پەنجا کۆپلە شێعر لە پەشێو ( 4)
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 41. گوڵه‌به‌ڕۆژه نیشتمانی من:
هێلانه‌ی خۆره،
پڕشنگه‌جاڕه.
سه‌رم … سه‌ر نییه:
گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی هه‌میشه لاره!
1989 ته‌رابلوس
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 42. گه‌وره مه‌به له‌گه‌ڵ مندا گه‌وره نابیت
مناڵی لێت نابێته‌وه
له‌گه‌ڵ مندا تا هه‌تایێ
بێ بووكۆكه خه‌وت نایێ!
گه‌وره مه‌به،
كزه‌ی جه‌رگم، گه‌وره مه‌به!
تا من مابم،
له مناڵیت وه‌ڕس نابم:
شه‌و ساماڵ بێ،
وه‌ك تۆ دێمه به‌ر په‌نجه‌ره
ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ده‌ژمێرم
كه بارانیش ده‌ئاخڤێنێ
به كڕوكپیت ده‌سپێرم!
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم، گه‌وره مه‌به
ده قیڕوسیا!
به‌یانییان شیر بۆ من و بنكڕ بۆ تۆ
كه ئاگرۆكه ده‌كه‌یته‌وه
دووكه‌ڵ بۆ من و گڕ بۆ تۆ!
گه‌وره مه‌به!
هه‌موو شه‌وێ
به كه‌ژاوه‌ی هه‌قایه‌تی
ئه‌ندرسن و شیعری مارشاك
خۆم بۆ خه‌وت به بووك ده‌به‌م
كه نووستیشی
مۆر له ده‌می سرووشت ده‌ده‌م
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم، گه‌وره مه‌به!
ئه‌گه‌ر وه‌ڕس بووی، پێم بڵێ
خانووچكه‌ی شووشه‌ت بۆ ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر برسی بووی، پێم بڵێ
چنگۆڵانت
پڕ باسووق و سجوق ده‌كه‌م
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم، گه‌وره مه‌به
هه‌موو ڕۆژێ
شقارته‌یه‌ك له منه‌وه:
ده‌نك ده‌نك دایگیرسێنه…
تیشك و پرشه‌ی چراخانی لێ بستێنه…
گه‌رموگوڕیی
ئاته‌شگه‌ده‌ی
زه‌رده‌شتیانی لێ بستێنه!
گه‌وره مه‌به
كزه‌ی جه‌رگم، گه‌وره مه‌به
تا من مابم
له مناڵیت وه‌ڕس نابم!
1976 مۆسكۆ
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 43. ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره!
ئه‌و بارانه په‌ستم ده‌كا
كه ڕه‌شه‌بای له‌گه‌ڵدا بێ
په‌ست ده‌بم به‌و گوڵه‌گه‌نمه‌ی
له‌گه‌ڵ ژه‌نگا
په‌نجه‌یان تێك هه‌ڵكێشابێ!
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات:
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره!
بێ ڕه‌شه‌با و بێ ده‌نگ وه‌ره
ئه‌ی گوڵه‌گه‌نمی زێڕكفتم:
ئه‌گه‌ر هاتی بێ ژه‌نگ وه‌ره
ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره
هه‌روه‌ك له‌ناو دڵما ته‌نیای
سه‌رینه‌كه‌م بۆ دوو كه‌سه
دوو كورسیی تامه‌زرۆم هه‌یه
دوو پیاڵه‌شم هه‌یه بۆ چای!
كاتێ به‌ته‌نیا دێیته لام
مه‌مكی دایكم
سواری پشتی چیاكان ده‌بێ
چیاكانیش دێن
ده‌رگه‌ی ژووره خه‌مگینه‌كه‌م ده‌كه‌نه‌وه
ناوچه‌وانی ده‌ركراوم
ماچ ده‌كه‌ن و ده‌یسڕنه‌وه.
1973 ڤه‌ڕۆنێژ
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 44. زامی زیندووی شێللی ده‌شێ تاریكی و تیشكی خۆر به‌یه‌ك بگه‌ن
ده‌شێ زه‌وی و میچی ئاسمان به‌یه‌ك بگه‌ن
ده‌شێ قوتبی سه‌روو و خوارووش
به‌یه‌ك بگه‌ن
به‌ڵام هه‌رگیز
ناشێ من و خۆشه‌ویستم به‌یه‌ك بگه‌ین
* * *
ده‌شێ ئه‌هریمه‌ن به‌هه‌شتی خوای به‌ركه‌وێ
ده‌شێ ڕووبار
ڕوو له هه‌وراز بێ و سه‌ركه‌وێ
ده‌شێ مه‌م زیندوو بێته‌وه
له‌سه‌ر سنگی زین بسره‌وێ
به‌ڵام ناشێ، جارێكی تر
منی دڵدار بگه‌م به‌وه‌ی خۆشم ده‌وێ
* * *
ڕه‌نگه كچه دراوسێكه‌م
یا ئه‌و كچه‌ی
ئه‌مڕۆ، سبه‌ی
ئه‌ڵقه‌ی من ده‌كاته په‌نجه‌ی
وا تێ بگا
په‌لكه‌زێڕینه‌ی هۆنراوه
بۆ كه‌مه‌ری ئه‌و ڕێك ده‌خه‌م
بۆ ئه‌و تۆقه‌ی زێڕینی خۆر
له پرچی ڕه‌شی شه‌و ده‌ده‌م
نه‌یزانیوه
هۆنراوه‌ی من بۆ كه‌سێكه
كاسه خۆشاوێك بوو … ڕژا
چه‌پكێك بۆن بوو
به نوێنی … كه‌سێكی تردا هه‌ڵپژا.
1971 كوردستان
…………………………………………………… .
# شێللی: پێرسی شێللی 1822 – 1792 شاعیری ڕۆمانتیكی ئینگلیز
45. په‌راوێزێك بۆ مێژوو بۆ عه‌زیز محه‌ممه
ئه‌وه‌ی هه‌ور په‌ڕه ده‌كا و
ده‌یتارێنێ
قۆناغ قۆناغ، ئاقار ئاقار:
هه‌ر خۆمانین!
ئه‌وه‌ی كه‌وه و كه‌و ڕاو ده‌نێ
ڕه‌وه‌ز ڕه‌وه‌ز، زنار زنار:
هه‌ر خۆمانین!
هه‌ر تابووتێك بۆمان ده‌كرێ
ته‌خته‌و چه‌كوچ،
مێخ و بزمار: هه‌ر خۆمانین
هه‌ر شارێكمان
دوگمه‌ی یه‌خه‌ی ده‌ترازێنرێ
ده‌سته‌دز و پاشه‌دز و
حه‌سحه‌سی شار: هه‌ر خۆمانین
له هه‌ر باخێك
گڕ له باڵی دارێك به‌ر بێ،
له هه‌ر شاخێك
تاشه‌به‌ردێك بڕمێته خوار: هه‌ر خۆمانین!
هه‌ر ڕۆژێكمان،
هه‌ر مانگێكمان،
هه‌ر ساڵێكمان هه‌ڵده‌واسرێ،
سێداره‌و په‌ت: هه‌ر خۆمانین.
دوو له‌ت بین و
چوار له‌ت بین و
هه‌زار له‌ت بین
تیخی نه‌فره‌ت: هه‌ر خۆمانین.
پشت و قامچی، باڵدار و دا‌و: هه‌ر خۆمانین
پێ و به‌رپێنه، ئاگر و ئاو: هه‌ر خۆمانین
با كه‌س چیدی تف هه‌ڵناوێ
بۆ ئه‌وانه‌ی مێژووی مردوون،
با كه‌س چیدی سووچ نه‌خاته
ئه‌ستۆی ده‌ریا و
قیسمه‌تی خوا و
كه‌چ گه‌ڕانی چه‌رخی گه‌ردوون.
گشت سه‌حراكان…بنارێكیان پێ ناگیرێ،
ئێمه خۆمان لووتكه‌كانمان پێشكه‌ش كردوون!
1998 هێلسنكی
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥
46. جوانیی ئه‌فسووناوی هه‌موو شێك جوانه له تۆ:
نازكردن، تاسه، گقتوگۆ
به‌ڵێندان، سه‌ردان، هاتوچۆ
چه‌نده جوانه
شه‌پۆلی پێكه‌نینی ناز
كه ختووكه‌ی گیانم ده‌دا به سه‌د ئاواز
لایلایه‌یه‌بۆ خه‌وتنم
له باوه‌شی گه‌رمی مراز
ئای، چه‌ند جوانه
ڕه‌وتت به‌ره‌و قوتابخانه
به هه‌نگاوی وردیله‌ی سووك
وه‌ك په‌پوله له‌نجه بكات
بۆ ماچێكی لێوی گولووك
هه‌موو شتێك جوانه له تۆ:
سۆزی گه‌رم
بزه‌ی نه‌رم
دڵته‌ڕیت و چێژی ناسك
جارجار چرپه‌ی تێكه‌ڵ شه‌رم
چه‌نده جوانه:
په‌نجه‌ی له‌خۆوه نه‌رم و شل
تاڤگه كه‌زیی ئارمووشینی
په‌خش و خاوی سه‌ر شان و مل
چه‌نده جوانه:
قژی ته‌نكی سه‌ر ناوچه‌وان
كه وه‌كوو ته‌م سه‌ما ده‌كا
له‌سه‌ر به‌فر و گوڵ ئه‌رخه‌وان
هه‌موو شتێك جوانه له تۆ:
ورده نیگا
چاو و برۆ
گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریت
باسی خۆشی و ده‌رده‌سه‌ریت
باسی ده‌سته‌خوشكانی خۆت
باسی شیعری بێ تام و بۆت
باسی دواڕۆژ
باسی ناوماڵ
باسی ناوی یه‌كه‌م مناڵ!
1966 هه‌ولێر
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥
47. هۆنراوه‌یه‌كی ناته‌واو هه‌ر به وشه
نیگارێكی ئازیزه‌كه‌ی خۆم كێشاوه
سه‌یری ده‌كه‌م:
ده‌ق خۆیه‌تی!
هه‌ر بۆ گوێیه ته‌نكه‌كانی گواره ماوه.
فه‌رهه‌نگه‌كان
با به خۆیان هه‌ر بنازن
با بڕسكێن
با بخه‌مڵێن به هه‌زاران وشه‌ی به‌ده‌و
به چی ده‌چن
كه په‌یڤێكیان تێدا نه‌بێ
بشێ ببێ به گواره‌ی ئه‌و!
من ئه‌ییوبم
به ئاسانی پشتی ئومێدم ناچه‌مێ
وشه‌یه‌كه و عه‌وداڵیمه
زوو یا دره‌نگ هه‌ر ده‌یگه‌مێ
له‌سه‌ر باڵی سیمرخیش بێت
ئاسمان بست بست ده‌پشكنم
به زه‌ویشدا بچێته خوار
بنزه‌ویگه‌ڕ هه‌بێ منم
وشه‌یه‌كه‌و ده‌یدۆزمه‌وه
ئه‌گه‌ر بنپێی خه‌یاڵیشم
شه‌قشه‌ق و پاره‌پاره بێ
گه‌ر هه‌ر نه‌بوو
دایده‌تاشم!
ناهێڵم گوێی ئازیزه‌كه‌م بێ گواره بێ!
1999 یوتوبوری
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥
48. خۆشم ده‌وێی خاتوونه‌كه‌م!
بیستووته ئاسمان چه‌ند دووره؟
من بارته‌قاری دووریی ئاسمان
خۆشم ده‌وێی!
بیستووته ده‌ریا چه‌ند قووڵه؟
به‌قه‌د قووڵیی گشت ده‌ریاكان
خۆشم ده‌وێی!
گیانه‌كه‌م، تۆ نووسراوێكی
دێڕت به‌قه‌د تاڵی په‌رچه‌م
من چوار ساڵه ده‌تخوێنمه‌وه
چه‌ند باڵی بیرم لێك ده‌ده‌م
نه تێر ده‌بم، نه تێت ده‌گه‌م
زۆر ده‌ترسم
له‌ناو دێڕی شیعره‌كانما شار بتناسێ
كامیره‌ی چاوی مه‌رگه‌وه‌ڕ
وێنه‌ت بگرێ و هه‌ڵیواسێ
زۆر ده‌ترسم
گه‌ر بتناسن، په‌نجه‌كانم هه‌ڵوه‌رێنن
شابسكی تۆش بسووتێنن
به‌ڵام هێشتا من ده‌ربه‌ست نیم
هه‌رچیم دیوه
هه‌رچیم بۆ چاوت نووسیوه
نایشارمه‌وه!
تا چۆك بدا له ده‌روونتا دێوی گومان
تا گه‌وره و بچووك بزانن
خۆشم ده‌وێی…
خۆشم ده‌وێی سه‌د بارته‌قای دووریی ئاسمان.
1971 كوردستان
…………………………………………………… …..
# ئیلهامی كۆپله‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هۆنراوه‌یه له گۆرانییه‌كی فه‌یرووز وه‌رگیراوه
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥
49. خه‌ڵوه‌ت خوایه، بارم سووكتر كه!
پشتم شكا، ده‌رنابه‌م …
ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌م
بۆ به‌نده‌یه‌ك زۆره، زۆر:
له جه‌رگه‌ی تاریكی‌دا
گه‌ردی ڕاستی ده‌بینم
وه‌ك به‌فری به‌ر تیشكی خۆر
وه‌كو په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌ك
تا بكرێ نزم ده‌فڕم
به‌ر له باران و ته‌رزه
وه‌ك هه‌سپێك له‌سه‌رهه‌ستم
ئارامم لێ هه‌ڵده‌گرێ
پێشبینیی بوومه‌له‌رزه.
خوایه، بارم سووكتر كه!
پشتم شكا، ده‌رنابه‌م…
یا وابكه زمانم
لێی تێكچێ كۆدی سه‌رم
یا زاتێكم وه‌به‌ر نێ
هه‌ر شیعرێكی كه ده‌یڵێم
كفنێك بێ پڕ به به‌رم.
1994 هه‌ولێر
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥
50. به‌رجه‌سته‌كردن پێش بوونی من
ملیۆنه‌ها ئافره‌ت هه‌بوون:
به له‌شولار، به ڕه‌نگوڕوو، – جیاجیا…
به سه‌راپای پڕ هێماو كۆد
به گه‌رمایی و تامی ته‌زوو – جیاجیا…
دوای كشانی ئه‌ستێره‌شم
ملۆنه‌ها نازداری تر دێنه دنیا
* * *
سه‌فه‌رێكی زۆر درێژم له‌به‌ردایه
شپرزه‌م و
بێ تۆشه‌م و
دڵم بۆته مه‌كۆی خه‌مان…
چ حه‌سره‌ته!
من نه به‌وان ڕاگه‌یشتم
نه ده‌ستم ده‌گاته ئه‌مان…
* * *
وه‌تی هه‌م سه‌رمابرده‌ڵه‌م
ده دامپۆشه به هه‌ناسه‌ی پیرۆزی خۆت
داگیرم كه و
گه‌رمم كه‌وه، ئه‌ی گیانی من!
به‌ڵكو بشێ ئاوێته بین
وه‌ك تخووبی ژین و مردن.
من كێم هه‌یه؟!
ته‌نیا هه‌ر تۆی بۆم خه‌فه كه‌ی
گڕی هه‌زار خۆزگه‌و بریا-
ده بۆم ببه
به‌و شۆخانه‌ی هه‌بوون و هه‌ن
به‌وانه‌ی پاش ماوڵئاواییم دێنه دنیا!
2000 هێلسنكی
ته واو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|