
09-22-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مه‌م و زینی خانی
مه‌م و زینی خانی
به‌فه‌رمووده‌ی دوكتۆر بلێچ شێركۆ:
حه‌زره‌تی ئه‌حمه‌دی خانی ساڵی (1061) مانگی به‌رامبه‌ر به (1650 ) زایین له‌دایكبووه ، ساڵی (1105) مانگی به‌رامبه‌ربه‌ساڵی (1694) زایینی شاكاری مه‌م و زینی له‌ته‌مه‌نی (44 ) ساڵیدا هۆندووه‌ته‌وه . باوكی (ئه‌لیاس ) له‌قه‌بیله‌ی خانی بووه و له ساڵی (1591 یا 1592) له‌بایه‌زید نیشته‌جێ بووه . عه‌لائه‌دین سه‌جادی فه‌رموویه‌تی : ساڵی (1119)ی مانگی ، كۆچی دوایی كردووه و به‌پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه (58 ) ساڵ ژیاوه . ((تار خانی الی ڕبه )) ئه‌م ڕسته عه‌ڕه‌بیه تاریخی كۆچی خانییه . خانی وێڕای زمانی شیرینی كوردی- فارسی،توركی وعه‌ڕه‌بیشی زانیوه . له‌مزگه‌وت وقوتابخانه‌كانی بایه‌زید ، ئورفه ، خه‌لات و بدلیسدا خوێندوویه‌تی.
له‌گه‌ڵ زانایانی تورك و عه‌ڕه‌ب ئاڵوگۆڕی بیری كردووه . مه‌م و زین كورتكراوه‌ی ناوی (( محه‌ممه‌د وزینه‌ت )) ه .
مه‌م له‌ناوچه‌ی ئالان و زین له‌ناوچه‌ی بۆتان بووه .شاكاری مه‌م و زین چه‌ندها جارله شاره‌كانی برلین ، پاریس ، لینیگراد ، ئه‌ستامبول ، دمشق و تاران به زۆربه‌ی زمانه‌كانی دنیا ، بۆنموونه : ئاڵمانی ، فه‌ڕانسه‌وی ، ڕووسی ، عه‌ڕه‌بی ، توركی و ئه‌رمه‌نی وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه . خانی به ( فیرده‌وسی ) كوردستان ناوبانگی ڕۆیشتووه .خانی زۆرتربه‌شاكاری مه‌م و زین ناوبانگی ده‌ركردووه . شاكاری مه‌م و زین بۆ یه‌كه‌م جارله‌لایه‌ن زانا ( میران حه‌مزه به‌گ ) له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵ له‌ساڵی ( 1337-1335) مانگی له ڕووی ده‌ستنووسی خوالێخۆشبوو مه‌لا عه‌زیزكوڕی شیریی مام زیدی چاپ كراوه . ساڵی ( 1954) زایینی زانای پایه به‌رز گیوی موكریانی له (194 ) لاپه‌ڕه وپێشه‌كیه‌كی به‌پێز له‌سه‌ر خانی ، له هه‌ولێر چاپی كردووه . بۆ یه‌كه‌مجار پیره مێرد له‌سلێمانی له‌سه‌ر زاراوه‌ی سۆرانی به‌شانۆ ده‌ریهێناوه . هه‌ژار كردویه‌تی به‌موكریانی . شاكاری مه‌م و زین له‌سه‌ریه‌ك (2673) به‌یت شێعره . دوای سێ مانگ به‌سه‌رمردنی مه‌م و زیندا (ئوزوون حه‌سه‌ن) هێرش ده‌كاته‌سه‌ر میری جزیره ( میر زین ا‌لدین ) . زۆری وه‌كوو قه‌ره تاژه ا‌لدین و چه‌كۆ و عارف و ده‌وروبه‌ریان به‌تۆڵه‌ی مه‌م و زین پشت له‌میر ده‌كه‌ن . میری بێ سه‌ركرده و بێ مشوورخۆریش له هه‌مبه‌ر ئه‌و هێرشه دا خۆی ناگرێت و ده‌شكێت . ئوزون حه‌سه‌ن میر ده‌كوژێت و ته‌نانه‌ت سێ رۆژ جه‌نازه‌كه‌ی به ده‌روازه‌ی شاره‌وه ده‌بێت ؛ ئینجا ده‌ینێژن . تاژه‌دین حه‌وت ساڵ دوای نه‌مانی مه‌م ده‌مرێت . (حه‌یزه‌بوون) دایكی مه‌لیك زێندین و زین و ئه‌ستی بووه . مه‌م ، تاژه‌دین ، چه‌كۆ و عارف له فه‌رمانده ئازا و ناوداره‌كانی سپای میر ده‌بن . به‌كره شۆڤار نۆكه‌ری میر بووه . شاكاری مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وتۆی تێدابه‌دی ده‌كرێت كه‌بێگومان له‌به‌رهه‌مه‌كانی ( 308 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نووسه‌رانی ده‌وروبه‌ری خانی‌دا نابیندرێن و ره‌نگه له‌مڕۆشدا زۆر له نووسه‌ران نه‌توانن كۆمه‌ڵه خاڵێكی ئاوها به قوه‌ت له نووسراوه‌كانیاندا جێ بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه: به گوێره‌ی لێ تێگه‌یشتنی خۆم له شاكاری مه‌م و زین :
1- ئاماژه‌یه‌كه بۆ قۆناغێكی میرایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری له چوار چێوه‌یه‌كی ته‌سكی فكریدا . وێنه‌یه‌كه له سه‌رده‌می خۆی و چۆنیه‌تی ژیانی كوردان . یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چینایه‌تی و جیاوازی فكری وه‌كوو دایكی زین و ئه‌ستی به پیر ده‌ڵێ: ده‌وڵه‌مه‌ندن یان فه‌قیر، نه‌جیب زاده‌ن یان ... واته‌به سه‌ره‌وه بوونی بیری خۆ به گه‌وره‌گری نژادی، خوێنی ، بنه‌ماڵه‌یی و ...
2- چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن به ده‌ست پیاو ، خوشك به ده‌ست برا . واته له‌سه‌ر یه‌ك جزیا دانی فكری ، رووحی و جسمی به‌شێك له مرۆڤه‌كان به ده‌ستی به‌شێكی تر و بگره بێ به‌شكردنیان له ساكارترین ویست و بۆچوون . وه‌كوو زین نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش ناوی مه‌م بێنێت ، جا چ بگات به‌وه‌ی بوێرێ بڵێ ئه‌وینداریه‌تی .
3- شاكاری مه‌م و زین بنچینه‌یه‌كه بۆ تێهاویشتنی به‌ردی بناغه‌ی خۆشه‌ویستی به راستی و ئه‌مه‌گناسی به‌رامبه‌ر به یه‌كتر له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا .
4- ده‌رسێكه بۆ یه‌كتر ویستن و به قسه‌ی فیتنه و فه‌سادان نه‌كردن . وه‌كوو: به ئاشكرا نواندوویه‌تی دووبه‌ره‌كی ، كارشكێنی و یه‌كتر نه‌ویستن سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه به سه‌ر مه‌م و زین هات . واته پێك نه‌گه‌یشتن . وه‌كوو به سه‌ر بكره شۆفار هات و له كاتی ناشتنی مه‌م و زیندا قه‌ره‌تاژدین كوشتی و ئه‌ویش به هیچ نه‌گه‌یی . وه‌كوو به سه‌ر میر زێندین هات و هه‌مبه‌ر به دوژمن له شه‌ڕ دا خۆی پێ نه‌گیرا ؛ ته‌نانه‌ت تێشكا و كوژرا و بگره بوو به هۆی له به‌ر یه‌ك چوونی میرنشینایه‌تیه‌كه‌ش .
5- گرنگی خانی و شاکاره‌كه‌ی له‌وه دایه‌كه هه‌رچه‌ند یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین شاعیری كورد نییه ، به‌ڵام ئه‌و بوو زمانی عامیانه‌ی بۆ زمانی ئه‌ده‌بی گۆڕی ،جوانكاری له‌زماندا كرد، ده‌لاقه‌یه‌كی تازه‌ی بۆزمانی كوردی كرده‌وه ، مه‌كته‌بێكی نه‌ته‌وه‌یی و نوێی داهێنا كه تا ئه‌و ده‌م كه‌س به‌و رێچكه‌یه‌دا نه‌ڕۆیشتبوو .
