
10-13-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گۆران و خوێندنه‌وه‌یه‌ک
گۆران و خوێندنه‌وه‌یه‌ک
له‌دایکبوونی گۆران، له‌دایکبوونی قوتابخانه‌یه‌کی نوێی کوردییه، قوتابخانه‌ی شیعری نوێ. گۆران شاعیرێکی ڕووناکبیر بوو. شاعیرێک که ئامانجی ڕزگاری و پێشکه‌وتنه بۆ گه‌ل. گۆران شاعیرێکی به‌رپرسه له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. له زۆرێک له شیعره‌کانیدا ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌که‌وێت.
یه‌عقوب ڕه‌وا
ئه‌گه‌ر بمانوێت له‌سه‌ر ئه‌زمونی شاعیری گۆران بنووسین، بێگومان بێ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له ڕابردووی شیعر و قۆناغه تێپهڕکراوهکانی مێژوی شیعری کوردی له‌نگ ده‌بێت. شیعر له باری کاتییه‌وه به دو قۆناغی سه‌ره‌کی دابه‌ش ده‌کرێ، یه‌که‌م شیعری کۆن یان کلاسیک (نه‌ک ئه‌وه بڵێین که باوی نه‌ماوه یان ناوه‌رۆکی ناشیاوی ئێستایه به‌ڵکو له باری کاتییه‌وه)، دووه‌م شیعری هاوچه‌رخ. به‌پیێ ئه‌مه هه‌ردووک قۆناغ خاوه‌نی قوتابخانه و لق و پۆپی خۆیانن. سنووری ئه‌م دوو قۆناغه به ڕوونی دیار نین به‌ڵام کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌توانێ سنووره‌کی تا ڕاده‌یه‌ک ڕاسته‌قینه بێت. هه‌ڵبه‌ت باس له‌سه‌ر مێژووی هه‌رکام له‌م قۆناغانه زۆر درێژخایه‌نه و بۆخۆی بابه‌تێکی ئاکادێمیکه که له‌م کورته‌دا ناگۆنجی. به‌ڵام تێده‌کۆشم تا ئه‌و ڕاده‌یه که باسه‌که هه‌ڵیده‌گرێت باسی له‌سه‌ر بکرێ.
فه‌رهاد شاکه‌لی قۆناغی کۆنی به چه‌ند قۆتابخانه‌ی سه‌ره‌کی دابه‌شکردووه:
1. قوتابخانه‌ی کرمانجیی باکوور
2. قوتابخانه‌ی هه‌ورامی و
3. قوتابخانه‌ی کرمانجیی باشوور
که هه‌رکامیان بۆخۆی قوتابخانه‌ی ژێر لقیشیان هه‌یه. یه‌که‌م قۆتابخانه‌ی تۆمارکراوی شیعری کوردی هاوکات بووه له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی ئه‌ماره‌ته کوردییه‌کان له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌مدا له کوردستانی باکوور. مێژوو نیشانی داوه که هه‌ر کات بارودۆخ به قازانجی گه‌لی کورد گۆڕدرابێ شه‌پۆلێکی ئه‌ده‌بیی نوێ به‌دیهاتووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مێژووی ئه‌ده‌بی جیهاندا تۆزێک زاڵ بین ده‌بینین که ده‌سه‌ڵات هه‌میشه هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵ له هه‌ر ئاستدا، به‌تایبه‌ت ئاستی ئه‌ده‌بی، بووه. بۆوێنه هه‌روه‌ک له شیعری فارسیشدا ده‌بینن که بۆ یه‌که‌م جار شیعر له دهربارهوه ده‌ستیپێکرد (دوای ئیسلام). گرنگیپێدانی ئه‌میر و حاکمان به شیعر و شاعیران به هه‌ر هۆیه‌ک، بوو به هۆی بوونی ده‌ربار به مه‌کۆی شاعیران و ئه‌دیبان. هۆی نه‌بوونی قۆتابخانه‌ی (به‌رچاوی تۆمارکراو) شیعری کوردیش هه‌ر نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات بووه. به‌ڵام له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی قوتابخانه‌ی کرمانجیی باکوور بریتین له کاریگه‌ری له‌سه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگی کوردی و به‌هێزترکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی. هه‌ڵبه‌ت ناشتوانین چاویش له‌وه داپۆشین که شیعری ئه‌م سه‌رده‌مه له‌ژێر کاریگه‌ریی شیعری عه‌ره‌بی (عه‌رووزی) و تا ڕاده‌یه‌ک شیعری فارسی‌دا له‌دایکبووه. هۆیه‌که‌شی ئه‌مه بوو شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌م له‌ڕێگه‌ی مه‌کته‌ب و مه‌لایه‌تی و فێر و ئاشنا به شیعر بوونه.
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین بیری ئایینی و عیرفانی بیری زاڵ بووه هه‌روه‌ک له شیعره‌کانی مه‌لای جهزیریدا ئه‌و بیره به‌دیده‌کرێ، به‌ڵام زاڵبوونی ئه‌م بیره نه‌بۆته هۆی ئه‌وه که بیری نه‌ته‌وایه‌تی لهیادکهن و له‌م ئاسته‌شدا زۆر شاکاری گه‌ره خوڵقاندراون چ له شیعره‌کانی مه‌لای جه‌زیری، چ ئه‌وانی تر. له نوێنه‌رانی ئه‌م قوتابخانه‌یه به مه‌لای جه‌زیری، ئه‌حمه‌د باتایه، فه‌قێ ته‌یران و به ڕای من له هه‌موان تۆخ تر ئه‌حمه‌دی خانی یه. شێخ خانی ''مهم و زین''ی که یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و جوانترین حیماسه‌کانی جیهانه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مدا به شیعر گوتووه. دیوانی مهم و زین تراژێدیایه‌که له نێوان مان و نه‌مان له نێوان دوو هێزی سه‌ره‌کیدا؛ هێزه‌کی پاک و خودایی که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ده‌روونی و پاکانه‌ی دوو دڵدار و دوو ئه‌وینداره و هێزی دژ به‌م هه‌سته دڵدارانه که زه‌وینییه و دژ به کامه‌رانی. ناوه‌رۆکی ئه‌م حیماسهیهش به‌به‌ره‌کانی ئه‌م دوو هێزه‌یه.
قوتابخانه‌ی دووه‌م و سێیه‌می شیعری کوردی هه‌روه‌کی قوتابخانه‌ی یه‌که‌م له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌ماره‌ته‌کانی دیکه‌ی کوردی‌دا داهێنرا. ئه‌و جار دوو ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان به ناوه‌ندی سنه و ئه‌ماره‌تی بابان به ناوه‌ندی سلێمانی بوونه مکۆی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب. زاراوه‌ی ڕه‌سمیی ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان، هه‌ورامی بووه. له نوێنه‌رانی ئه‌م قوتابخانه‌یه به مه‌وله‌وی کورد، بێسارانی و ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی ئاماژه پێکراوه. ته‌مه‌نی ئه‌م قوتابخانه هه‌ر وه‌کو ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵان (سه‌ده‌ی حه‌ڤده تا نۆزده) کۆتایی پێهات. به‌لام ئه‌ماره‌تی دووه‌م ته‌مه‌نی درێژخایه‌ن تر و پڕکاریگه‌ر تر بوو. زاراوه‌ی زاڵی ئه‌ماره‌تی بابان زاراوه‌ی کرمانجیی باشوور بوو.
