ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
به‌هار بوو فه‌سڵی زستانم، ئه‌گه‌ر یارم له‌گه‌ل بایه
درۆیه گه‌ر گوتویانه: به خونچێکی به‌هار نایه
له بارانێ مه‌پرسه، تا هه‌ور بگرێ به‌ری ڕۆژێ
ده‌بێ بگریم، هه‌تا ڕووی تۆ له‌ژێر چارشێوی ڕه‌شدایه
هه‌ناسه‌م لاده‌دا ڕووبه‌ند و چارشێوی ڕه‌شت ئاخر
هه‌ور هه‌رچه‌نده پــڕ بێ، کوا حه‌ریفی قودره‌تی بایه؟
له‌ژێر سایه‌ی برۆکه‌تدا، حوکمـــڕانی ده‌کا چاوت
له‌سایه‌ی دووخی شمشێره که حاکم حوکمی ئیجرایه
له‌سه‌ر به‌فرێ به‌کارنایه وه‌کو بیستومه، داوی ڕه‌ش
له‌سه‌ر کوڵمه‌ت ئه‌دی بۆ دڵگره ئه‌و بسکه تاتایه؟
هونه‌ر ناتوانێ جوانی تۆ، به هیچ شێوێکی بنوێنێ
له مه‌ڕمه‌ڕ چۆن ده‌تاشرێ، هه‌یکه‌لی ئه‌م به‌ژن و باڵایه؟
به ڕیشی بۆزه‌وه، سوجده‌ی ده‌به‌م من بۆ جه‌ماڵی تۆ
ئه‌دی بۆچی ده‌یانگوت: دار که پیر بوو تازه دانایه؟
بزه‌ت نایه‌ته سه‌ر لێو و به‌زه‌ت نایه به حاڵمدا
ئه‌گه‌رچی زۆر له‌مێژساڵه له‌دووت ده‌خشێم وه‌کوو سایه
ده‌زانی بۆچی من هێنده په‌رێشان و خه‌فه‌تبارم؟
له بازاڕی ژیان غه‌یری هونه‌ر، نیمه چ سه‌رمایه
هێمن موکریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )