
09-27-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا
شه‌پۆله‌کانی ده‌ریا
1
كاتێك بانگت كردم
بۆ يه‌كه‌م ديدارى ئه‌وين
ده‌ستم نه‌خسته نێو ده‌ستت و
نه‌هاتم بۆ لات
تكام وايه
نه‌فره‌ت نه‌كه‌ى.
له بونى من،
چونكه زۆر كات
نه‌فره‌تى مه‌رگ
به تامه‌زرۆوه
پێشوازى لێكردوم
تكام وايه
سه‌رزه‌نشتم نه‌كه‌ی،
چونكه زۆر كات
باڵنده‌ى ماندوو شه‌كه‌ت
له‌سه‌ر شانم نيشتۆته‌وه
2
زۆر كات ئه‌و وێنانه‌ى
كه بۆنى تۆيان گرتوه
دێنه پيش چاوم
له ته‌كياندا ده‌كه‌ومه ده‌م و دو......
3
زۆر جار...
لێوی سورم
تێنوی ئه‌وینی تۆیه
هه‌ر ده‌نگێ ده‌بیستم
وا ده‌زانم
ئاوازی حه‌زینی
دڵی تۆیه به‌ره‌و
ژووره‌كه‌م دێ
بێده‌نگ ده‌بم
گوڵه‌كانی نێو ئینجانه
خۆیان ئارایشت ده‌كه‌ن
وا ده‌زانن
ترپه‌ی پێی باران
هه‌نگاوه‌كانی تۆیه به‌ره‌و
ژووان دێ
له‌ده‌رگا را ده‌مێنم
ته‌نها "با"
له‌ده‌رگا ده‌دات.
4
هه‌ر كه‌سێ
به‌لای ده‌ریا تێپه‌ڕێ
ده‌زانێ
شه‌پۆله‌كان
ئاوازێكی چه‌ند حه‌زین
بۆ هاتنی كه‌شتی دڵ ده‌ژه‌نن
تۆ...نه‌بی
نه شه‌پۆلی ناخی ده‌ریا ده‌بیستی
نه هه‌نگاوێك نزیك ده‌بیته‌وه!.
5
باڵنده‌كان دێن و
هه‌واڵی هاتنی كه‌شتیم پێده‌ده‌ن
نازانن چاوه‌ڕوانم
له‌بڕێ كه‌شتی
تۆ...ده‌ركه‌وی
ئه‌ی قه‌رار نه‌بوو
ئێواره‌یه‌ك...
تێنوێتی دڵی ده‌ریا
به‌شیرینی ماچێك
بشكێنی؟!.
6
وه‌ره...
ره‌نگه‌كان بدۆزه‌ره‌وه
زۆر ره‌نگ ماون
له‌ده‌ریا بدۆزرێنه‌وه
حه‌ز ده‌كه‌م
تۆ بێیت و
جیهان به‌جوانی ده‌ریا
سه‌رسام بكه‌ی و
بۆ هه‌تایه ناوی تۆ
له‌گه‌ڵ ده‌ریا ئاوێته بێ
چه‌ند خۆش ده‌بێ
ده‌ستی "با" بگری و
ده‌ریا به سه‌ما بێنی؟!.
7
حه‌زم ده‌كرد
په‌روانه‌یه‌ك بی
هه‌موو سپێده‌یه‌ك
شیله‌ی لێوم
له‌بڕی شیله‌ی گوڵ هه‌ڵمژی
چه‌ند خۆش ده‌بوو
شه‌وت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی لێوم
به‌رۆژ ئاشنا بكردبوایه!.
8
توانه‌وه
له‌حه‌رفه‌كانی ناوی تۆ
وه‌ك مانگ ده‌بێنم
له‌ئاسمانێكی بێ‌سنور
شانازی به‌خۆی بكات
منیش ئاسمانێكی فراوانم
ته‌نها تۆ شك ده‌به‌م
بدره‌وشێیته‌وه!.
9
جارێكی تر
ته‌فسیری خه‌ون
بۆ ئه‌و ماسیانه ناكه‌م
به‌بێ ئیزنی تۆ
لێم ده‌ڕوانن!.
10
چى ده‌بوو
گه‌ر كراسه‌كه‌ى به‌رم
ڕێي كردايه
خۆ من وه‌ك دارستانى (ئه‌مازۆن)م
گه‌لێ چڕم
پڕ له دارى باڵا به‌رزم
هه‌رچه‌ند به رۆژو شه‌و
ده‌سوڕێمه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێم
شوێن پێی خۆم نادۆزمه‌وه
وه‌لێ بيرو بۆچون و خۆشيه‌كانم
هه‌ر زيندون!.
دەریا ڕەواندزیــکه‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|