ئه‌م جاره سلێمانی میوانی ئه‌م زاراوه ئه‌ده‌بییه نوێیه بوو. له نوێنه‌رانی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌توانین به نالی، سالم و کوردی ئاماژه بکه‌ین. ئه‌م قوتابخانه‌یه زۆرترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر قۆناغی هاوچه‌رخ دانا و که‌مترین مه‌ودای کاتی له‌گه‌ڵ قۆناغی هاوچه‌رخدا هه‌یه. به‌ڵام قۆناغی هاوچه‌رخ که هه‌ر وه‌کو باسکرا له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌ستپێده‌کرێت، ده‌توانین به ڕۆنیسانسی کۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌ده‌بیی گه‌لی کورد دایبنێنن. دابه‌شبوونی کوردستان له نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی و پادشایه‌تی سه‌فه‌وی و چه‌وسانه‌وه‌ی کوردان له هه‌ردووک پارچه زۆر بزاڤی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و به‌پێی ئه‌وان ئه‌ده‌بی وه‌ڕێخست. زوڵم و زۆری عوسمانییه‌کان بوو به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی و نیشتمانپه‌روه‌ریی کوردان. به زوویی چینێکی ڕۆشنبیری کورد له ئه‌سته‌مبۆل و شاره‌کانی دیكه به‌دیهات. له ئاکامی ئه‌م بزاڤانه، ده‌رچوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی (1898، قاهیره) بوو. ته‌سلیمبوونی عوسمانییه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌م گوشارانه و گوڕانی بارودۆخه‌کان بوو به هۆی بوونی ئه‌سته‌مبۆل به مکۆی ڕووناکبیران گه‌لی کورد، که ئاکامی شه‌پۆلێکی تازه‌ی ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌گه‌ری بوو.
به‌گشتی، قۆناغی هاوچه‌رخ له بارودۆخێکی وادا به‌دیهات که به‌ته‌واوی له قۆناغی کۆندا جیای ده‌کاته‌وه. هاتنی سه‌نعه‌تی چاپ و گه‌شه‌سه‌ندنی چاپه‌مه‌نی ڕێی زۆر ئاوه‌ڵاتر کرد بۆ ده‌ربڕینی بیر و بۆچونی ڕووناکبیران و ئه‌دیبان. به‌گشتی، ئه‌و بزاڤه ته‌واوی ڕۆژهه‌لاتی نێوه‌ڕاستی گرته‌به‌ر. به‌دیهاتنی قوتابخانه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، که له قۆناغی پێشدا نه‌بوو، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌ته‌واوی له سه‌رده‌می کۆن جیاکرده‌وه. به‌ڵام تاوه‌کو ساڵه‌کانی دوای شه‌ڕی جیهانیش مه‌کته‌بێکی سه‌ربه‌خۆ که ناوی قوتابخانه‌ی تازه‌ی له‌سه‌ر دابنێین نه‌بوو به‌ڵکو هه‌ر لاساییکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کانی پێش بوو. دوای شه‌ڕی جیهانی نه‌ته‌نیا ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی هه‌ژان به‌ڵکو له ئاست ئه‌ده‌بییشه‌وه تووشی گۆڕانکارییه‌کی زۆر بوون. پاش ئه‌م ڕابرووه مێژوویه دێینه‌سه‌ر گۆران. گۆرانێک که له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌دایک بووه، گه‌وره بوو. له‌دایکبوونی گۆران، له‌دایکبوونی قوتابخانه‌یه‌کی نوێی کوردییه. قوتابخانه‌ی شیعری نوێ. گۆران شاعیرێکی ڕووناکبیر بوو. شاعیرێک که ئامانجی ڕزگاری و پێشکه‌وتنه بۆ گه‌ل. گۆران شاعیرێکی به‌رپرسه له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا. له زۆرێک له شیعره‌کانیدا ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌که‌وێت:
ده‌می ڕاپه‌رینه، ده‌می ڕاپه‌رین!
هه‌تا که‌ی به سستی و په‌ستی بژین؟
په‌لامارێ، ئه‌ی کورد،عهرهقڕشتنێ
له دڵ کرمی ناکۆکی ده‌رکردنێ
به یه‌کبوونه گشت
پته‌وبوونی پشت
به یه‌کبوون ئه‌بێ گه‌لت پێشکه‌وێ
به‌لادا بکه چاکی مه‌ردایه‌تی
درێغی مه‌که گیان له کوردایه‌تی
بگرمێنه وه‌ک شێر، بچۆ ناوی به‌رد
بڵێ کوا هه‌قی ژینی ئینسانی مه‌رد؟
ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که گۆران به‌سه‌ر شیعریدا هێنان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که گۆران به ناوی "باوکی شیعری نوێ کوردی" بناسرێت. گۆران له سه‌ره‌تادا هه‌ر وه‌کو شاعیرانی پێش خۆی له ڕێی مه‌کته‌ب و فه‌قێیه‌تی ئاشنا به شیعر بووه. هه‌ڵبه‌ت باوکیشی ئاشنایه‌تی زۆری به شیعری کلاسیکی کوردی و فارسی هه‌بووه. بۆیه له سه‌ره‌تادا به شیعری کۆن ده‌ستپێده‌کات و تێکه‌ل به عه‌رووز ده‌بێ. ئه‌م قۆناغه گۆران ڕازی ناکات. به‌ڵام گۆران له قۆناغی کۆنیشدا هه‌ر سه‌رکه‌وتووه. گۆران به‌ره‌به‌ره شیعری خۆی تووشی گۆڕانکاری ده‌کات. له سه‌ره‌تادا به وشه، هه‌روه‌کو بۆخۆی ده‌ڵێت له سه‌ره‌تای یه‌که‌م ده‌فته‌ری شیعری: "هه‌چ شیعر که وشه و ته‌رکیبی عه‌ره‌بی و فارسی زۆر تیابێ به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م زۆرییه، کۆنه".
گۆران هاوکات له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کانی کۆمه‌ڵگه شیعر په‌ره‌پێده‌دا. ده‌توانین بڵێین ئه‌م بزاڤه نوێخوازییه به‌گشتی ته‌واوی وڵاته هاوسێیه‌کانی گرتبۆوه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بیره چ بووه؟ هه‌ر وه‌کو پێشتر باسکرا، دوای شه‌ڕی جیهانییه‌کان ئه‌م جووڵانهوهیانه ده‌ستیانپێکرد. ئاشنابوونی ڕووناکبیران له‌گه‌ل که‌لتور و کۆمه‌ڵگه و ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوا و بینینی پێشکه‌تنی ئه‌وان، بو هانده‌ر بوونیان. ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی زۆر به‌رچاو له کۆمه‌ڵگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌بینین. له ئێران به نیما، له تورکیه به نازم حیکمه‌ت، له وڵاتانی عه‌رب به ئه‌دۆنیس و... . ته‌نانه‌ت کاریگه‌ریی ئه‌م بزاڤانه له‌سه‌ر یه‌کتریش به‌رچاون. (گۆران ده به‌شێک له دیوانه‌که‌ی وه‌رگێڕی نازم حکمه‌تی هه‌یه). به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شیعری گۆران:
1. شکاندنی عه‌رووز
2. که‌ڵکوه‌رگرتن له وشه‌ی په‌تیی کوردی
3. تێکشکاندنی فۆرمی شیعر له باری کورتی و درێژی به‌یته‌کان که خۆی ئه‌نجامی وه‌زنی هیجاییه
4. گۆڕینی زمانی شیعر له زمانی ئه‌ده‌بی قورس بۆ زمانی خه‌ڵکی ئاسایی.
ده‌کرێ ژیانی شیعریی گۆران به سێ قوناغی جیاواز، چ له باری ناوه‌رۆک و چ له باری فۆرمه‌وه، دابه‌ش بکرێ: له قۆناغی یه‌که‌مدا، گۆران پا ده‌نێته جێگه‌پای پێشینیانی شیعری قۆناغێ کلاسیک. دواتر به‌ره‌و قۆناغی ڕۆمانتیک ده‌روا که لێره‌دا ژن و سروشت دوو تیمی سه‌ره‌کین. له قۆناغی سێیه‌مدا گۆران ڕوویکردووه له ئازادی، وه‌کو ئامرازێ بۆ پیشاندانی بڕیاری سیاسیی خۆی له کێشه، خه‌ڵک بۆ ئازادی و کێشه‌ی چینی کرێکار.
به‌ڵام ڕاڤه‌کردنیان له قۆناغی هه‌وه‌ڵ، هه‌روه‌ک گوترا، گۆران به لاساییکردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی کلاسیک ڕۆیشتووه، هه‌روه‌ک پێشینیانی ڕووی کردۆته شیعره‌ک که قورس و گرانه، شیعره‌ک که عه‌رووز زۆرێک له جوانییه‌کانی زمانی کوردی گرتووه. چونکه شاعیر بێ ئه‌وه‌ی که بیهه‌وێت ده‌بێ له وشه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی بۆ جۆرهاتنی وه‌زنی شیعر کهڵکوهرگرێ. هه‌لبه‌ت مامۆستا له‌م قۆناغه‌شدا سه‌رکه‌وتووه.غه‌زه‌له‌کانی به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌ن، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به گۆران بێنێ. گۆران ورده‌ورده خۆی له عه‌رووز به‌رخۆدان ده‌کات به‌ره‌و وه‌زنی هیجایی ده‌ڕوات. دروسته که ناتوانین بڵێین وه‌زنی هیجایی ڕۆژئاوایییه، چونکو ئه‌ده‌بی فۆلکلۆری ئێمه، واتا حه‌یران و ... له‌سه‌ر وه‌زنی هیجایین که مێژوویان چه‌ند هه‌زار ساڵه‌یه. به‌ڵام ده‌توانین بڵێین که له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی ڕۆژئاوادا گۆران ده‌ستی به داهێنانی نۆیی ئه‌ده‌بی کردووه. له ئاشنابوونی ئه‌و له‌سه‌ر شیعری ڕۆژائاوا گومان نییه.
به‌گشتی، ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌کانی هاوسێش هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان هه‌یه. ئه‌م قۆناغه، گۆناغی دووه‌م، له شیعری گۆران زۆر سهرکهرتووه ته‌نانه‌ت هیچێک له شاعیرانی هاوچه‌رخی گۆران له‌م قۆناغه‌دا به‌قه‌ت ئه‌و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. گۆران خۆی کۆیله‌ی وشه نه‌کردووه، خۆی کۆێله‌ی وه‌زنی قورس نه‌کردووه، هه‌رچی بینیویه‌تی تێکه‌ڵ به وشه‌ی جوان کردووه و شیعرێکی زیندووی خوڵقاندووه. کاتێک که شیعری گه‌شت له قه‌ره‌داغ ده‌خوێنینه‌وه هه‌ست ده‌که‌ین له نێوان ڕووداوه‌کانداین؛ به چه‌ند وشه‌ی جوان و کورت تابلۆیه‌کی نه‌خشین دێته‌به‌ر چاومان.
کانیی ژنان
سه‌رچاوه‌ی ئاوێک، که‌ڵه‌کێک له‌سه‌ر
ژنێک تێی ئه‌چێ، ژنێک دێته‌وه ده‌ر...
ئه‌مه‌ش له دێ‌دا کانیی ژنانه،
قیبله‌ی دڵداریی هه‌رزه‌کارانه!
ئێواران پۆل پۆل لاوی کاکۆڵ لوول،
سه‌ره‌ڕێ ئه‌گرن، سه‌رگه‌رم و عه‌جوول،
هه‌رچه‌ن هاڕه‌ی دێ هه‌یاسه‌ی جوانێک،
له هێلانه‌ی ده‌م ئه‌فڕێ ئامانێک
ژن
ژنی هه‌ورامان، سه‌رتاپای خشڵ،
سه‌رچاوه‌ی بۆنی میخه‌ک و سمڵ،
تا بڵێی ته‌ڕپۆش، ئاڵواڵا جل،
به‌ژن و باڵا جوان، به‌ده‌ن نه‌رم و شل،
نیونیگای خه‌نده‌ی ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ل
نه‌غمه‌ی گفتوگۆی وه‌ک جریوه‌ی مه‌ل
ژینی به‌هاری عه‌شق و جوانی
جیلوه‌گای حوسنی، ڕێی باخ و کانی!
