لەچەشنی مارمێلكێكی بێتاسە
خۆم هەڵدەخەم لە بەر خۆرەتاویبوون
مێشكم دەدزمەوە
لە مالیخولیایی رۆحی مرۆڤایەتی
لە دوای رۆژانێكی درێژخایەن
خوو دەگرم بە سووچی دیوێكی بەربڵاو
بۆ سۆكناییم لە ئارامش.
لێم روونە چی روو دەدا و
بێترس لاپەڕەی رۆژەكان هەڵدەدەمەوە
گرینگ نییە بە هیوایە چی بقەومێ
من هەر دەبێ بەردەوام بم و
بێهەستی نیگام تێكەڵاوی جیهان بكەم و
تێبگەم تەنیایی
ئاوازێكی بەربڵاوی هەیە و
لە چووار قووڕنەی وڵاتدا
هەر خۆت پێدەناسێنێتەوە
سپی دەبمەوە لە بەر خۆرەتاویبوون
داهاتوو هەموو كات
رۆحم دەلەرزێنێ و
تێكەڵاوی تێكەڵاوییەكانم دەبێ...
رەنگی زەوی دەگرم
رەنگی ئاوی ئاو و
ئاوی ئاسمان و
رەنگی ساردی ویشكەساڵی و
رەنگی بێزارییەكانی كەسێك
تەنیا هەر لە بەر روخساری ناجوانی بەرچاوی خۆی
رەنگی ئیمان بە بێهودەیی كەسێك
لە رۆحی مرۆڤێكی تەنیا
بێدەسەڵات
تێكقرماو لە ئاكارەكانی
هەواڵانی
هاوڕێی
هەرا..
رەنگی قاقڕبوونی ئاوێنە لە مرۆڤ و
هەڵخستنی خۆت
لە بەر خۆرەتاویبوون
بۆ راهاتن لەگەڵ
بێدەسەڵاتی لە داهاتوودا..
دەمێنمەوە لە سووچی دیوێكی بەربڵاودا
بۆ ئافەراندنی
دەسەڵاتێكی ناسك
لە رەنگی رەنگێكی تازە
تا ویشك ببمەوە
لە بەر سێبەری تەنیاییدا.
دیمهن سۆهرابی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )