چ زوو رۆیشتی....
بۆ ئاوابوونی شێرکۆی گه‌ورە
هێشتا مابووی، تریفه مان بۆ بنووسی و
زامه‌کانمان،
پیشانی خه‌ڵک و خوا دەی
ئێستا به بێ تۆ ته‌نیاین و
ته‌نیاییشمان زۆر بێکه‌سه
ئێستا بێ تۆ،
شاخێکی سڕی بێ نازین
تۆ له شه‌وانی نووته‌کا
له‌گزینگ و
له گه‌ڵا و باران دەگه‌ڕای
تۆ حیکایه‌تی زامی دار به‌ڕووی ئه‌م هه‌رێمه‌ت،
له تاڤگه‌ی خه‌م هه‌ڵدەکێشا و
دەنگی له‌ت و په‌تی ئێمه‌ت
به گوێی خوا و
رادیۆ و
مایکه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌یاند
زەریا له رەنگی تۆ ئه‌چوو- ئاسمانیش
تۆ واو به واوی خولیای ئه‌ستێرانت له به‌ر بوو
تۆ ئه‌و سریوه نه‌رمه بووی،
خولقاندنت دەسته‌مۆ کرد....
زامه‌کانی نیشتمانت کێشایه‌وە و
کسپه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ت،
گشت له به‌ر بوو ....
که‌ریم حیکمه‌تی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )