
09-22-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاكه‌ی بكه و به ئاوی داده !!
چاكه‌ی بكه و به ئاوی داده !!
خه‌لیفه‌ی به‌غدا غوڵامێكی به ناوی ((فه‌تح)) هه‌بوو . فه‌تح زۆر نه‌جیب و راستكار بوو . هه‌ر بۆیه‌ش خه‌لیفه به كوڕی خۆی دانابوو و له ئه‌ولادی خۆی زیاتر خۆشی ده‌ویست. رۆژێ خه‌لیفه فه‌رمانی دا كه فه‌تح ده‌بێ فێری مه‌له‌كردن بێت. مه‌له‌وانی كوشته‌كار هاتن له دجله دا فێری مه‌له‌ی بكه‌ن. هه‌رچه‌ند كه فه‌تح جوان فێری مه‌له‌كردن نه‌ببوو، وای ده‌نواند كه ته‌واو فێر بووه. تا ئه‌وه‌ی كه رۆژێك بڕیاری دا به ته‌نیا و بێ مامۆستا، له دجله‌دا مه‌له بكات. فه‌تح بۆ سه‌ر ئاوه‌كه چوو و به ته‌قڵه‌یه‌ك خۆی به رووباره‌كه دادا. رێژه‌وی به خوڕی ئاوه‌كه له گه‌ڵ خۆیدا بردی. فه‌تح، په‌له‌قاژه‌یه‌كی زۆر كرد به‌ڵام بێ سوود بوو. به ناچار خۆی به ره‌وتی رووبار سپارد و به ده‌م ئاوه‌كه‌دا رۆیشت. رووبار ده‌یلرفاند و ده‌یگرفاند و فه‌تحی له گه‌ڵ خۆیدا ده‌برد. دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵ ره‌وتی رووباردا رۆیشت، له لاپاڵێكی چۆمه‌كه به سه‌ر كه‌لێنێك داكه‌وت كه شه‌پۆله‌كانی ئاو به په‌نایه‌كه‌وه دروستی‌یان كردبوو. به دژواری خۆی گه‌یانده ئه‌و كه‌لێنه و له وێ لێی دانیشت و له به‌ر خۆیه‌وه وتی: (( هه‌رچی خوا بیكات ئه‌و باشه، تا ئێره، ئه‌وا له مردن رزگاریم بوو.))
فه‌تح حه‌وت رۆژ له‌و شوێنه مایه‌وه. رۆژی یه‌كه‌م كاتێك خه‌لیفه بیستی كه فه‌تح به ئاوی دجله دا چووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له سه‌ر ته‌خته‌که‌ی هاته خوار و له هه‌رده‌که دانیشت و وتی: ((هه‌ركه‌س فه‌تح به‌مردوویی بدۆزێته‌وه و بیهێنێته‌وه، هه‌زاردیناری خه‌ڵات ده‌كه‌م.)) سوێندیشی خواردكه: ((هه‌تا كاتێك كه فه‌تح بۆ لای من نه‌هێننه‌وه و به چاوی خۆم نه‌یبینم، هیچ شتێك ناخۆم.))
مه‌له‌وان خۆیان به رووبار دادا. له گه‌ڵ ره‌وتی به رێژه‌وی ئاودا بنا‌و بوون. مه‌له‌یان كرد و له پێناو دۆزینه‌وه‌ی فه‌تحدا به سات نه‌وێستان. كه‌س هیوای به زیندوو مانی فه‌تح نه‌مابوو، تا حه‌وت رۆژ گوزه‌را.
له حه‌وته‌مین رۆژ دا، به رێكه‌وت یه‌كێ له مه‌له‌وانه‌كان سه‌ری به‌و كه‌لێنه داكرد كه فه‌تح په‌نای بۆ بردبوو و ساغ و سڵامه‌ت له وێ چاوی به فه‌تح كه‌وت. زۆری پێ خۆش بوو و وتی: (( لێره چاوه‌ڕوان به، تا به‌له‌مێك بینم و رزگارت بكه‌م.))
ئینجا به پڕتاو بۆ لای خه‌لیفه چوو و وتی: ((ئه‌ی خه‌لیفه! ئه‌گه‌ر فه‌تح به زیندوویی بێنمه‌وه، چیم خه‌ڵات ده‌كه‌ی؟))
وتی: (( پێنج هه‌زار دینارت ده‌ده‌مێ.))
مه‌له‌وان نه‌ڕاندی: (( دۆزیمه‌وه، به زیندوویی ! ))
به‌له‌میان برد و فه‌تحیان به زیندوویی و به سه‌ڵامه‌تی بۆ لای خه‌لیفه هێنایه‌وه. خه‌لیفه به‌ڵێنی خۆی برده سه‌ر و ئه‌وه‌ی بڕیاری دابوو، به مه‌له‌وانی به‌خشی. ئینجا ده‌ستووری به وه‌زیر دا: ((بۆ خه‌زانه بچۆ و له هه‌ر شتێك كه تێی دایه، به شوكرانه‌ی سه‌ڵامه‌تی فه‌تح نیوه‌ی به سه‌ر فه‌قیر و هه‌ژاراندا ببه‌شه‌وه.)) ئینجا، به نۆبه‌دارانی ده‌رباری وت: ((نان و خوان بێنن، فه‌تح حه‌وت رۆژه دمی له هیچ نه‌داوه.)) فه‌تح وتی: ((ئه‌ی خه‌لیفه ! من تێرم.))
خه‌لیفه وتی: ((به ئاوی دجله !)) وتی: (( نا، من له‌و حه‌وت رۆژه دا برسی نه‌ماومه‌وه، چونكوو هه‌موو رۆژێک بیست نان له سه‌ر سینیه‌كی گه‌وه‌ره به ئاوه‌كه دا ده‌هات و منیش به هه‌ر دژواریه‌ك بوو، به‌ره‌و لای خۆم ده‌مكێشا و دوو یا سێ نانم لێ ده‌خوارد. له سه‌ر هه‌ر نانێك نووسرابوو: (( محه‌ممه‌د كوڕی حوسێن ئه‌لیسكاف، هه‌ر بۆیه‌ش من برسی نیم و به زیندووییش ماوم.)) خه‌لیفه به بیستنی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی به سه‌ر فه‌تح هاتبوو،فه‌رمانی دا له ته‌واوی شار دا جار بده‌ن: ((ئه‌و كه‌سه‌ی نان له دجله ده‌هاوێت، كێیه ؟ بۆ ده‌ربار بێت. خه‌لیفه ده‌یهه‌وێ رێزی لێ بگرێت.)) فه‌رمان به‌ڕێوه بردرا. رۆژی دوایی كابرایه‌ك بۆ ده‌ربار هات و وتی: ((من ئه‌و كه‌سه‌م كه نان له دجله ده‌هاوێت.))
خه‌لیفه وتی: ((به‌ڵگه‌م بده‌یێ تا باوه‌ڕت پێ بكه‌م كه راست ده‌كه‌ی.))
كابرا وتی: ((به‌و نیشانه‌ی كه له سه‌ر هه‌ر نانێك ناوی من نووسراوه.))
خه‌لیفه وتی: ((نیشانت راسته، ئێستا پێم بڵێ بزانم له كه‌یه‌وه نان له دجله ده‌هاوێی ؟ ))
كابرا وتی: ((یه‌ك ساڵه.))
لێی پرسی: ((مه‌به‌ستت له‌و كاره چ بووه ؟))
كابرا وڵامی دایه‌وه: ((بیستبووم كه چاكه‌ی بكه و به ئاوی داده، تا له كاتێكی نادیاردا پاداشی ئه‌و چاكه‌یه‌ت وه‌ربگریه‌وه و منیش وام كرد. ئه‌وه‌ی هه‌مبوو نان بوو، هه‌موو رۆژێ هه‌ندێ نانم له سه‌ر سینیه‌كی گه‌وره داده‌نا و به ده‌م ئاومه‌وه ده‌دا.
خه‌لیفه وتی (ئه‌وه‌ی بیستبووت،به جێت هێنا و ئیستاش پاداشی چاكه‌كه‌ت وه‌رده‌گریه‌وه.))
خه‌لیفه، له نزیك ده‌روازه‌ی شاری به‌غدا، چه‌ند پارچه زه‌ویه‌كی پێ به‌خشی. كابراش له سه‌ر زه‌ویه‌كانی كاری ده‌كرد و له ده‌سكه‌وت و بوونیه‌تیشی به‌شی هه‌ژارانی ده‌دا .
سه‌رچاوه : په‌ڕتووكی قابووسنامه وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی : هێرش بێتووشی سه‌رده‌شت – هه‌ینی (5/11/1386)ی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|