موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3206  
قدیمی 10-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ڕۆژی شادی


ڕۆژی شادی

ڕۆژی خۆشی و پێ‌كەنین و داوەته
هەی چ ڕۆژێكی بەقەدر و قیمەته!

جێژنی سەربەسـتی و دەمـی ئازادی‌یـه
كاتی عەیش و نۆش و شایی و شادی‌یه

بەرگی ڕەش، ئیتــر لەبەرمــان دادڕا
بەندەكی دیلی و ئەسارەت هەڵ‌بڕا

سـەربڵینــدین؛ چونــكه وا ئاڵاكــەمان
هەڵ‌كراوه، گەیی‌یه تەشقی ئاسمان

پەرچەمی سوور و سپی و سەوزی ئەمه
شــادی‌هێنــه، لابـــەری دەرد و خـەمـــه

سوورەكەی یانی؛ ئەوەی بێته بنم،
خوێـن دەبێ بڕژێنـێ بۆ پاراســتنم

سپی‌یەكەی یانی؛ كەسێكه ڕووسپی
هیــچ شتێــك نەی‌كردبێ مات و كپـی

ســــەوزەكەی، دێنـێتــه بەر چـــاوان وڵات
ئەو دەمەی فەسڵی بەهاری جوانی هات

تیشكی ڕۆژی كورد لەژێر هەوری سیا
هاته دەر ئەنـگاوتی وا لووتــكەی چیــا

دوو گوڵی گەنمیش دەڵێ هەر كشت‌وكاڵ
زۆر بكــه مشـتــی بكـەن عەمبــار و چــاڵ

پێت دەڵێ نووكی قەڵەم، نووكی قەڵەم؛
زۆر له شیــر باش‌تر دەپارێــزێ عـەڵـەم…

"مامۆستا هێــــــمـن موکریانی"

له دەفتەری ‌شیعری “تاریك و ڕوون”
مەهاباد – ساڵی 1324ی هەتاوی



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید