
10-09-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مانگ
مانگ
زووتر، زووتر
ئه‌م مانگه نا!
مانگێکی تر هه‌بوو ، جوان تر
ده‌م و چاوی یه‌جگار گه‌ش تر
ئاو شێتی بوو، ئاو شه‌یدای بوو
هه‌موو شه‌وێ له که‌نارا ئه‌هات، ئه‌چوو به ته‌مای بوو
به‌ڵام مانگ له‌و لووته‌لا بوو
زه‌ریا ویستی به فێڵ بیگرێ
شه‌پۆل هه‌رچه‌ند خۆی هه‌ڵ بڕی
ده‌می نه‌گه‌یشته روومه‌تی
مانگ به عه‌نقه‌سد نازی ئه‌کرد
بۆ چاو شارکێ، له ژێر چوخمه‌کانی هه‌ورا خۆی وون ئه‌کرد
هه‌تا جارێ به سه‌فه‌رێ مانگ کۆچی کرد بۆ بیابان
تا چه‌ند شه‌وێ نه‌هاته‌وه
که هاته‌وه
ته‌پ و تۆز و خۆڵی قاقڕ له ده‌م و چاوی نیشتبوو
تریفه‌ی قژی خۆڵاوی، پۆشاکی زیوینی به‌ری
گه‌رد لێ نیشتوو
ئه‌و کاته‌ی مانگ گه‌ڕایه‌وه، ئاو نووستبوو
مانگ بڕیاریدا خۆی بشوات
به په‌له‌په‌ل جلەکانی به‌ری داکه‌ند
رووه‌و زه‌ریا هه‌نگاوی نیا
شڵه‌ژا بوو
مانگ پێی له سه‌ر به‌ردێ دانا
به‌رد زۆر لووس بوو
شڵپه‌یەک هات
مانگ خلیسکا
مانگ نوقم بوو
زه‌ریا وه‌ک شێت و هار هه‌ستا
بۆ مانگ گه‌ڕا
سه‌ری کرد و، خواری کرد‌و، ده‌ستی له ناو بنیا ئه‌گێڕا
هه‌ر چووه سه‌ر، هه‌ر هاته خوار
مانگ هه‌ر نه‌بوو
له‌و شه‌و‌ه‌وه هه‌ڵچوون و داچوونی زه‌ریا لەدایک بوو
شێرکۆ بێکەس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|