قه‌ڵای دمدم
(تۆڵه‌ی بێ تاوانی!)
(2)پوخته‌ی رووداو !
ئه‌و تراژیدیا مێژووییه‌ی كوردان له سه‌رده‌می پاشایانی سه‌فه‌وی به ناوه‌كانی (شا ته‌هه‌ماسوب ، شا محه‌ممه‌د و شا هه‌باس) و جیاوازی فكری بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی ناوچه‌ی ورمێ و به تایبه‌ت كوردانه بیركردنه‌وه‌ی دڵسۆزێكی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌كوو (خانی له‌پ زێڕ) دا سه‌ری هه‌ڵداوه .
له‌و كات و سه‌رده‌مه دا حه‌مه‌د به‌گ یه‌كێ له پیاوه ره‌نێوكه‌وتوو و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی به‌ره‌بابی ئه‌میر به‌گ (خانی له‌پ زێڕ) دوا مردنی شا ته‌هه‌ماسووب و هاتنه سه‌ركاری شا محه‌ممه‌دی جێنشینی كه بۆره پیاوێكی بووده‌ڵه و گه‌نده بووه، به پێی ره‌وشتی هه‌میشه‌یی كوردان كه تا ئێستاش وه‌فادارترین نه‌ته‌وه به دینی پیرۆزی ئیسلامن و هه‌میشه به دڵێكی پاكه‌وه موسڵمان بوون و هه‌ن ، به لایه‌نگری له ئیسلام و دژایه‌تی له گه‌ڵ شامحه‌ممه‌د ، ره‌گه‌ڵ تور‌كان ده‌كه‌وێت و شاری ورمێ به به ده‌ست توركانه‌وه ده‌دات . ئه‌میر به‌گی لاو و خوێنگه‌رم كه ده‌زانێ تورك به فێڵ موسڵمانن ، ئه‌و كاره‌ی میرمحه‌ممه‌دی ئامۆزای به هه‌ڵه داده‌نێت و ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت ، به‌ڵام چونكوو رێز له ویسته‌كه‌ی ناگیرێت و میر به گوێی ناکات ، ئازایانه هه‌ڵوێست ده‌گرێت و به ئاشكرا سه‌ر بۆ یاسای تور‌كان و بۆ فه‌رمانی حه‌مه‌دبه‌گ دانانوێنێت . له ئه‌نجامدا به دڵشكاوی لێی داده‌بڕێت و په‌نا بۆ (عومه‌رخان)ی میری سۆران ده‌بات و له سپای سۆراندا ده‌بێ به سه‌رلشكر . هه‌ر به هۆی ئه‌و دژ به یه‌كتر جوڵانه‌وه و وێك نه‌چوونه‌ی بۆچوونیان ئه‌و جووته ئامۆزایه هه‌مبه‌ر به یه‌ك ده‌وێستن ، یه‌ك به لایه‌نگری له به ناوموسلمانانی تورك و ئه‌وی تریان به لایه‌نگری له زێد و نیشتمان به گژ یه‌كتر دا دێنه‌وه و له یه‌كه‌م شه‌ڕ له گه‌ڵ حه‌مه‌د به‌گ و توركاندا ده‌ستی چه‌پی ئه‌میر به‌گ له ئانیشكییه‌وه ده‌په‌ڕێت .
دوای مردنی شامحه‌ممه‌د ، شاعه‌بباسی كوڕی كه پیاوێكی هه‌تا بڵێی شڕ و دڕ بووه ، دێته سه‌ر كار . هه‌باس سێ كوڕی هه‌بووه ، له ترسی له سه‌ر كار لادان و له ده‌ست دانی تاج و ته‌ختی شایه‌تی كه پێی وابووه تاهه‌تایه هه‌ر شوێنی پاڵدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت ، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی خۆی كوشتووه و ئه‌وانی تریشی كوێر كردووه . بێ شك كه‌سێك له هه‌مبه‌ر كوڕانی خۆیدا ئه‌وه هه‌ڵوێستی بێت نابێ كه‌س چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی لێ بكات . هه‌ر بۆیه‌ش هه‌باس به‌زه‌یی به كه‌س دانه‌هاتووه و هه‌ر كوێیه‌ك رووی تێكردووه ، قاتی و قڕی تێخستووه . هه‌باس دوای ماوه‌یه‌ك له هاتنه سه‌ركاری روو له ئازه‌ربایجان ده‌كات .