6- له‌سه‌ریه‌ك خانی به‌چاوی رێزه‌وه جوانمێری و مه‌ردایه‌تی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و به ئاشكراش پاڵه‌وانانی چیڕۆكه‌كه‌ی به‌چاوێكی مه‌زنانه‌وه سه‌یرده‌كات و له خه‌ڵكی ڕه‌شۆكیان هه‌ڵده‌هاوێرێت. واته كه‌سایه‌تی پێدان له زمانی ئه‌ده‌بیدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر له زمانی سه‌رزاره‌كی .
7- گرنگی خانی له‌وه دایه‌كه‌ئه‌وده‌م شانازی به‌زمانی زگماكی خۆیه‌وه كردووه ، شانازی به‌ئاو و خاك و نیشتمانیه‌وه كردووه . هه‌ر وه‌كووله‌زۆرشوێنداسوێند به‌كوردستان ده‌خوات. یان ئه‌وده‌م كه‌مه‌م له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ماڵئاوایی له‌نیشتمان ده‌كات و ده‌ڵێ: خواحافیزكوردستان ، ئیترناتوانم هه‌وات هه‌ڵمژم، له كانیاوت بخۆمه‌وه ، له‌رووبارت بپه‌ڕمه‌وه و له‌ده‌شته‌كانت دانیشم .
8- شاكاری مه‌م و زین بوخچه‌یه‌كی داب و نه‌ریت پارێزه. وه‌كوو گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌نگوستیله‌ی مه‌م و زین ، یان ئه‌ستی و قه‌ره‌تاژه‌دین به یه‌كتر، به‌نیشانه‌ی دڵ گۆڕینه‌وه ، به‌نیشانه‌ی یه‌كتر له بیرمان ، به‌نیشانه‌ی گرێبه‌ست و په‌یمان دان به یه‌كتر له ژیانی تاهه‌تاییدا .
9- به نیگار كێشانی دڵ سافی و ساویلكه‌یی كورده ، وه‌كوو نواندوویه‌تی كه‌به‌ته‌نیاجلك گۆڕینێك لایه‌نیان لێ ده‌گۆڕدرێت و به سانایی سكاڵای دڵی خۆیانی لا هه‌ڵده‌ڕێژن . وه‌كوو دایه به‌جلكی دوكتۆرانی ئه‌وده‌م مه‌م و تاژه‌دینی زۆر سه‌یر لێ گۆڕا . هه‌روه‌ها ده‌كرێ بڵێین: لێدانی زه‌نگێكه بۆ ئێمه‌ی كوردانی ئه‌م چاخ و سه‌رده‌مه‌ش .
10- پابه‌ندبوونی كورده به‌قه‌ول و بڕو سووربوونی له‌سه‌رقسه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر به زیانیشی بێت . وه‌كوو به‌كره‌شه‌یتان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا وای له‌میركرد كه له سه‌ر قسه‌ی خۆی سوور بیت و بڵێ سوێند به ڕه‌چه‌ڵه‌كم زین ناده‌م به‌مه‌م و له‌سه‌رئه‌و قین ئه‌ستورییه‌ش تووشی ئه‌ورۆژ ڕه‌شیه بێت كه بوو .
11- گرنگێكی تری شاكاری مه‌م و زین له وێچواندن و شوبهاندن دایه ، ئه‌ویش به‌جوانی و لێزانی له‌جێگای خۆیدا . وه‌كوو ئه‌وكاته‌كه له زمان كچه‌كانه‌وه به‌دایه ده‌ڵێ: ئێمه‌باغین و تۆ باغه‌وان .
