موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3100  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض وەكوو ڕوخساری یەكەمم لە ئەوین


وەكوو ڕوخساری یەكەمم لە ئەوین


ئەگەر وەكوو عاقڵ بە سەیروسەرسووڕماوییەوە دابنیشم لە زمان‌دا
شەوێك لە ماچێك‌دا دەشكێم كە جارجار شێت زمانی كردۆتەوە و
چاوی باشوور سێ چوار وەعدە
لە ڕوخسەتی سەیرەزاری عاقڵیم دا بەرەو بەختی مانگا و ئازادی دەڕووشێم
لە سات و كاتی لەك‌لەك‌دا، ماچ و چاوی ئێوەم بڕی
ئەلەست ئەگەر ئاوەژوو بوو و هەر كە سێو جارجار نەبوو و من لە ئێوە‌دا پەراوێزێك
كە هیچ‌كات ڕوخسارم نەبوو قاف بە سەرم‌دا هەڵگەڕێ و
عاقڵ زمانم گەر بخوا لە پشت چاوی خۆم تا دەنووم زمانم هەیە جاروبار
شكم پاڵی داوەتە نیوەشێت و شەو ئەگەر بە ماچم‌دا بچێتەوە قەرائەتی مانگا لەو ئازادیە قەتعییەی من
شكتان نەبێ بەرەو قولانج ئەولا دەچێ...
بێ‌شك ئەگەر بڕژێمە سێ بەشی باشوور دەڵێی وەك دار دەچێ خیابانەكانی لەشت و
پڕە لە مانگا و ئازادی هەر لە ڕۆژی سەرەتا ماااااا...
وە بەڵام حەزی ئەلەستم پێوە بێ مانگ لەوە بێكارتر نابێ خەو لە ژێر مەلافەی سۆزانییەك بێنێتەوە/
دەنگم دەبێتە حافزە بۆ ئاوەژووی بەختی مانگا و من عاشقی تۆم شەیتان
هەر نەبێ تۆش فەرەجێكت لازمە بۆ مسۆگەربوونی شكم لە حەنجەرەی سەیرێكی شێت
تاكە مانگیش مەحتەل نەبێ جارجار بەو شەوەدا بڕۆین؟!
دەمهەوێ بە قوربانی نەك تۆ ئەگەر نغرۆی ڕەنگ و دەنگ بم لە پشت چاو خۆم مەحتەلم و
هیچ شارێكم حەنجەرەی نییە و دەنگم شەڵڵاقی دوو جەمسەری سەرەتای ئەو شارەیە
كە دەسەیرم‌دا دێ و دەزێ
یا كە جمهوور كاتی بۆ خاك ئەسەڵەن نییە و من لە مێژە باسم لە شكتان‌دا سەیر دەچێ و
خیابانم لە خۆیشم‌دا ڕووت كردووە وێڕای ئێوە...
سێ چوار ڕۆژ دە وەعدەیەك‌دا ئەگەر سەیر زمانی با
لە بە خۆیەوە من دەڵێم:
كووچەكەمان چەند بە درێژایی ڕادەكا و
دیوار خۆی بڵیند هەڵواسی لە ڕووداوێكی ئاوەژوو و
لەك‌لەك سەیرترین كات بوو بۆ دەربڕینی ئازادی و
تەوەههومی ئەم دونیایە بە سەیرترین زمان حورمەتی كراسەكەشم دادەخا
ئەگەر كەنگێ
حەنجەرەی جمهووری بێ خاك
سێ چوار وەعدە خۆی وەبیر قەت ناهێڵێتەوە و دەیبیسم؟!
تا ئەولاتر بم لە قولانج
درێژایی ئەو كۆڵانە دوور لە چاوی من دەڕەخسێ و
مانگا پڕە لە خیابان و
ئازادی شكی لە سەرەتا نییە لەشت ئەگەر ئاوەژوو بێ
وەك ڕوخساری یەكەمینم لە ئەوین

عه‌بدولقادر نیازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید