
10-10-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕەوەز ورد ناکرێ
ڕەوەز ورد ناکرێ
زەوی! ئێستاش لە ڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ؟
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟
کە حاڵی زارمان ئاوا دەبینن
کە ماڵی زاڵمان ئاوا دەبینن
کە مەرگی لاوەکانی[١] چاک دەبینن
کە جەرگی کیژەکان پڕ چاک دەبینن
کە کۆڕی شین، بەهاری سوور دەبینن
“ئەمین”ی نائەمین مەئموور دەبینن[٢]
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرەدایکان دادڕاوە
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە لاوی[٣] کورد دەگەوزێنێ دە خوێنێ
کە تەختی بەختی کورد بێ خێو دەبینن
“سولەیمان”ی[٤] ئەسیری دێو دەبینن
بناری لێژ و ناهەمواری هەڵگورد
دەبینن بۆتە دەشتی کەربەلای کورد
بە ناهەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن
بەڵام با تێبگا ئەو دژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو کێوە سەربەرزانە نەبڕێ.
هێمن
Hedi © هێدی …پەراوێزی هێدی:
[١]: دە نوسخە چاپکراوەکاندا “کاوەکانی” نووسراوە.
[٢]: دە نوسخە چاپکراوەکاندا دوای ئەو دێڕە ئەو بەیتە زیاد کراوە:
“کە بووکی سووری بێ زاوا دەبینن
کڕووزەی بێ گۆنای ساوا دەبینن”
[٣]: دە نوسخە چاپکراوەکاندا “گەنجی” نووسراوە.
[٤]: ئەو شێعرە بۆ “سولەیمانی موعینی” نووسراوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|