
09-23-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باڵا ئه‌کا غه‌ریبم و
ته‌رزه ئه‌خا ناهومێدیم!
خه‌ڵکی دارستانی هزرم!
هه‌رچی بیرۆکه‌ی نامۆیه،
ڕه‌گ ئاژۆیانه له دڵما!
هه‌رچی سنه‌وبه‌ری حه‌زه،
ده‌که‌ونه به‌ر ته‌وری نامۆ!
ئێره مه‌رگستانی بیره و
شه‌وه ئازاری بۆچوونه!
ڕه‌نگه خه‌وم لێ شێوابێ!
**
خه‌زاڵه‌که‌ی چاوه‌ڕوانم
باوه‌ش مه‌که به خه‌یاڵا!
لاسی شۆڕه‌سواری تۆم و
سه‌دان کوێستانی مه‌ینه‌ت و
لێڕه‌واری بێ باوه‌ڕی و
چیای خه‌م و
دۆڵ و ڕژدی مه‌رگ و مه‌ترسیم بڕیوه!
تاوێک له ڕه‌شماڵی خه‌مت وه‌ره ده‌رێ و
سه‌رنج بده به‌ره‌و ئاسۆ!
له ڕێگای دووره‌وه هاتووم
جانتام پڕی سێوی حه‌ز و
به‌ڵاڵووکی خۆشه‌ویستی و
نۆردوه نانی مێهره‌بانی و
ده‌مکه ئاوی وه‌فاداری و
پێخۆری سه‌بر و هیوایه!
**
من چی نهێنی شه‌وگاره پێ ئه‌زانم!
هه‌رچی ڕازی دڵدارییه،
له لام ڕوون و ئاشکرایه!
به‌ڵام ڕاز و نهێنی تۆ
هه‌رچی دڵم ڕاده‌ژه‌نم
سه‌رم به‌م لاو و به‌ولا ده‌به‌م
لێی تێناگه‌م!
ئه‌ی ڕازه سه‌ر به مۆره‌که‌م
تۆ له ئاوی کامه سه‌رچاوه‌ت خواردووه؟
له سێبه‌ری کام دارستان
وچانت گرت؟
له گه‌ڵ ئاسکی کام چیایه،
که‌وتیه ڕاوێژ؟
بۆنی کام بێ‌ژان و سوێسنه و
هه‌ڵاله و به‌یبوونت مژی؟
کێ خانه‌خوێی خۆشه‌ویستی و
داڵده‌ی حه‌ز و
ئامێزی ڕامووسانت بوو؟
لێت تێناگه‌م!
به‌ڵام لێم ڕوونه ئه‌و خاکه‌ی
تۆی پێگه‌یاند؛
شارێکه وه‌ک شاری سه‌قز
سه‌رچاوه‌یه‌ک وه‌ک چلچه‌مه
کوێستانێک وێنه‌ی نه‌که‌رۆز!
**
له‌م وڵاته؛
ئاسکی نێر و مێ وه‌ک یه‌کن!
سوڵتانی ئاسمان و به‌رزی
یه‌ک ناوی هه‌س
ئه‌ویش هه‌ڵۆ!
گه‌وره‌ی بیشه و دارستانی چڕی ئێره
هه‌ر یه‌کێکه
ئه‌ویش شێره!
**
ئه‌ی شلێری باخچه‌ی شێعر
ئه‌ی له شایلۆغانی ئاگر دا
بڵێسه و گڕ
ئه‌ی له سارای چاوه‌ڕوانی دا
کانی هه‌ست!
تۆ به په‌نجه‌ت
به ناو شۆره‌کاتی وشه
ڕووبارێ ده‌که‌یته دیاری
پڕ له ماسی خۆشه‌ویستی!
تۆ به شێعرت
له کوێستانی ئاره‌زوو دا
به‌یداخێک هه‌ڵده‌ده‌ی به‌رز!
تۆ به بڕوات،
سنوورێک ده‌بڕی تا ژنان
باوه‌ڕ بکه‌ن،
وه‌ک پیاو ده‌توانن ئازا بن
وه‌ک پیاو ده‌توانن ئازاد بن
وه‌کوو پیاو ده‌توانن شاد بن!
**
ئێره وڵاتی سووتان و
کۆچ و باوه‌رو ئه‌وینه!
دڵدارانی ئه‌م وڵاته،
هه‌ر هه‌نگاوێک هه‌ڵی ده‌گرن
وشیار نه‌بن،
ڕه‌نگه ئاخر هه‌نگاویان بێ!
بیرۆکه‌ی هه‌ر ڕازێکی باش
ئاگا نه‌بێ
ده‌که‌وێته بۆسه‌ی مه‌رگ!
هه‌ر ئاگرێ بڵێسه‌ی دێ،
خاوه‌نه‌که‌ی،
له مه‌ترسی و خه‌ته‌ر دایه!
دایکانی ژیر،
شیریان هه‌وێنی ئه‌وینه و
لایه لایه‌ی شه‌وانه‌یان،
به‌یداخێکه،
بۆ دونیای ڕوون!
**
لێره هاوار،
سه‌رمان ده‌بڕێ!
ده‌نگ هه‌ر خێرا ده‌بێته نه‌نگ!
شایلۆغانی خۆشه‌ویستی،
ده‌بێته خه‌م!
ده‌بێته ئاهه‌نگی پرسه و
سه‌ره‌خۆشی و
چه‌مه‌ر چۆپی!
مه‌ڵێن چاویلکه‌که‌م ڕه‌شه!
متمانه‌م کرد به هه‌رکه‌سێ
بوو به ناکه‌س!
ده‌ستی هه‌رکه‌سیکم گوشی،
ده‌ستی گه‌ستم!
ماچم کرده دیاری یارم
ژا‌ری پێدام!
درگام بۆ هه‌ر که‌س کرده‌وه،
بوو به جه‌رده!
**
شلێره‌که‌ی وڵاتی خه‌م!
له پێنووسی گه‌شاوه‌ت دا،
به‌ربه‌یانێک ده‌بینم،
بێ تارمایی خه‌م و که‌سه‌ر!
داهاتوویه‌ک به دی ده‌که‌م،
بێ ئاخ و داخ و کاره‌سات!
زه‌رده‌خه‌نه و پێکه‌نینێک.
له چاوه‌ی شێعری تۆ دایه،
بێ مه‌راق و ڕیا و ترس!
بۆیه شێعرت،
ئا‌ڵایه‌کی شه‌کاوه‌یه
له سه‌ر دوندی خۆشه‌ویستی!
په‌یامێکه بۆ داهاتوو
مۆسیقایه
بۆ گوێچکه‌ی حه‌ز!
وه سۆزێکه
که هه‌ر ته‌نیا
شێعری شلێر ده‌یڵێت و به‌س!
شێعری ک.د.ئازاد - بانە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|