
10-15-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باسێک له سه‌ر شی کردنه‌وه‌ی شیعر و هویه کانی سه ر هه‌ڵدانی شیعر
باسێک له سه‌ر شی کردنه‌وه‌ی شیعر و هویه کانی سه ر هه‌ڵدانی شیعر
سمکۆ بێ که‌س
کاتیک بمان هه‌وی باسی شیعر بکه‌ین زور باشه که ئاورێک له هویه‌کانی سه‌ر هه‌ڵدانی شیعر بدینه‌وه، له راستی دا مێژویی شیعر گوتن و نوسینی شیعر ئه وه نده مێژویه‌کی کۆن و دورو درێژی له ئه‌ده‌بیاتی گه‌لانی جیهان دا هه‌یه که بووته هویی جیگر بوون له ناو خانه‌ی ئه‌ده‌ب و کلتوری گه‌لان دا و بایه‌خیکی تایبه‌تیشی پێ دراوه و له ئه‌دب و کلتوری کوردیش دا جێگه‌یی خویی وه‌ک لقیکی چالاک له‌و میدانه‌دا چالاکانه خه‌ریکی به‌ربه‌ره‌کانی بووه بو لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتنی خویی، دیاه بۆ زانینی میژویی شیعری کوردی کاریکی ئاسان نی یه و ئه‌وه کاری مێژو نوسانه که له‌و بواره‌دا لێکولینه‌وه بکه‌ن و به دوایی ئه‌و سه‌رهه‌لدانه‌دا بگه‌رین که بووته دروست بونی هه‌وینی شیعر، به‌لام به بوچونی خوم له گه‌ل ئه‌وه‌یی مروڤی کورد توانیویه‌تی وشه‌کان له پال یه‌ک دابنێ و بیان کاته رسته و جوانکاریان تیدا بکات و وه‌زن و قافیه‌یان پێ بدات جوره یه‌ک گرتنیکی به خووه دیوه و ئه‌مه بوته هویی سه‌ر هه‌لدانی شیعر و ئه‌و کات ته‌نیا زار به زار گه‌راوه و ته‌نیا له دیوه‌خانه‌کان دا کوری به‌یت و بالوره وبه‌ند و شیعر خویندنه‌وه ساز کراوه، که ئه‌مانه هه‌مویی هه‌وێنی خۆ گرتنیکی به خووه دیوه، تا دواتر له گه ل په‌یدا بوونی پێنوس و لێنوس دا شیعریش جیگه‌ی خویی له سه‌ر لاپه‌ره‌یی لێ نوسه‌کان دا دوزیوه‌ته‌وه و توانیویه‌تی له‌م بواره‌دا جێگه و پێگه‌ی خۆیی بدوزیته‌وه، بۆ در برینی ئه‌و هه‌سته جوانه‌ش ده‌توانین ناوی هێندیک له شاعیرانی سه‌ده‌ی رابردوو ، بێنین که له بواره‌که‌دا چالاکانه تێ کۆشاون و شاعیری گه وره‌ی گه‌له‌که‌مان بوون که تا ئێستاش هونراوه‌کانیان زار به زار و ماڵ به ماڵ و نوسین به نوسین له ئه ده‌بیاتی کوردی دا جێگه‌ی خۆیی هه‌یه و له‌وانه‌ش ،مامۆستایان ،نالی، خانی ، مه‌لای جه‌زیری ، مه‌حوی ، حاجی قادری كویی، هه‌ژار، هێمن ، قانع ، گوران . مه‌وله‌وی ، سه‌یفی قازی، خاله‌مین ،سواره ، حه قیقی و هاوار و زور شاعیری دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان که چالاکانه توانیویانه له‌و بواره دا خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتمانه به‌ش خوراوه‌که‌یان بکه‌ن و زور جار به شیعره‌کانیان هانی خه‌ڵکیان داوه بو سه‌ر هه‌ڵدان و وه‌دی هێنانی ئازادی بو کوردستان . له سه ر توانا و به رزی ده ربری وشه‌ی جوان و پاراو و به هه‌ستی ئه و شاعیرانه هه‌ر چه‌ند بلین هه‌ر که‌مه،
ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه له بڵێین که ئه‌و شاعیرانه نه بوایه‌ن هونراوه‌یی کوردی نه ده‌گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌ی ئیستایی خوێ
بویه‌له روژانی رابردویی کۆندا و زۆربه‌ی شاعیرانی کورد شیعری کلاسیک یان ده‌نوسی و ده‌بوو هه‌موو به‌نده‌کانی شیعر وه‌زن و قافیه‌ی خویی هه‌بایه وبه‌ڵام ئه‌مرو ئه‌م شێوه نوسینه زور که‌م بوه‌ته‌وه‌و ، به‌زۆری شاعیرانی ئه‌م سه‌ده‌مه خه‌ریکی شیعری نوێن
ئیستا شیعری کوردی به زوری رێچکه‌یی نوێی گرتووه و لاوه‌کان زور خولیاوی ئه‌و جوره شێعره و عه‌داڵن به دوایی شیعرێکی نوێی پاراودا که بتوانێ ده‌ر بری هه‌ست و ناخ و هزرو بیری لاوان بێ له ژیانی ئه‌م روداو ئه‌م سه‌ده‌مه نوێ یه‌دا.
که ئه‌مرو له گه‌ل گورانکاری سه‌رده‌م و به کار هینانی ته‌کنه‌لوژیای سه‌رده‌می نوێ دا و په‌یدا بوونی کامپیوتر و به کار هینانی له لایه‌ن هه‌ر تاکیکی کورده‌وه شیعریش له ئه‌ده‌بیاتی کوردی دا چووه خانه‌یه‌کی تره‌وه و به دیان و سه‌دان و هه‌زاران سایت و ماڵپه‌ر و تایبه‌ت کراون به و به‌شه‌و له زور له مالپه‌رو سایته‌کانی تریش دا به‌شیکیان بۆ ته‌رخان کردووه ئه‌گه‌ر سایت و ماڵپه‌ره‌که‌ش تایبه‌ت نه‌بێ به شیعره‌وه،
به سه‌رنجدان به‌و راستیه ده‌توانین بڵێن شیعر له ئه‌دبیاتی کوردی دا به باشی رێچکه‌یی خویی گرتووه و گرینگی خویی پێ دراوه و له ناوراگه‌یاندن و میدایاکانی کوردیش دا هه‌موو کات و به تایبه‌ت ئیستا بایه خی پێ ده‌درێ و له کور و کوبونه‌وه‌کان دا و راگه‌ینه کوردی یه‌کان دا و هه وه‌ها رادوێ و له په‌نجه‌ره‌ی ته‌لوفزیونی کوردی یه‌وه خه‌ریکه گرنیگی خویی پێ ده‌درێ و جێگه و پێگه‌ی خۆیی ده‌گرێ و گرینگی تایبه‌تی پێ ده‌دری، به‌رده‌وام ده‌بینین شاعیران به سه‌ر ده‌کرینه‌وه تا وشه پاراوه جوانه‌کانیان پیش که‌ش به جه‌ماوه‌ره‌که‌یان بکه‌ن . که ئه‌مه جێگه‌ی خوشحاڵی و شادمانی گشت لایه‌که
ئه‌وه‌یی لیره‌دا مه‌به‌ستمه باسی بکه‌م و هه‌لاجی بکه‌م هه‌ست و ناخی که‌سێکه که پێ ده‌ڵێن شاعیر، ئیستا به شێکی زور شاعیرمان هه‌یه و هه‌ر که‌سێکیان و بو خویان به پێ بۆ چونی خویان قه‌له‌مکانیان بۆ جوانیه‌کانی ژیان ده‌نوسن و روژ له گه‌ل روژ تازه‌گه‌ری له نوسینی هونراوه‌ش دا به دی ده‌کرێ و وشه‌ی جوان و پاراوی کوردی زیاتر به ماڵی شێعری کوردی زیاد ده‌بێ و داهێنان له بواری شێعری دا به ره‌و پێش ده‌روات
بویه به دوادا گه‌رانی سه‌ر هه‌ڵدانی شیعر له ناخ و هه‌ستی شاعیردا هه‌موو کات ده‌بێ بڵێن ده‌ربری هه‌ستێکی درونی شاعیره له کات و ساتیکی تایبه‌ت دا که ناتوانرێ کات و ساتی بۆ دیاری بکرێ بو خویی سه‌ر هه‌لده‌دا له ناخی شآعیر دا‌و چه‌که‌ره ده‌کات و په‌ل ده‌هاوێژی ، ئه و هه‌سته زۆر ناسکه و ته‌نیا له و کاتانه زیاتر سه‌ر هه‌ل ده‌دا له ناخی شاعیر دا که شتیکی سه‌رنج راکێش ده‌بیته هۆیی سه‌رهه‌لدانی ئه و هه‌سته و ده‌بێته هونراوه یه‌کی نوێ، که ده‌کرێ ئه‌م هۆنراوه ئه‌وین داری و خوشه‌ویستی که‌سێک بۆ که‌سێکی تر بێ ، یان شتیکی جوان له سروشت دا یان کومه‌لایه‌تی و یان نیشتمانی بێ ،
بویه جاری واش هه‌بووه که شاعیر به هویه‌کی تایبه‌ت یان بو که‌سیکی تایبه‌ت هونراوه‌یه‌کی هونیوه‌ته‌وه که یان تایبه‌ت به بونه‌یه‌کی تایبه‌ت که ئه‌و جوره نوسینانه کات و ساتیکی باشتری ده‌ویی تا شاعیر بتوانی خویی بخاته ناو ئه و گوشه نیگایه ی که تایبه‌ت بی به‌و ساته وخته‌ی که ده یهه‌وی روداوی هونراوه که‌ی تیدا بنوسی بیکاته کاکڵی هونرواه‌یه‌کی به پێز که ده‌ر بری ئه‌و ساته وخته بێ
بویه سوز و خوشه‌ویستی به هۆیی بینن یان بیستن بووته جوره هه ست پی کردنیکی تایبه‌تی له ناو ناخی مروڤه شاعیره‌کان دا سه ر هه‌ل ده‌دات و ده‌بیته هه‌وێنی دروست بونی هه‌ستیکی جوانی پاراوی شیعریکی جوان که ده‌ر بری بوچونی شاعیره و ئه‌مه دیارده‌یه کی سروشتی یه سه‌ر هه‌لدان له فیکر و هوشی ئه‌و که سه‌دا دروست ده‌بی