ئه‌میرخان دوای سێ ساڵ ئاڵۆزی و شه‌ڕ له گه‌ڵ تور‌كان به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌روویه‌كی هه‌راوتری كار و تێكۆشانی بۆ گه‌یشتن به ئاواتی له مێژینه‌ی كه پارێزگاری له خاك و مه‌ڵبه‌ندی تێدا گوورانیه‌تی به روودا ده‌كرێته‌وه ، هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌ل و هه‌ڵكه‌وته به قازانجی داهاتووی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ده‌قۆزێته‌وه و بێ دواكه‌وتن به پیر شاعه‌بباسه‌وه ده‌چێت و له ته‌ورێز تووشی یه‌كتر ده‌بن و پێك ده‌گه‌ن . ئینجا به دوو قۆڵی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ورمێ و به شێوه‌یه‌كی شیاو حه‌مه‌د به‌گ و له‌شكری تور‌كان تێكده‌شكێن . شاعه‌بباس به چاكه‌ی ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیه‌ی ئه‌میر به‌گ بۆ خاك و وڵاته‌كه‌ی و به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له یه‌كه‌م له‌نگه‌ر گرتنیدا له‌و ده‌ڤه‌ره به ئاسمانی سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه ، نازناوی (خان) به ئه‌میر ده‌به‌خشێت و مه‌ڵبه‌ندی ورمێ ، برادۆست ، ته‌رگه‌وه‌ڕ ، مه‌رگه‌وه‌ڕ و شنۆی پێ ده‌به‌خشێت . ئینجا پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی و هێوربوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆپایته‌خت بانگهێشتنی ده‌كات و له زێڕی سوور ده‌ستی بۆ ده‌كاته‌وه . هه‌ر بۆیه‌ش به خانی له‌پ زێڕ به ناوبانگ بووه .
جارێكی تر له ژێر ئاڵای ئیسلام و به ناوی پارێزگاری له دینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه تورك هرووژم ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ته‌ورێز . شاعه‌بباس به دوای خانی له‌پ زێڕ دا ده‌نێرێت كه به هاواریه‌وه بچێت ، به‌ڵام خان جوابی ناداته‌وه و به ده‌نگییه‌وه ناچێت . به ئاشكرا ده‌ڵێ ئه‌وان (تورك) به درۆ بۆ ئیسلام و ئه‌م (شاعه‌بباس) بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له ده‌ست نه‌دانی ته‌خت و به‌ختی ده‌یكات ، من بۆچی له خاكی كورد دا كورد به كوشت بده‌م و به‌م جۆره وڵامی ده‌داته‌وه :
كــــه بێتوو نژاد و گه‌لم سه‌ركه‌وی
لـــــه بۆ پادشا بۆ ده‌كه‌م سه‌ر نه‌وی
كـه ئه‌و خوسره‌وه ، خانی كوردم
منكــــه گورگی دڕه،كوردی مه‌ردم من
له ئه‌نجامدا شاعه‌بباس به سه‌ر توركاندا سه‌رده‌كه‌وێت وله سه‌ڵماس لێی پاڵ ده‌داته‌وه . خانی
له‌پ زێڕ دوای ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ردا تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌را و هۆریایه له رواڵه‌تدا بۆ داوای لێبوردن بۆلای شاعه‌بباس ده‌چێت ، شاعه‌بباس هیچ وه‌سه‌رخۆی ناهێنێت و وه‌رووی نه‌داته‌وه . ئه‌میرخانیش له‌و بێ ده‌نگییه‌ی وه‌شك ده‌كه‌وێت و زیاتر له رابردووی به خۆی دادێته‌وه . هه‌ر كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ورمێ وه‌كوو بیرۆكه‌یه‌ك له هزر و بیریدا ده‌كه‌وێته بیری قه‌ڵا دروستكردن و هه‌ڵدانی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیه‌تی . بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و كاره‌شی نامه‌یه‌ك بۆ شا ده‌نووسێت و له رواڵه‌تدا وه‌كوو هاوفكری به گوێیدا ده‌خوێنێت و بگره ئیزنی لێ ده‌خوازێت . ئه‌ویش مه‌ودای ته‌واوی ده‌دات و دڵنیاشی ده‌كاته‌وه كه له هه‌موو شێوه گه‌زه‌ندێك پارێزراو ده‌بێت .. ئینجا هه‌ر وه‌كوو ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گی توركمان له بیره‌وه‌ریه‌كه‌ی خۆیدا لێی ده‌دوێت و له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه دا هاتووه ، به هاوفكری و هاوكاری لێزان و شاره‌زایان له سه‌ر كێوی دمدم قه‌ڵایه‌كی هه‌تا بڵێی دژ و ئه‌سته‌م دروست ده‌كات . له ناو ئه‌و قه‌ڵا گه‌وره‌یه‌شدا پێنج قه‌ڵای یه‌ك له یه‌ك قایمتر و به مه‌ودا له یه‌كتر دوور دروست ده‌كات . سوڵوق (حه‌مباراو) و بوزڵوق (چاڵه به‌فر) یه‌كه‌مین دژ و یه‌كێ له دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌كانی خانی له‌پ زێڕ ده‌بن . له دوای دروستكردنی ئه‌و قه‌ڵا و دژه قایمانه ئینجا ماڵ و منداڵ و سوپا و له‌شكری سه‌ربه‌خۆی به هه‌موو شتێكییه‌وه بۆ ناو قه‌ڵا ده‌گوازێته‌وه . له هه‌ر چوار ده‌وری قه‌ڵا ، قه‌ڵاتۆكه و سه‌نگه‌ری پارێزگاری دروست ده‌كات . كارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌وڕ دروستكردن و ناڵبه‌ندی و زین دروستكردن و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئه‌و رۆژی تێدا ژیان به زیاده‌وه دابین ده‌كات و به سه‌ربه‌ستی ئاڵای رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌دات .
راست له‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته ره‌خساو و هه‌ڵكه‌وتووه‌شدا ئه‌فسه‌رێكی كورد زمان به ناوی (هه‌مزه) دوای ده ساڵ خزمه‌ت به سپای تور‌كان ، له دژی شه‌ڕ بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیاربه‌كر لێیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و به چل رۆژ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای خانی له‌پ زێر و ئامێزی قه‌ڵای دمدمه‌وه . ئه‌و ئه‌فسه‌ره له سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی تور‌كان كه به ناوی ئیسلامه‌وه دژ به‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و له هه‌مبه‌ر كرده‌وه دزێو و ده‌ستدرێژییه ناڕه‌وایه‌كانیاندا ده‌وێستن و هه‌ڵوێست ده‌گرن ، ده‌گێڕێته‌وه كه به‌م شێوه له حه‌ڕبه‌ی دین بۆ سه‌ركوتیكردنیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێن :
ئــــه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڵ شا و سوڵتانی دین
ده‌كــــــه‌ن كێشه و شه‌ڕ،موسڵمان نین
ئـــــــه‌به‌و جۆره ته‌ڵقینی سه‌ربازیان
ده‌دا و دین ببوو بـــه شیر و ئه‌مرازیان
خانی له‌پ زێڕ شه‌ش كوڕی هه‌بووه و هه‌مزه‌ی باش ئه‌فسه‌ر و پسپۆڕیشی به كوڕی حه‌وته‌می خۆی داناوه ، كردوویه‌ته سه‌رلشكر و ئه‌ویش له راهێنانی سپای دمدمدا لێزانی ، لێهاتوویی و ئه‌مه‌گناسی خۆی به زیاده‌وه نواندووه .
له هه‌مان كاتیش‌دا (پیر بوداق) میری ته‌ورێز كه مرۆڤێكی پاوانخواز و فیتنه‌گێڕ بووه و چاوی به قه‌ڵا و ده‌سه‌ڵاتی خانی له‌پ زێڕ هه‌ڵنه‌هاتووه ، لای شاعه‌بباس فیتنه‌یی و دووزمانی لێكردووه و به یاغی ناساندووه . شا عه‌باسیش كه به رواڵه‌ت زۆری دڵ به خانی له‌پ زێڕه‌وه بووه و به ئاشكرا نه‌یویستووه بیڕه‌نجێنێ (بۆ فریودان ! ، چونكوو هه‌موو نه‌یاران ئه‌وه ده‌زانن كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی دڵپاك و بێگه‌رد و ساویلكه‌یه و هه‌ر به سووكه سڵاوێك سڵه‌یی ده‌ڕه‌وێت) ، به هۆی (قولیخان) ناوێك نامه‌ی پێوه‌ندی پێوه‌كردنه‌وه بۆ خانی له‌پ زێڕ ده‌نێرێت . به‌ڵام پیربوداق كه به ئاشكرا خانی له‌پ زێڕی خۆش نه‌ویستووه و ته‌نانه‌ت بوغزاندوویه‌تی و هیچ كه‌یفی به ئاوازه‌ی پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و گه‌ورایه‌تی ئه‌و پیاوه نه‌هاتووه ، بۆ زیاتر په‌ره‌دان به دوژمنایه‌تی ، هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ڕ و سه‌رنه‌گرتنی دۆستایه‌تی نێوان شاعه‌بباس و خانی له‌پ زێڕ ، قولیخان له‌و سه‌فه‌ره‌ی ده‌ترسێنێت و هه‌تا بڵێی به خراپی باسی كوردانی لا ده‌كات كه سه‌ربڕ و پیاوكوژن و به ناوی دڵسۆزییه‌وه له‌شكرێكی پۆشته و په‌رداخی دوو هه‌زار كه‌سی ره‌گه‌ڵ ده‌خات . هه‌روه‌ها هانیشی ده‌دات سڵه له سێبه‌ری خۆی بكاته‌وه ، به‌زه‌یی به كه‌س دانه‌یه‌ت و به‌سه‌ر هیچ كه‌س و هیچ شتێك و هیچ گیانله‌به‌رێكی كورداندا باز نه‌دات ، ئه‌گینا خۆی تێدا ده‌چێت ! قولیخانیش به فیتی ئه‌و دوژمنه دڵ پیسه ورد و درشتی دانیشتوانی گونده كوردنشینه‌كانی سه‌ر رێگای بێ هیچ به‌رگری لێ‌كردن یان پێشگری و بێ ئه‌مری كردنێك ده‌داته به‌ر شاڵاوی رق و قینێكی دوژمنانه و ((شه‌لم ، كوێرم ، هیچ نابوێرم)) ده‌س
ته واو
منبع: شیناو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 09-22-2013 در ساعت 07:41 PM
|