
10-10-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چریكەی نێو قەفەز
چریكەی نێو قەفەز
هەموو شەوێ
له ئەو دیوی دیوارەوه
باڵندەیكی دیلی قەفەز
تێی دەچریكاند…
بەستەكانی
ڕووداوانی نیشتمانی خوێن و ئاگر و هەڵمەت بوون
لاوك، حەیران، سیاوچەمانەی ئەكرد به پرد
هەڵگورد دەستی شاهۆی ئەگرت
لەگەڵ قەندیل، بەسەر پردا
بۆ لای چیای ئاگرین ئەچوون…
هەموو شەوێ؛
منیش له پشت دەلاقەی ژوورەكەمەوه
زنجیری دیلیم دەپساند و
ئەسپی خەیاڵم زین ئەكرد
به شاڕێگەی حەنجەرەی ئەو باڵندەدا
بۆ نیشتمان ئەچوومەوه…
دوێنێ شەوێ
شەوبۆنی خەم
بۆنی ماتەمی لێ ئەهات
تا بەیانی چاوەڕوان بووم
دەنگی باڵندەكه نەهات
ئەوڕۆ بیستم؛
له كازیوەی سپێدەدا
باڵنده دەنگخۆشەكەیان سەر بڕیوه
بۆ تێكدانی بنكەی سووری بەستەكانی،
ڕەگ به ڕەگی حەنجەرەیان هەڵدڕیوه…
ئیمشەو دڵم دەكوركێنێ
باڵندەیەكی باڵ و پەل و پۆ خوێناوی
له سەر لقی شیعرێكی پڕ تاسه و هێشتا نەگوتراوم
هەڵنیشتووه و دەچریكێنێ…
جەلال مەلەكشا
له دەفتەری شیعری؛ زڕەی زنجیری وشه دیلەكان
1371/4/24ی هەتاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|