
10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سودەکانی پیاز بزانە
سودەکانی پیاز بزانە
پیاز یه‌كێكه له‌و سه‌وزه تایبه‌تانه‌ی كه له ئاماده‌كردنی خواردنه‌كانی رۆژانه‌دا به‌كارده‌هێنرێت و چه‌نده‌ها سودی گرنگی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له ژه‌مه‌كانیاندا ده‌یخۆن.
پیاز به گشتی دوو جۆری سه‌ره‌كیی هه‌یه و ئه‌وانیش (سه‌لك و ته‌ڕه‌پیازه) ئه‌م دوو جۆره هه‌ر یه‌كه‌یان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چه‌ند شێوه، ره‌نگ و تامێكی جیاوازدا، كه له دواییدا خێزانی ئه‌م سه‌وزه‌یه پێكده‌هێنن.
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێك له سوده‌كانی پیاز بخه‌ینه‌ڕوو:
1- سودێكی زۆری بۆ ناو ده‌م هه‌یه، پوك له هه‌وكردن و ددانه‌كان له لاوازبوون ده‌پارێزێت.
2- دڵ له نه‌خۆشییه‌كانی ده‌پارێزێت، ڕێ له خڕۆكه سوره‌كانی خوێن بۆ كۆبوونه‌وه له ده‌ماره‌كاندا ده‌گرێت و به‌هۆیه ده‌ماره‌كان ناگیرێن.
3- پێست دره‌وشاوه ده‌كات، ئاوی پیاز له‌گه‌ڵ هه‌نگوین یاخود زه‌یتی زه‌یتوندا ڕێ له دروستبوونی زیپكه ده‌گرێت.
4- چاره‌سه‌ری كۆكه ده‌كات، تێكه‌ڵكردنی ئاوی پیاز له‌گه‌ڵ هه‌نگویندا نیشانه‌كانی كۆكه و له‌وزه‌تێن ناهێڵێت.
5- ئازاری گه‌ستن ناهێڵێت، به‌كارهێنانی ئاوی پیاز یاخود به قاشكراوی دوای پێوه‌دانی هه‌نگ، دوپشك و مێرووه‌كانی دیكه كاریگه‌ریی سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت.
6- چاره‌سه‌رێكی ناوازه‌یه بۆ كه‌م خوێنی، خواردنی پیاز و ئاو له‌كاتی كه‌م خوێنی‌دا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
7- ئازاری گه‌ده ناهێڵێت، پیاز دژه‌به‌كتریا و دژه هه‌وكردنێكی زۆری تێدایه كه به‌هۆیه‌وه گه‌ده له به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان ده‌پارێزێت.
له ئینگلیزییه‌وه : عه‌بدوڵا محه‌مه‌د
سه‌رچاوه و فۆتۆ : foodbenefits.com
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|