لێم مەبوورە
خانمەکەم من عاشقێکی نیمچە شێتی دەروێش حاڵم
جار جار پسپۆڕ و وەعـز خوێن،جار نەجارەش وەک منـاڵم
جــاری وایە..بەقــەد دێـوەکـەی (سلێـمـان) کـارم هەیە
جــاری واشە،وێڵ و تەنیـا،لە بـێ ئیــشــیــدا ڕەجــاڵـم
بەشـەو کـە عـــالەم خــەوتــووە،یادی ئـازیزانم دەکـەم
کە خـۆر هـەڵات،هەر هەمـوویان دەکـوژێنەوە لە خـەیاڵم
خاتوونەکەم لێم مەبوورە،من بەکەڵکی هیچ کەس نایەم
ئەگـەر تــۆزێک زەوقم بـووایـە،تۆی نازداری خــونچــەئاڵم
وەک ورشـــەیەکـی پـڕ شــکۆ،لە دڵی دڵمــا دام ئەنای
ئەمـکردیتــە بەهــارێکـی هەمــیـشـەیی وەرزی سـاڵم
بەڵام خــاتوون..لە سـەرێکـی تریشـەوە،خـاوەن حـەقم
بــڕوام پـێ بــکـە نـەپـەرژاوم،بــژیم،بمــرم،یـا بــنـاڵـم!!
ئەم ژیـانە گــەلێک ســەخـتە،ڕۆژەکـانی مــەرگـەسـاتە
ئەگــەر بـێــتــو لـێم نـەبووری،زەفــەرم پــێ دێنـێ..زاڵم
چونـکە مـن هەروەکـو خـۆمـم،پـەرێـشـانی نیـگایـەکـتم
گـەردی غـوربەتـی سـەر گـۆنـات،بەبرژانـگ و لێـو بمـاڵم
خـاتوونەکـەم لێم ببـوورە..مـن شــاعـیـرێـکی سـەرقـاڵم
کـابرایەکی بەبێ پشـووی،مـاندوو،شـەکەت و جەنجـاڵم
(دڵـشاد مـەریـوانی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )