
10-09-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چەند پارچە شێعری نویی شێرکۆ بێکه‌س له بەرهەمی “ئێستا کچێک نیشتیمانه”
چەند پارچە شێعری نویی شێرکۆ بێکه‌س له بەرهەمی
“ئێستا کچێک نیشتیمانه”
پێش ئاڵا خۆی من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام ئەوێ
بەر لە سرود من سەربەستی وشەکانی ناویم ئەوێ
بەر لە ڕادیۆ من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم ئەوێ
بەر لە تێڤێ من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای هەموو چاوەکانم ئەوێ
بەرلەوانیش قۆڕینەیەکم بۆ نان و مەرکانەیەکم بۆئاوو چرایەکم بۆ دیوار‌و کراسێکم بۆ وڵاتی ڕوتوقوتی ئێرەو ئەوێ
…
من حه‌زم ئه‌كرد ئه‌سپ بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی سواره‌كه‌م عاشق بووایه.
من حه‌زم ئه‌كرد بالا ئاوێنه بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی له ژووری ژنێكی جوان‌دا بوومایه.
من حه‌زم ئه‌كرد گوڵه‌باخێكی سوور بوومایه.
به‌و مه‌رجه‌ی له ڕۆژی (ڤالانتاین)دا
پێشكه‌ش كچێ بكرامایه.
من حه‌زم ئه‌كرد نانێك بوومایه
به‌و مه‌رجه‌ی ژنێكی برسی بیخواردمایه
من حه‌زم ئه‌كرد ڕووبار بوومایه
به‌لام به سله‌یمانیدا بڕۆیشتمایه.
بۆ دواجاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجم هه‌بێ
حه‌زم ئه‌كرد تۆم له‌ئامێز بگرتایه‌و
ئینجا بۆ خۆم بمردمایه!'
…
له كاتێكدا كه منداڵ بووم
ده‌ستی چه‌پم حه‌زی ئه‌كرد
وه‌ك ده‌ستی منداڵی پۆشته‌ی
دراوسێمان
سه‌عاتێكی تیا بێ ئه‌ویش .
وڕگم ئه‌گرت
دایكم ناچار گازی ئه‌گرت
له مه‌چه‌كم
به جێگه‌ی ـ دان ـ
سه‌عاتێكی بۆ ئه‌كردم
ئای . . . كه دڵخۆشی ئه‌كردم
…
من هه‌موو دایکانی دونیا‌و من هه‌موو
منداڵانی دونیا و هه‌موو شارانی دونیا‌و
من هه‌موو مرۆڤایه‌تیم خۆش ئه‌وێ
به‌ڵام دایکانی کورد زیاتر‌و منداڵانی کورد زیاتر‌و
وڵاته‌که‌م زیاتر‌و سلێمانیشم
له گشت شارێکی ئه‌م جیهانه خۆشتر ئه‌وێ
…
ئه‌م نیشتیمانه باوکێکی ئێجگار گه‌وجه
ئه‌گه‌ر پانتۆڵێ بۆ کوڕه‌که‌ی خۆی بکڕێ
ئه‌بێ له رۆژنامه‌دا بینوسێ و
له تی ڤیشدا پانتۆڵه‌که نیشانبدرێ
له رادیۆدا باس‌بکرێ و
له دواییشدا بکرێ به ریکلام و کتێب
ئه‌گه‌ر کراسێ بۆ کچه‌که‌ی خۆشی بکات
ئه‌بێ کراسی ژنانی ئه‌م دنییه پێی بزانن و
باخچه‌ی گشتی به هه‌ردوو ده‌ست هه‌ڵیبڕێ و
له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌ی سه‌هۆڵه‌ش
هه‌ڵبواسرێ ..!!
…
خانمه‌که‌م ..
له ناو هه‌موو زریانێکدا
شه‌ماڵێک هه‌یه گه‌ر زریان
بۆی بگه‌رێ !
له ناو جه‌رگه‌ی هه‌ر به‌ردێکدا
تاڵێک گوڵی په‌موو هه‌یه
گه‌ر به‌ردیش بۆی بگه‌رێ
له ناو هه‌موو بیابان و قاقرێکدا
چه‌ند دڵۆپه ئاوێک هه‌یه
گه‌ر بیابان بۆی بگه‌رێ !
خانمه‌که‌م
له‌و دڵه زۆر ره‌قه‌ی تۆشدا
په‌یڤێکی نه‌رمی هه‌ر تیایه
به‌ڵام چی به‌که‌م
بۆی ناگه‌رێی !
…
ئه‌ی نیشتیمان!
گریمان تۆنیشتیمانیم نه‌بویتایه!
له‌مه زیاترچیم لێ ئه‌هات؟!
ره‌نگه له‌جاده‌یه‌کی به‌غداددا
من ته‌نه‌که‌ی خۆڵ بوومایه!
ته‌نه‌که‌ی خۆڵی کوردرستان یان عێراق بی
هه‌رته‌نه‌که‌یی
له‌وانه‌بوو له‌مه‌یدانێکی تاران‌دا
فڵێچه‌ی قۆنده‌ره‌ی بۆیاخچیه‌کی ئازه‌ری و فارس بوومایه
فڵێچه‌ی قۆنده‌ره‌ی کورد بی یاخود فارس یان ئازه‌ری
تۆهه‌ر فڵچه‌ی
له‌وانه‌بوو له بازاری ئه‌نقه‌ره‌دا
سێوێکی گلار بوومایه
گلاری بازاری کوردبی یاخود هی تورک
هه‌ر گلاری
له‌وانابوو له چایخانه‌یه‌کی ناو شامدا
ببومایه به تڵپه‌ی چا
تڵپه‌ی چای کوردبی یان عه‌ره‌ب
تۆ هه‌ر تڵپه‌یی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|