هه‌ناسه‌که‌م له دڵم دا خورپهیک هات، وتی کاتی شه‌و نه‌ماوه
گوڵستانی شاری ئه‌وین وا دیاره چۆل کراوه
سه‌رنجم دا زانیم ڕاسته، ئه‌وه‌ی دیبوم خه‌یاڵێک بو
سه‌رمایه‌ی ژینم ئێستاکه ده‌رونێکی تێکشکاوه
خۆشه‌ویستم له‌لا نه‌بو، هێلانه‌شم پڕ بوو له خه‌م
دیوه‌که‌م مه‌ستی بێ‌ڕنگی و شیعره‌کانیشم شێواوه
شاره‌که‌شم مات و زیزه، کوچه و شه‌قام مه‌ستی خه‌فه‌ت
زستانێکی بێ‌ڕه‌نگ و بۆ، به‌فری عه‌شقیشم تواوه
ئه‌وه‌ی ڕاوچی بێ له‌م شاره به‌ره‌و کوێستان هه‌نگاو ئه‌نێت
ڕاوی منیش له زریانه، له ته‌نیایی دا خنکاوه
پاش ڕۆیشتنی هه‌ناسه‌که‌م گولانی به‌هار نابینم
به‌داخه‌وه نه‌یئه‌زانی بۆ من سۆمای هه‌ر دوو چاوه
پۆل پۆل نازاران ئه‌بینم سه‌یری گوڵ و گوڵزار ئه‌که‌ن
به‌ره‌و شاری خۆشی و سه‌یران ئه‌وینی من بێ‌هه‌نگاوه
ڕاپه‌ڕینت له‌م شاره‌دا به‌ره‌و کام شاری عه‌شق هه‌بو
هه‌ناسه‌که‌م، کامه‌رانیت له‌و وڵاته خه‌یاڵێکی ئێکجار خاوه
تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانم بیر له عه‌شقت ئه‌که‌مه‌وه
وا تینه‌گه‌ی ماڵی دڵم له سه‌ر سه‌هوڵ دانراوه
بۆ نووسینی شیعره‌کانم وشه‌کانیش لێم تۆراون
هه‌ستم بولبولی خه‌مباره، هه‌ر ناوی تۆی له بیر ماوه
شه‌قامی ئه‌م شاره هه‌مو، بوو به جێ ژوان هه‌ناسه‌که‌م
له باخ و بێستان و گوڵزار جێ پێکانت به‌جێ ماوه
مورته‌زا فه‌یزی ــ هه‌ورامان پایگه‌لان