فه رمان درا
بانگیان کردی!
ئاسمان ره نگی هه ڵپرووسقا
هه تـاو دڵی بۆ چرکه یه ک له لێدان که وت
هه ور نه ڕاندی:
بیـژی وا بێ...؟
زه ریـا دایله پڕمه ی گریان.
زه مان نه بزی بێ وچان لێ ئه دا
توند توند، توند توند
وه ک ئه و هه نگاوه به هێـزانه ی
تۆیان به ره و مانه وه یه ک مه زن ئه برد.
زه وی و ئاسمان چاویان داگرت
دابزانن تۆ
چلۆن تابلۆی ئه م کاته ی مێژوو ئه نه خشێنی
"ئاویـه ر" ماق ما
"بیستوون" سه ری دانه واند بۆ به رزی باڵات،
چۆم و دارستان و چیـا کرنۆشیان برد
ئه تۆش دڵ قورس
- به بزه وه –
بۆ به ره به یـان ئه تڕوانی و هه نگاوت ئه نا
خوای چرکه و کاتژمێر و ئـایه نده بووی.
سوبحانه ڵڵه!
بوومه له رزه ش
ئاوا دڵی زه وینی نه ئه خسته خورپه و لێدان...
ماڵت ئـاوا..!
هه ڤاڵی دێرین ماڵ ئاوا!
|