موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3116  
قدیمی 09-27-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گەڵا گەڵا گەڵا بوو


گەڵا گەڵا گەڵا بوو
دار لە پشتی، قەڵا بوو
جوانی خۆی لێ بەڵا بوو
دابــڕاو و هەڵوەدا بوو
گەڵا گەڵا هێما بوو
دڵی لە دار جێما بوو
بوخچەی ماچی پێمابوو
خشپەی مەرگی تێنا بوو
گەڵا گەڵا مەرگە بێ
داری مردوو دەنگە بێ
وەرزی بەهار رەنگە بێ
جێگە مۆڵی هەنگە بێ
گەڵا گەڵا شێواوە
شەیدای تنۆکێ ئاوە
هیوای بە دار نەماوە
بارانی دڵ خنکاوە
گەڵا گەڵا گەڵایە
بوغزی چاوی بە بایە
فرمێسکی خۆی تەمایە
کەچی ئەویشی نایە
گەڵا گەڵا بێبەشە
ئاوارە و بێ لانەشە
گەبجاڕی مەست و نەشە
دەیهاڕن ورد و هەشە
گەڵا گەڵا مات ئاسا
لە چارەنووس رامووسا
لەشی ویشکی دڵخوسا
بە دوا وتەی نووسا
گەڵا گەڵا دیلە وا
لەشی ماندووی ئەبا با
نە گازەندە نە هانا
هەر کەس دەیبا با بیبا
گەڵا گەڵا گەڵایە
گەڵا لە پشتی بایە
گەر ئاو و خاکی بایە

سارۆ خه‌لیقی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید