
10-10-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژوانی ئاغا
ژوانی ئاغا
چاوه‌كه‌م بیستوومه چاوی نادییه
ئێسته بۆ تۆ مایه‌یی دڵشادییه
خۆت مه‌ڵاس داوه ئه‌تۆ بۆیه له‌وێ
ئه‌و كچۆڵه نازه‌نینه‌ت خۆش ده‌وێ
بۆیه وا ون بووی له ئێمه و نایه‌وه
ڕاوكه‌ری داوت له كۆتر نایه‌وه
كاكی خۆم بیستم گرفتاری ئه‌تۆ
ئاشقێكی دڵ برینداری ئه‌تۆ
دیل و گیرۆده و ئه‌سیری كاكی خۆم
ملـكه‌چ و زار و فه‌قیری كاكی خۆم
ئه‌و كچۆڵه نازه‌نینه‌ی چاوكه‌ژاڵ
تۆبه‌كه‌ی چه‌ند ساڵه‌یی كردی به‌تاڵ
عه‌قڵ و هۆشی بردی چاوی مه‌ستی وی
شێت و وێت و گێژ و وێژی ده‌ستی
وی
كێ بوو ده‌یگوت تۆبه‌یی كۆن ناشكێ
تۆبه خۆ پۆڵا نییه چۆن ناشكێ
وات شكاند و خستته به‌ر پێته‌وه
تۆبه‌كه‌ت پێموایه گا‌و ناكرێته‌وه
به‌و موژه به‌رگه‌شته‌یه‌ی ئه‌و دڵبه‌ره
وه‌رده‌گێڕێ تۆ له دین بۆ مه‌سخه‌ره
به‌ژنه‌كه‌ی ئیمانه‌كه‌ت باریک ده‌كا
زولفه‌كه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ت تاریک ده‌كا
جه‌رگی له‌ت كردی برا شیری برۆی
كه‌زیه‌كه‌ی وه‌ک داوه ناهێڵێ بڕۆی
ڕوومه‌ت و كوڵمه و چه‌نه و به‌رخه‌به‌به‌ی
گوجی پێهێناوی چۆن ڕێ ده‌رده‌به‌ی
خه‌سته‌و و ڕه‌نجوور و گێژ و گێلـی وی
كوشته‌یی ئه‌و گه‌ردنی وه‌ک كێلـی وی
سینگ و مه‌مک و پاو و پووز و سمتی ئه‌و
پێی نه‌هێشتی عه‌قڵ و هۆش و خورد و خه‌و
دڵپه‌شێوی په‌رچه‌مه ئاڵۆزه‌كه‌ی
شێتی له‌نجه و لار و ده‌ست و گۆزه‌كه‌ی
ڕۆژێ هات‌وچۆ ده‌كه‌ن چه‌ندین ده‌ڵاڵ
تا فریو ده‌ن ئه‌و كچۆڵه‌ی چاوكه‌ژاڵ
جه‌عفه‌ر ئاغا دیاره یه‌كجار ماندووه
هێنده هات‌وچۆ ده‌كا جاڕز بووه
خۆ برایمه شه‌ل هه‌دادانی نییه
وه‌ک حه‌سیر وایه له ماڵی نادییه
هێنده به‌و زستانه سه‌خته هات و چوو
زگه‌شۆره‌ی گرت ژنی سۆفی په‌ڵوو
دێته‌وه لای تۆ ده‌ڵێ عه‌وڵا دله
ئه‌و كچیته‌وه ده‌كا ئێستاش ملـه
پاش ئه‌وه‌ی زۆر هات و چوون ده‌سته‌ی ده‌ڵاڵ
دێنه‌وه خزمه‌ت جه‌نابت ده‌ست به‌تاڵ
ئه‌وده‌می بۆخۆت ده‌چی بۆ كۆی یار
پێی ده‌ڵێی ئه‌ی دولبه‌ره‌ی سیمین عوزار
جه‌ربه‌زه و كوێره‌وه‌ری و زه‌حمه‌ت به‌سه
بۆ به ڕق داچووی ئه‌تۆ له‌و بێكه‌سه
ئه‌ی گوڵاڵه سووره ئه‌ی تازه نه‌مام
سیل و دیقم گرت له سوێیانت نه‌مام
ئه‌ی نیگاری چاوخوماری بێ وه‌فا
به‌سیه‌تی بێ مه‌یلـی و جه‌ور و جه‌فا
نازه‌نینی شۆخ و شه‌نگی چاوبه‌ڵه‌ک
ئاسكی دڵناسكی سرک و ڕه‌وه‌ک
مامزی لێو قرمزی خۆش خه‌ت و خاڵ
مانگی چارده لایه‌تولعه‌ینی جه‌ماڵ
چۆڵه‌مه‌ی ئه‌ستۆم بوتم سه‌روم گوڵم
تۆ سه‌ری خۆت چیدی مه‌شكێنه دڵم
بمده‌یه گانێ له مێژه تاسوخم
دایكه‌نه زوو ئه‌و تومانه تا سۆخم
نادییه خانم له پێشا نازده‌كا
سه‌د به‌هانه و سه‌د درۆت بۆ ساز ده‌كا
زوو به ناز و نووزه‌وه وات پێده‌ڵێ
چۆن له نێو خه‌ڵكا ده‌بێ چاوم هه‌ڵێ
من كه یاری تۆ بم و وا ڕووت و قووت
پاش و پێشی من بكه‌ن تاقمانه‌جووت
لۆكه‌یی تێدا نه‌ماوه كلـۆجه‌كه‌م
پشت و ئانیشكی ده‌بێ من پینه‌كه‌م
نیمه ده‌سماڵ غه‌یری سه‌رپێچی دڕا‌و
مردم و نه‌مدی له‌سه‌ر خۆم تاسكڵاو
له‌ت لـه‌ته وه‌ک جه‌رگی تۆ ده‌رپێی شڕم
جا ئه‌وه‌ش ئاواڵكراسه تێی تڕم
لائه‌قه‌ل پوتێ ده‌بێ كه‌وشی كه‌چم
به‌و قوڕ و به‌و سۆڵه بۆ ژوان ده‌رده‌چم
ڕه‌نگه تێیدابێ سه‌ر و پرچم گه‌نه
لێم نه‌داوه ساڵ و نیوێكه خه‌نه
من كه ڕووتم چه‌شنی ئاسكی عه‌ربه‌تێ
دوێنێ جێژن بوو نه‌چوومه داوه‌تێ
سورمه و سابوون و كلـتوورم نییه
ئاوێنه و خڕخاڵ و به‌رموورم نییه
چش ئه‌گه‌ر نیمه له ماڵا تامه چێشت
داخه‌كه‌م نیمانه زارجوویه‌ک بنێشت
ورده‌واڵه هاته ئێره دوێنه‌كه
نه‌مبوو پووڵی گوڵ و گواره و مێخه‌كه
هه‌ر كه هاوارێ ده‌كا میوه‌فرۆش
من له سوێی سنجوو ده‌روونم دێته جۆش
قووچه‌كه و ده‌رزی و كه‌ڵافیشم نییه
ئاشقی وه‌ک تۆ چرووكم بۆچییه
تۆ ده‌ڵێی ئه‌ی شۆخی مه‌ستی چاو هه‌ڵۆ
پرته و بۆڵه به‌سیه‌تی خه‌م مه‌خۆ
ئه‌ی بوتی سیمین و ئه‌ی خوشكی په‌ری
شه‌رته بۆت بكڕم كراسی كوده‌ری
به سه‌ری خۆم و به مه‌رگی كاک هه‌باس
گیانه بۆت ده‌كڕم كه‌وا و ئاواڵكراس
بۆچمه به‌زیاد نه‌بێ پووڵ و دراو
جوانی وه‌ک تۆ نه‌یبێ كه‌وش و تاسكڵاو
تۆ به‌ڵێنم پێ بده و ته‌فره‌م مه‌ده
حازره ده‌سماڵ و چارۆكه و شه‌ده
بۆم كڕیوی عه‌تر و سابوون و خه‌نه
كرمه‌ک و خڕخاڵ و بازنه و ژێرچه‌نه
مێوژ و سنجوو له سه‌یفوڵڵا عه‌جه‌م
وه‌رگره باكت نه‌بێ پووڵی ده‌ده‌م
وێت ده‌ده‌م سابوون و كلـتوور و ده‌زوو
كوا قسه‌ت پێماوه دایماڵه ده زوو
به‌و قسه خۆشانه سه‌رگه‌رمی ده‌كه‌ی
ورده ورده كه‌م كه‌مه نه‌رمی ده‌كه‌ی
ئیحتیاج ده‌یكا وه‌ها نه‌رم و ته‌با
بۆت نه‌رم نابێ ئه‌گه‌ر موحتاج نه‌با
ئیحتیاج داوێنی ئالووده ده‌كا
گه‌ر ته‌سه‌ل بووبایه حه‌تمه‌ن نه‌تده‌گا
گه‌ر نه‌بووبایه وه‌ها ڕووت و شڕۆڵ
خۆی ده‌كرد ته‌سلـیمی تۆ چرچی گڕۆڵ
ئیحتیاج مه‌جبووری كرد و خۆی فرۆت
چی له ده‌ست نایه ده‌نا پووره مرۆت
ئیحتیاج دۆخینی پێ شل كرده‌وه
شه‌رم و نامووسی له بیر ئه‌و برده‌وه
ئیحتیاج كردی به ده‌ست ئاغا ئه‌سیر
كیژی لادێیی ڕه‌ش و ڕووت و فه‌قیر
ئیحتیاجه جه‌رگی كردۆته كه‌باب
هێنده جوان‌چاک نی ده‌نا عالیجه‌ناب
جوانی فه‌رموو شاعیری گه‌وره‌ی قه‌دیم
ئافه‌رین ئه‌ی ساحیبی زه‌وقی سه‌لیم
آنچه شیران را كند روبه مزاج
احتیاج است احتیاج است احتیاج
لاده شاعیر تۆ له باسی فه‌لسه‌فه
بۆ له بیرت چۆته‌وه كاتی گه‌فه
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|