بویه وروژانیکی ده‌رونی دروست کراو ده‌توانی پال نه‌ریکی گرینگ بێ بو ده‌ر بری ساته وختیک که بزوێنه ری هه‌ستی دیوی جوانی مروڤ و سروشت و یان کومڵگه و هه‌ر بابه‌تیکی تر بێ بویه ئه‌م وروژانه ده بیته ئیلهام و هه‌وینی هونراوه‌یه‌کی وا که زور که‌س له تاکی کورد ئه مرو سه ر سامی بووه و ته‌نانه‌ت به‌شیکی باش له مروڤه‌کان خوینه‌ر و بینه‌ر و گوێ گری هونراوه‌ن و شاعیریش توانی ویه‌تی پله و جیگه‌ی خویی له کومڵگا دا بکاته‌وه
دیارههه‌ر شاعیریک شیواز ی نوسین و ده‌ر برنی هه‌ستی خویی تایبه‌ته بو خویه‌وه و بیگومان ئه‌وه‌ش له ناخی شاعیره‌وه دروست ده‌بی که ده‌بیته ده‌ربری هه‌ستیکی تایبه‌ت به ستایلیکی جیاواز به خویی که هه‌ر که‌سیک خوی ئازاده له هه‌لبژاردنی شیوه ی شیعر نوسین و جوری شیعر وتن
هه ر وه‌ها هونراوه ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مایه کی باش داریژ را بێ که سه‌ره تاو ناواخن و کوتایی واته کاکڵی دیار بێ و خوینه‌ر یان گوێ گر به‌باشی بتوانێ له مانا و مه‌به‌ستی شاعیر بگات له کاتی ده‌ر برینی هونراوه که دا یان له کاتی خویند نه وه هونراه‌یه ک دا تا بتوانێ چیژی لێ وه ر بگیری و هه‌روه‌ها شآعیریش بتوانێ ئه‌وچیژه به هوگرانی هونراوه بگه‌ێنێ
زورترین هونراوه له م رودا هونراوه‌ی نوی یه که بی سنووره و وه‌زن و قافیه به یه که‌وه گرێ یان نادات ته‌نیا له مانا‌و مه به‌ست و کو کراوه‌ی هونراوه‌که‌دا یه‌که مه‌به‌ست و ده‌ربری خۆیی ده‌پێکی که داخوا بۆچی و له به‌ر چی ئه‌م هونراوه هونراوه ته‌وه و تاڵه پرچه‌کانی وشه چون بونه‌ته په‌لکه و پێکه‌وه کۆ کراونه‌ته‌وه جوانی خویی هه‌یه چون مه‌به‌ستی خویی ده‌پێکێ
جاران ته‌نیا هونراوه بۆ جوانی ژن و جوانی سروشت و یان بونه‌کان و یاده‌وری یه کان دا ده‌وترا به‌ڵام به خۆشی یه‌وه ئه‌م رێچکه شکاو خه‌ریکه ورده ورده ژنانی کورد گور و تین به خویان ده‌ده‌ن و هونراوه بۆ پیاوان ده‌نوسن و ده‌لین که ئه‌مه هه نگاوێکی تا بلی باش و پیروزه ، ئه‌وه نیشانه ی به ره و پیش چونی بیر‌و هزری کومه‌لگایه و بووه به‌ره‌و پێش چوونی هه‌نگاویکی ترله هونراوه‌ی کوردی،بویه ئه‌گه ر ژن نیوه‌ی کۆمه‌له که واته نیوه‌که ی دیکه‌ی کۆمه‌ل پیاوه و با ژنانی کوردیش هه‌ول بده‌ن وه سفی ئه و نیوه بکه‌ن که ته‌واوکه‌ری نیوه‌که‌ی تره ، ئه‌گه‌ر لار و له‌نجه و جوانی کیژێک شاعیرێک ده‌هه‌ژینی و ده یباته خه‌یالی پیدا هه ڵگوتنیکی ئه فسوناوی شاعیرانه‌و هه‌وێنی سه‌ر هه‌ڵانێکی هونراوه‌یه‌کی نوێ، بوچی باڵای پیاویک نه‌توانێ ده‌ربری هه‌ستی کیژیکی شاعیر بێ و وه سفی بکرێ له هه‌ستی جوانی ئافره‌تێکه‌وه،
بویه ماوه له کوتایی دا بڵیم هونراوه یانی سه‌ر هه‌ڵدانی وشه‌ی جوان پارا و هه‌ستی دڵ و ده‌رونی مروڤێک که ناوی شاعیره.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|