میوانداری
میوانداری
دڵم میوانداری شادی
شارێکی خنجیلانه‌یه
سه‌رم سه‌ودای عه‌شقێکی تووشی تێدایه
چاوم شه‌یدای
به‌ژن و باڵای شاری په‌ری و هۆنراوه‌یه.
*****
ئه‌ی بووکی خنجیلانه‌ی من
شاده‌ماری باکووری خه‌ون و خه‌یاڵم
په‌روانه‌که‌ی
زه‌رد و سووری به‌هاری کورد
سه‌رده‌شتی جوان، نیشتمانی باپیرانم
ئێستاش که‌سێ
به دڵ گوێچکه‌ی به ناخی خاکت دابگرێ
((گاتا))کانی زه‌رده‌شت ده‌بیێ
گوێی له زرمه و شه‌ڕی نێوان
(ئه‌هورمه‌زدا) و (ئه‌هریمه‌ن) ده‌بێ !
*****
ئه‌ی شۆخه‌که‌م! ئه‌ی زێده‌که‌م !
هه‌نووکه تینووم، تینوو
ده‌مه‌وێ
ده‌م به گۆی مه‌مکی سه‌رچاوه‌ی شاراوه‌ت وه‌نێم
ده‌مه‌وێ
خه‌م له‌و هه‌ڵدێرانه‌ت هه‌ڵدێرم.
*****
وه‌ک برایمۆک راونراوی عیشقی تۆم و
ده‌مه‌وێ
تێر دار ئه‌رخه‌وانی باڵاکه‌ت سه‌یر که‌م و بۆ ساتێکی
سه‌ر بکه‌مه سه‌رسینگی تۆ و ئارام بگرم !
*****
هۆ گرده‌سوور
خه‌می کێته له ده‌روونا
گه‌ش فرمێسکی خوێن ده‌ڕێژی
ئه‌وه حه‌یرانی جێماوی کام عیشقه‌یه
شوانه‌وێڵه‌ی ئه‌م شاخانه
به فووی شمشاڵ ده‌یلاوێنن
*****
زۆر له مێژه
چۆمه زێ که‌ی ئه‌م دامێنه
گوڵخه‌نده‌رانی پێکه‌نین دێنێ و ده‌با!
زۆر له مێژه
داربه‌ڕوه‌که‌ی نزاری سوێسنی و گه‌ورک- ئه‌مبه‌راوبه‌ر
ریشه‌ی ئومێد ده‌چه‌قێنن
به‌ری ئاوات ده‌گه‌ێنن!
زۆر له مێژه
گوڵه‌بێژانی داوێنی ئه‌م (بێتووش)ه‌م
عه‌تری بڕوا ده‌پڕژێنن
به‌رامه‌ی خۆشی ئازادی ده‌به‌خشێنن!
زۆر له مێژه خه‌ونی سه‌رده‌شت
سه‌وز و سوور و
خه‌یاڵه‌کانی ره‌نگین
به‌ڵام کاتێ وه‌گا دێ
ته‌م به‌ری چاوانی ده‌گرێت و
تاریکایی ده‌بێته میوانی هه‌ستی
ئاسمان ره‌ش و نزار ره‌ش و ئاواته‌کان ره‌ش ده‌بینێ !
*****
چاویلکه‌که‌م قه‌ترانییه و لێم ببوورن
زیاتر له مانه‌م بڕوا بوو
زیاتر له مانه‌م هیوا بوو
به‌ڵام چبکه‌م !
*****
پێش له ئێستا، به‌ر له ئێمه‌ش
که‌سانێ بوون
له کاتێکا، قه‌ڵه‌مه‌کانی هه‌نده‌ران
له گیرفانی ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی خاوه‌نه‌کانیاندا
به فیزه‌وه ده‌یانڕوانی و
جار جار قاقای بڵحانه‌یان
ده‌ڕشته سه‌ر دڵی قاقه‌ز
له‌و کاته‌دا
له‌م شاره‌دا
شاده‌ماری بڕوا و هیوا
به شادێڕی نووسراوه‌دا
به شادێڕی هۆنراوه‌دا
سروودیان بۆ ژیان ده‌چڕی و
له ئازاری نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆن ده‌دوان !
*****
له کاتێکا
خه‌زانی بێ باوه‌ڕی و پووچی
گه‌رده‌لوولی ئازاری خۆی
ده‌خسته ده‌شت و کێو و که‌ژ و
شه‌خته‌بارانی ترس
کوونی کردبوونه قه‌یسه‌ری،
له‌و کاته‌دا خۆری گه‌شی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده
برینی ره‌ز و بێستان و کێڵگه‌ی ماچ ده‌کرد
تا ساغیه‌تی به گوڕتر بێ
له ترێ ره‌شکه‌ی ئه‌و باخانه !
*****
هاتووم، هاتووم
له ناو بێشکه‌ی مناڵیما
بیره‌وه‌ری ساویلکه‌ییم بدۆزمه‌وه
هاتووم دیسان له جێژوانی لاوه‌تیمدا
ده‌نگ هه‌ڵێنم
چریکه‌ی هه‌موو شالووره‌کان بقۆزمه‌وه
هاتووم قه‌سیده‌ی پرسیارێ
به درێژایی چۆمی که‌ڵوێ
ئاراسته که‌م.
ئه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، چیتان کردووه له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بدا ؟
له گۆڕه‌پانی هه‌ڵوێستدا ؟
له گۆڕه‌پانی ئومێدی هه‌زار هه‌زار ؟
هه‌تا دیسان
ماری حه‌سره‌ت په‌پکه نه‌خوا له مێشکمانا و
رۆژی سه‌د جار
نه‌ڵێین ئه‌مساڵ خۆزگه‌م به پار !
*****
من ده‌نگوباسی ئاواتم
له سه‌ر شه‌پۆلی ئه‌م زێیه ده‌ڵێمه‌وه
من رۆژنامه‌ی رووناکبیریم
له سه‌ر سینگی ئه‌م دارستانه ده‌نووسم
من ساته‌لایتی خه‌یاڵم
له سه‌ر مانگی دڵ و چاوی
ئه‌م جه‌ماوه‌ره داده‌نێم !
*****
گوێم بۆ بگره، بمخوێنه‌وه
قه‌ڵه‌می من دارستان و
مه‌ره‌که‌بم چۆمی که‌ڵوێ و
گه‌ڵای هه‌موو دره‌خته‌کان
ده‌فته‌ری نووسراوه و شێعرم
گوێم بۆ بگره، بمخوێنه‌وه
کوانێ هه‌رگیز
کۆتایی من به‌دی ده‌که‌ی ؟
نابڕێمه‌وه
نه‌ته‌وه‌ی دێرینه‌ی ئه‌م ئاو و خاکه‌م
من چیرۆکی به‌سه‌رهاتی
شه‌ڕی نێوان شه‌و و رۆژم
بێشکه‌ی پسپۆڕ و شاعیر و
پێغه‌مبه‌ری خوا زه‌رده‌شتم
ئاڵا و واڵا وه‌ک به‌هه‌شتم
من سه‌رده‌شتم
من سه‌رده‌شتم .
هێرش بێتووشی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 09-22-2013 در ساعت 08:18 PM
|