که‌وش
به پێنووسی وێرانه‌وه… وێرانه‌وه
برینه‌کانم داگێرسێنه شه‌وه‌زه‌نگ!
رێ ده‌رناکه‌م تا پاساری
باڵم له خه‌ونی گولله‌دا مه‌ستن
ده‌ندووکم به گوێسوانه‌ی خوێنه‌وه مه‌یو
وه ده‌نگم به شه‌قامه‌وه هه‌ڵوه‌ریو
ئاسمانم کوا
زه‌مینم کوا
من منداڵێکی سیحر بازی بێ لاق و
باڵنده‌یه‌کی په‌ڕیوه … له ره‌وه‌زا و ره‌وه‌زی مه‌رگ دا … دۆراو
باژێڕم کوا
تا پیاسه‌کانمان عاشقانه تێیدا گه‌را دانێن
سوێند به‌و باژێڕه شه‌هیده‌م
به‌خۆره‌تاویش … که به برینمه‌وه هه‌ڵاتوو
من رۆژئاوام
له هه‌ڕه‌تی شه‌وه‌زه‌نگ دا
من ترپه سپیم … به هه‌ژاریی سبینێوه…له سه‌مادا !
هه‌نیسکه‌کانم چه‌پکه که…شاژنی لاڵ!
به زمانت که وشه‌کانی مه‌ترسی
به هه‌نگاوت … که ترپه‌ی ته‌نیایی رێگا
درێژ ده‌بم … به سه‌ر خه‌ونم دا رابره
به فه‌ڕشی سووری خوێنه‌وه
من شایه‌کی ده‌سته‌وه‌ستان له مه‌رگ دا
تۆ شابانووی نه‌هامه‌تی
من شانامه‌م به هه‌زاران دێڕه‌وه له ته‌شقی شه‌ڕ و
تۆ نایه گۆ …ئه‌ی بێ ده‌رفه‌تترین زاره‌وم
له سه‌ربورده‌ی شه‌وه‌زه‌نگ دا
سوێند به‌و باژێره… که ته‌رمێکه بۆ سبه‌ی
سوێند به تابووتت که رازاوه، هه‌میشه
به سه‌ر پردی کاره‌سات دا
به‌هه‌زاران که‌له‌بچه‌وه
ناگه‌مه لات
به هه‌زاران حه‌ڵه‌بجه‌وه…له مێژوودا؛ سه‌رکرده‌ی گۆڕستانه‌کان !
ده‌جریوێنم له ته‌نیایی هێلانه‌یه‌کی غه‌ریب دا
باڵم به ئاسمانتانه‌وه
ده‌نووم له ته‌نگه‌به‌ری خوێنتان دا، گه‌رم
ده‌ستم به باڵاتانه‌وه
وه ده‌پێوم رۆژێک له ده‌رفه‌تێکی نه‌دیو دا
لووتکه‌ی به‌رزتان که عازه‌بانه ده‌بێ
به سه‌مای ئاڵاتانه‌وه…
سوێند به‌و باژێڕه وێرانه
که ئاوه‌دانیم نه‌ماوه…له‌پێنووس دا.
یونس رەزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-09-2013 در ساعت 08:37 PM
|