12- گرنگێكی تری شاكاری مه‌م و زین له‌وه دایه كه‌بێ گیان وه‌گیان دێنێت و له‌جیاتی ئه‌و قسه ده‌كات، وه‌كوو ئه‌وشوێنه‌كه‌كاكه مه‌م به‌چه‌می جزیره ده‌ڵێ: خۆش به‌حاڵت كه‌هه‌میشه سه‌رت له‌سه‌ر رانی مه‌عشوقه‌ی خۆته، كه‌خاكی پاكی كوردستانه. به‌ڵام چه‌م لێی وه‌جواب دێت و ده‌ڵێ: واش مه‌زانه منیش بێ خه‌م بم ، منیش خه‌می دووركه‌وتنه‌وه له‌نیشتمان و ده‌ردی ئاواره‌یی و په‌ڕیوه‌یی وه‌كوو خۆره‌گیانم ده‌خوات .
13- خاڵێكی تركه‌پێویسته‌له‌شاكاری مه‌م و زینداسه‌رنجی بدرێتێ قسه‌له‌سه‌ر (هه‌ست)ی شه‌شه‌مه، وه‌كووئه‌وكاته‌ی كه‌مه‌م له‌باغی میردا له به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێ: ناكا زین لێره بێت و له‌پڕ زین ده‌رده‌كه‌وێت .
14- گرنگێكی به‌رچاوی ترله‌شاكاری مه‌م و زیندا له خۆبووردوویی وفیداكاری تاژه‌دینه به‌رامبه‌ر به‌دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ مه‌م. وه‌كووئه‌وده‌مه‌ی كه‌میربه‌سه‌رمه‌م و زیندا ده‌چێت كه‌له‌ناوباغ دابه‌یه‌كه‌وه ده‌بن و تاژه‌دین بۆشێواندی بیری میر و به‌لاڕێدا بردنی فكری ئه‌و و چڵپاوخۆره‌كانی ئاگرله‌ماڵی خۆی به‌رده‌دات و مه‌م و زین نه‌جات ده‌دات .
15- خاڵێكی تری لێ وڕمان له‌شاكاری مه‌م و زیندا جاسوسی و چاوه‌دێری له ڕاده‌به‌ده‌ری به‌كره‌شۆفار به سه‌ر مه‌م و زین دایه، بۆنموونه له كاتی داڕشتنی پیلانی شه‌تره‌نج له‌نێوان میرزێندین و كاكه‌مه‌مدا ، وه‌كوو ره‌چاوكردنی زین و به پیلان گۆڕینی جێگای میرو مه‌م بۆ به‌ره‌و ڕوو ویستانی مه‌م له‌گه‌ڵ زین و دۆڕاندنی له‌كایه وگره‌و دا .كه به داخه‌وه واش ده‌رچێت .
16- گرنگێكی ترله‌شاكاری مه‌م و زیندا ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌ئاشكراله‌ناڕ ه‌واییه‌كان ده‌دوێت. وه‌كوو غه‌دركردن له‌زین و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئه‌و قه‌سروماڵه‌ی لێ ده‌كرێته زیندان. وه‌كووكۆت و به‌ندكردنی مه‌م به‌تاوانی خۆشه‌ویستی و له‌سیاچاڵ كردنی. وه‌كوو به زۆر پێخواردنی ژه‌هربه‌مه‌م به‌ده‌ستی به‌كره‌شه‌یتان كه داڕشتنی پیلانه‌كه‌ش هه‌ر به فیتی خۆی ده‌بێت .
17- و نوقته قوه‌تی زۆر گرنگی ئه‌وشاكاره له‌مووژده دایه . مووژده بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه خۆڕاگرن . واته با دڵنیابن كه‌ئاواتیان وه‌دی دێت . وه‌كوومه‌م و زین به‌خۆڕاگری خۆیان سه‌ركه‌وتن له ئه‌وینداریاندا و به‌سپوتیان گه‌یاند و هه‌موو چاوچنۆكانیان به چۆك داهێنان .هه‌روه‌ها مووژده بۆ فیتنه‌وفه‌سادو سیخوڕان ، كه ئه‌وانیش با دڵنیا بن سه‌رئه‌نجامی چڵپاوخۆری تێداچوونه.
هێرش بێتووشی
سه‌رده‌شت - 24/11/1380 ی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|