موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3211  
قدیمی 10-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گازنده


گازنده

دیسان کرمی بوختانکەری نێو مۆبالی دەمتان کەوته مەرگه نوووزه
ئێوه چین من بتاندوێنم
هێنده چووکەن
تەنانەت به مێروولەتان ناشوبهێنم
من شاعیری دڵی خۆمم
چیتان دەوی بەرماوخۆران
بۆ چەقۆتان هەڵگرتووه
سینگی شیعرەکانم بدرن!
ئاگادار بن، لەم بێشەدا شێر خەوتووه
کەم وەک داڵاش
به سەر جەستەی ماندووی خەمڕێژمدا بفڕن
ئێوه چین من بتاندوێنم
من دارێکی باڵابەرزم
گەرچی تووشی مەرگەساتی وەرزی رەشم
بەڵام هەرگیز
سەرم بۆ چی دارکونکەری دنیا هەیه دانانوێنم


وەکو تانه کەوتوومه سەر گلێنەی چاوتان
هاتووچوم وەک خەنجەرێکه
رۆ دەچێته نێو دەروون و قوڵایی هەست و هەناوتان!
ئێوە چقڵن
سیلەی رێگەی جێژوان ئەگرن
ئێوە بەکری مەرگەوەڕن
هەست و رۆحی ئەوینداران بریندار ئەکەن
بێژگه خۆتان کەس ناناسن
له نێوانی گوڵ و دڵدا وەک لەمپەرن
من شاعیری دڵی خۆمم
من هەر ئاواز بۆ خۆم و بو دڵدارەکەی خۆم ئەخوێنم
مشتی خاکی دەشتی عەشقم،
بەڵام له ئاستی ئێوەدا
لووتکەم، لووتکه!
ئیوەی تەڵخەک له بنارما وەک چەقۆی کول
بۆ رووخانی باڵای بەرزم
بەردی خاراو هەڵدەکۆڵن
منی لووتکەش پێدەکەنێم
هێنده چووکەن
حەیام دەچێ بتاندوێنم
تەماشا کەن …
وێڕای دەیان جار کەوتن و هەستانەوه
من هەر خۆمم
وەک جارانی خوم ئەنوێنم
ئێوەش هەر خۆتان ئاسایی
وەکو کرم، بێ دەست و پا
ژڵیەوەتان دێ به ناو یەکا
بەرەو لوتکە تف ئەکەن و جنێو ئەدەن
منیش لەو بەرزانەوه
هەر بورکان و بوومەلەرزه دەخولقێنم
هێنده چووکەن
حەیام دەچێ بتاندوێنم
چیتان دەوێ؟
بۆچی هێندە رۆحی ماندووم ئازار ئەدەن؟
نیگایەکی رۆحی پیسی خۆتان بکەن
دەردی من و دەردی ئێوه جیاوازه
شەرافەتی دەردێکی خۆم
به گشت ژین و ماڵ و حاڵتان ناگۆڕمەوه
دەردی من دەردی ئینسانه
دەردی ئێوەش زۆر گەورەیه
بەڵام هەتا لای گونتانه!
قەڵەمێکی تیژ و تووڕەم
خۆتان له من بپارێزن
دێڕ به دێڕی نامیلکەی ژینتان دەزانم
من وەک ئێوه خۆم له پشتی ئاوێنه ناشارمەوه
کانییەکی بەر تریفەی مانگەشەوم
ساکار و روون وەک ئاسمانم
من گوڵێکم
بتانەوی و نەتانەوی
لەم شۆرەکاته رواوم
ئێوەی دڕکیش …
رق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوە
دڵنیا بن … دەستان ناگا
به تروپکی بەرزی ناوم!
ئێوه چین من بتاندوێنم
من شاعیری دڵی خۆمم
من هەر ئاواز بو خۆم و بۆ دڵدارەکەی خۆم دەخوێنم.


جەلال مەلەکشا

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید