆش که‌م؟
گڕی کۆڕی سارده‌وه‌بوو، به‌چی خۆش که‌م؟
شه‌وگاری تاریک و نوته‌ک، چۆن ڕۆشن که‌م؟
ئه‌م سه‌ره گێژ و شێواوه، چۆن هۆشن که‌م؟
ئه‌ی هه‌وره‌که،دایڕێژه، سه‌ری تشرینه
واده‌ی په‌ڵه و ناشتنی ته‌رمی هاوینه
نۆره‌ی تۆیه بگری به‌سه‌ر هه‌موومانا
به‌سه‌ر ئێسک و پروسکی رابردوومانا
بیشۆره‌وه، باسه‌ر له‌ده‌ستی دیاریی بێ
باقوڕ خه‌ست بێ، بۆسه‌ری شه‌رمه‌زاریی بێ !!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )