دایکم ده‌چێته به‌هه‌شت
دایکم نوێژ ده‌کات ...
تا ،
ترومبێلی کوڕه‌کانی وه‌رنه‌گه‌ڕێن .
تا ئیفلیج نه‌بن .
تا جه‌رگی نه‌سوتێ .
دایکم به رۆژو ده‌بێت ..
دوعا ده‌کات ، زاواکانی
واز له مه‌یخانه بهێنن
روو بکه‌نه ماڵی خودا .
دایکم ده‌چێ بۆ حه‌ج ..
به‌ر ده‌گرێته شه‌یتان
به‌رده ره‌ش ماچ ده‌کات .
تا ،
کچه‌کانی به‌دبه‌خت نه‌بن .
دایکم زه کات ده‌به‌خشێت ..
به دزیه‌وه ده‌ستی خه‌ڵک ده‌گرێ .
به‌ڵکو شێرپه‌نجه ،
ده‌ست له مه‌مکی بووکه نازداره‌کانی هه‌ڵگرێ .
دایکم ده‌چێته سه‌ر مه‌زار ..
په‌ڕۆی که‌سک ،
له‌نێو چاوانی کێله‌کان گرێ ده‌دات .
تا ،
خوشکه‌زاکانی نه‌زۆک نه‌بن.
برازاکانی کوڕیان ببێت .
دایکم له شه‌وی " لیلة القدر " دا ،
ناخه‌وێ .
تاکو مشتێک، له نووری خودای به‌رکه‌وێ .
تا به‌و نووره ،
"بودا " ئاشت کاته‌وه ، له‌گه‌ڵ "موحه‌مه‌د" .
موحه‌مه‌د ده‌ستکاته‌وه ملی " مو‌سا " .
به‌و نووره ،
کڵێسا‌کان ، پاک کاته‌وه له خوێنی " عیسا ".
دایکم به‌ده‌م ته‌سبیحاته‌وه ،
له‌سه‌ر به‌رماڵه خوریه‌که‌ی ،
خه‌وی لێ ده‌که‌وێ .
دایکم پێغه‌مبه‌ری ،
له هه‌موو کوڕه‌کانی خۆی ،
خۆشتر ده‌وێ .
ئه‌وه من نیم ،
ئه‌وه دایکمه ..
گه‌ر بۆی بلوێ ،
ناوی هه‌موو کوڕیک ده‌نێ
موحه‌مه‌د
ناوی هه‌موو کچێک ،
فاتیمه !
یه‌که یه‌که ، کوڕه‌کانی مردن .
زاواکانی ، پێکیان پڕ کردن له کوفر.
شێرپه‌نجه ،
مه‌مکی بووکه‌کانی تژی کردن له کرم .
برازاکانی وه‌جاغ کوێر.
خوشکه‌زاکانی نه‌زۆک .
کچه‌کانی به‌دبه‌خت .
پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوێنرێژ !
دوعاکانی دایکم گیرا نه‌بوون .
دایکم ،
هه‌موو سبحه‌ینه‌یه‌ک ده‌چێته به‌هه‌شت .
ته‌نیا خۆی
خۆی و به‌س .
ئێمه له‌وێ نین .
که‌سمان له‌وێ نین.
که‌سمان .
که‌س !
ئێمه رۆحمان به‌یه‌کتری سپاردووه
قه‌ت ناپرسم له کوێ بوویت و
بۆ کوێ ده‌چیت
له هه‌ر جێ بیت
ئاساییه
چه‌ند لێم دوور بیت
هه‌ر نزیکیت
دووری چییه؟
گه‌ر به جه‌سته لای من نه‌بیت
لای هه‌ر که‌س بیت
گرنگ نییه
هه‌ر تۆ شاد بیت به‌رگه ده‌گرم
جه‌سته چییه!
ئێمه رۆحمان تا هه‌تایه
ئاوێزانی یه‌کترییه.
قوبادی جه‌لیزاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )