
10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ماست
سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ماست
به پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كه‌كان باشترین كات بۆ خواردنی ماست پێش (خه‌وتن)ه واتا نیو كاتژمێر یا كاتژمێرێك به‌ر له چوونه ناو جێگا و خه‌وتن
سووده‌كانی ماست
١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك )
٢-ماست كۆمه‌ڵه به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه كه هاریكارن له كراداری هه‌رس و ڕێگرن له ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده پاك ده‌كه‌نه‌وه له پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش
٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه ماست ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم كه یاریده‌ده‌ره له سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری
٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه ، چونكه كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات
٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له دابه‌زاندنی ئاستی جۆره خراپه‌كانی چه‌وری(LDL) له خوێندا
٦- به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان
٧- هه‌ندێ پڕۆتین له پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه كه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت
٨-ڕێگر ده‌بێت له كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له دیواری لووله‌كانی خوێن ( به تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن )
٩-گه‌ده به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات
١٠- رۆڵ ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله
١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له باكردن( غازات)
١٢- هاریكار ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێش
١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگی ده‌كات له پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان
چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه
١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه ئێسكی ددانه‌كان.
ئاماده‌كردنی : محمد به‌رزنجی
سه‌رچاوه: سایتی وێب میدیسن، سایتی ویكی صحه ، راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئۆنلاین ،
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|