موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3094  
قدیمی 09-22-2013
fatemiii آواتار ها
fatemiii fatemiii آنلاین نیست.
کاربر خوب
 
تاریخ عضویت: May 2012
محل سکونت: تهران
نوشته ها: 486
سپاسها: : 797

987 سپاس در 452 نوشته ایشان در یکماه اخیر
fatemiii به MSN ارسال پیام fatemiii به Yahoo ارسال پیام فرستادن پیام با Skype به fatemiii
پیش فرض

شیعری کوردی
سوفی گۆشه ی خانه قا بووم ، ئیسته پیری مه یکه ده م
زاهیدی خه ڵوه نشین بووم،ئیسته مه ست و مه یزه ده م
سه روی ئازادیش له بار و دڵکه ش و به رزه، به ڵام
گیانه که م ! من شێت و شیدای لار و له نجه ی ئه م قه ده م
جیلوه یی جوانی له هه رچی دا بێ من خۆشم ده وێ
ڕۆژێ کوشته ی مینی ژۆپ و رۆژێ گیرۆده ی شه ده م
هه ر یه کێ بۆ خۆی ده جووڵێنێته وه هه ستی ده روون
زه رده په ر ، کاروانکوژه ، تاریک و ڕوونی سوبحده م
ئه سمانی ساو و ده ریای مه ند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و به هێی زه رد و هه ناری گول به ده م
کێ وه کوو من سارد و گه رمی ڕۆژگاری چێشتووه ؟
گا له ده شتی گه رمه سێر و گا له کۆێستانی گه ده م !
وه ک شه پۆلی زێی خوڕه م ساتێ هه دادانم نیه
گێژ ده خۆم ، پێچی ده ده م ، من ڕۆڵه کوردی ئه م سه ده م
ڕێگه سه خت و پڕ له که ند و له ند و هه ڵدێره و گه وه
هه ر ده بێ ببزووم ، ده بێ بکشێم ، و چانی لێ نه ده م
سێبه ری مه رگم له پێشدایه و به ره و مه نزڵ ده روم
ناخی گوڕی ته نگه جێگام ، هه ر تل ئاسا بێ قه ده م
من به ره و ئاسو، به ره و ڕووناکی باڵم گرتوه
چون به ره و تاریکی ده خشێم ، پاڵ وه شه یتانی ده ده م!
کانی ڕوونم دی به لێشاوی به هار شلوێ نه بوو
به فری گه وره م دی چیای گرت و به تاوێ بوه قه ده م
ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو له شانازی و شه ره ف
عو مری زورم دی که دوایی هات به ڕیسوایی و نه ده م
ئاگری سینه م بڵێسه ی دێ و وڵات رۆشن ده کا
ئه و ده مه ی خۆم وه ک دڵۆپێک ده چمه نێو ده ریای عه ده م

پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از fatemiii سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید