کهوش
فەرهاد پیرباڵ / کهوش
من له ههولێر له دایک بووم
له بهغدا لینینم ناسی
له تاران ههستم به بێ وڵاتی خۆم کرد
له دیمشق به کورد بوونم
لە ئۆسپانۆش چاوم کردەوە
لە ئۆڵبۆرگ پەساپۆرتم وەرگرت
لە کۆپنهاگن بیری خۆکوشتن رویی تێکردم
لە ستۆکهۆڵم بۆ یەکەمین جار لەگەڵ ژنێکی ئەرووپی نوستم
لە پاریس یەکەم دیپلۆمی بێگانەم وەرگرت
لە کراکۆف گوێم بە مۆسیقایی شۆپان زاخاو درا
لە سانتیاگۆ بە ئەڤین
لە دۆسڵدۆرف بە کینە
ئێستاش حەز دەکەم وەک جولەکە بارزگانە نەمساویەکانی ساڵانی جەنگی جیهانی دووەم
بچم ماوەیەکیش لە کانادا کار بکەم
پاشان بچم ژنێک لە بەرازیل بێنم
ئینجا بێمەوە ئەورووپا و کتێبێک لە لەندەن بڵاوبکەمەوە
لە کۆتاییش دا بچم له ئامستردام خۆم بکوژم
لاشەکەشم وەک فەردە پەتاتەیەکی بۆگەنکردوو
فڕی بدەنە سەر زبڵخانەیەک و هیچ کەس پێشی نەزانێ!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-09-2013 در ساعت 08:34 PM
|