ئه‌مه ته‌نیا دڵۆپه‌یه‌که له ده‌ریای جوانی شیعره‌کانی گۆران. به‌ڵام قۆناغی سێیه‌م که ئاکامی ڕووداوه‌کانی ساڵانی سه‌رده‌می گۆرانه، شیعری سیاسیین. گۆران له‌م قۆناغه‌دا ئاواته سیاسییه‌کانی خۆی ده‌رده‌بڕێ؛ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه، ڕزگاریی گه‌لی کورد و به‌رژه‌وه‌ندیی چینی چه‌وساوه ناوه‌رۆکی سه‌ره‌کیی ئه‌م قۆناغه‌ن له شیعری گۆران‌دا. به‌ڵام بیری زاڵ له‌سه‌ر گۆران، بیری مارکسیستی و سۆسیالیزمییه، که ئه‌وه‌ش به‌پێ قۆناغی کاتی ئه‌وه. به‌ڵام نیشتیمانپه‌روه‌ریی گۆران له شیعره‌کانیدا ڕه‌نگ و بۆنی دیکه‌یان هه‌یه که تایبه‌ت به خۆیه‌تی و له‌ژێر سێبه‌ری هیچ بیرێکی بیانی‌دا نییه.
کوردستان... کوردستان!
نیشتیمانی جوان!
هه‌ر بژی به شادی
سه‌ربه‌ستی و ئازادی
هه‌ر بژی، هه‌ر بژی، هه‌ر بژی!
لووتکه‌ی به‌رزی گه‌رده‌ن گه‌شت
نزاری سپی به‌رخۆری ڕه‌شت
دۆڵی کپ و چه‌می خوڕت
دارستانی زه‌به‌ند و چڕت
به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مینن
هێلانه‌ی خۆشیی ژینن
جێگه‌ی نۆشن
ئاگر تیژکه‌ری ئیلهام و هۆشن
به‌ڕاستی گۆران ئه‌وه‌نده شاعیرێکی پایه‌به‌رزه که به سه‌دان لاپهڕیش ناتاوانین باسی بکه‌ین. به‌ڵام باسه‌که لێره‌دا به ئاماژه‌کردنی چه‌ند خاڵ کۆتایی پێ‌دێنم:
خاڵی یه‌که‌م، کاریگه‌ری مامۆستا له‌سه‌ر شاعیران، نه ته‌نیا له‌سه‌ر شاعیره نوێخوازهکاندایه به‌ڵکو شاعیرانێكیش که لاسایی قۆناغی کلاسیکیان ده‌کرده‌وه کاریگه‌رییان لێوه‌رگرت، بۆوێنه هێمن.
خاڵی دووه‌م، شێوه‌ی ڕاوێژ له شیعره‌کانی گۆران‌دا ده‌گه‌نه ترۆپکی جوانی "گوڵی خۆیناوی"، "ئاهه‌نگێگ له‌ناو ڕان" وێنه‌ی زۆر جوانن له‌م به‌شه‌ی.
خاڵی سێیه‌م: هه‌ستی مۆسیقایی ده‌نێو شیعره‌کانی گۆران‌دا زۆر به‌رچاون. ده‌ڵێی گۆران بۆخۆی مۆسیقازانه که ئه‌م جۆره شیعره‌کانی بۆته ئیلهامی زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان، وه‌کو نه‌جمه‌ی غوڵامی، هۆمه‌ر دزه‌یی، ناسر ڕه‌زازی، چۆپی فه‌تاح و ... زۆری تریش.
م : دیمانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|