بەهاری کوردەواری
به به‌رگی سه‌وزه رازاوه قه‌دو ڵاپاڵ و شی‌و دۆڵ
چرۆی ده‌ركردوه دار‌و ملی دل یه‌كتری گیا‌و گووڵ
به سه‌ر به‌فری كه‌وی دا كرد شه‌ماڵی خاكه لێوه خۆڵ
ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه
چله‌ی زستانی ناخۆش بوو ته‌زووی سه‌رمایه پیاوی سڕ
ده‌كرد و كوچه‌و كۆڵان له به‌فروو لیته بوو بوون پڕ
به‌هار هات و ده‌خه‌مڵێ كیو و ده‌شت و به‌نده‌ن و لا خڕ
ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه
به سۆزه‌ی بای به‌یان لێوی كراوه خونچه‌یی خه‌ندان
له سه‌ر چڵ بولبولی شه‌یدا له خۆشی گووڵ ده‌ڵێ به‌ندان
به جی هات ئاره‌زووی لاوان و گه‌رمه كۆری گۆوه‌ندان
ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه
له خۆیی داوه به‌رهه‌ڵبێنه كچی گاوانی گه‌رده‌ن كێل
به نازو غه‌مزه ده‌رزانێ ده‌كا شینكه‌ی نه‌رم پێشێل
له‌گه‌ڵ بۆنی وه‌نه‌وشه تێكه‌ڵاون بۆنی عه‌تروو هێل
ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه
سه‌ری كۆێستانی به‌رزی كورده‌واری تێی نه‌كه‌وتوه خاڵ
له ده‌شت و به‌ر په‌ساران هه‌ڵدراون چادر و ره‌شماڵ
نه‌مان بێگانه تاكو جیژنه‌مان لێ تاڵ بكه‌ن ئه‌وساڵ
ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه
حه‌ساوه پیاوو رووت و قوت‌و بی ئه‌نوا و بی ئیروو
ژیاوه گیان له‌به‌ر دیسان له كوون هاته ده‌رێ مێروو
له‌سه‌ر گیسوانه ده‌خوێنن به پۆل پاساری و سیروو
ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه
له دنیا دا كه‌مه هاوتای به‌هاری جوانی كوردوستان
ئه‌ویش ئه‌وساڵ كه لاێیكی نه‌جاتی بوو له ژیر ده‌ستان
له خۆشی ئه‌و وڵاته شاعیریش بۆته هه‌زار ده‌ستان
ره‌فیقان رۆژی كوردانه به‌هاره جێژنی نه‌ورۆزه
به دڵ لیتان ده‌كه‌م له‌و رۆژه‌دا من جیژنه پیرۆزه
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )