ئاوات
سه‌ید محه‌مه‌د کامیل‌ی ئیمامی زه‌مبیلی کوڕی سه‌ید عه‌بدولمحه‌کم کوڕی عه‌بدولکه‌ریم، کوڕی سه‌ید عه‌بدوڕڕه‌حمان که ناز ناوی "ئاوات"ه له ساداتی حوسێنی و له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌کانی به‌ناوبانگی زه‌مبیله.
که له ساڵی 1282کۆچی هه‌تاوی له دێی زه‌مبیل له دایک بووه و هه‌ر له‌وێ له لای بابی سەید عەبدولحەكیم و مامی حاجی بابە شێخ ئه‌لفوبێ سه‌ره‌تاکانی زانستی عه‌ره‌بی و ئاینی فێربووه. پاشان له ساڵی1291 له خزمه‌ت مه‌لا مه‌حموود که به"مه‌لاڕه‌شه" ناسرا بوو ده‌ستی به خوێندنی وانه‌کانی فارسی و عه‌ڕه‌بی باوی ئه‌و سه‌رده‌می کرد. دوای دوو ساڵ له‌گه‌ڵ برا گه‌و‌ره‌که‌ی سه‌ید محه‌مه‌د نوورانی، بۆ درێژه‌دان به خوێندن چوونه لای مامیان حاجی بابه شێخ له ئاوایی"جه‌میان" دوو ساڵ له‌وێ و ساڵ و نیوێکیش که ئاوایی‌دارولعیلم تورجان له لای مه‌لا سادقی واسیقوبیلا درێژه‌یان به خوێندن دا. پاشان کاتێ مه‌لاعه‌بدوڵڵا فه‌هیمی چوو بۆ زه‌مبیل گراوە زەمبیل ئەو ماوەی مەلا عەبدوڵڵا لە زەمبیل بوو لە لای ئەو دەرسیان خوێند.دوای ئه‌وه ساڵێک بێ مامۆستا بوون.
له ساڵی1309 به هۆی نه‌خۆشی و بێ هێزی بابی، به‌ناچار ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و گه‌ڕاوه، بۆ زه‌مبیل و خه‌ریکی کاری کشتوکاڵ بوو پاش ماوه‌یه‌ک ژنی هێنا. بۆ بەرێچوون و بژیووی ژیان له زۆر دێیان ماوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و هۆیه لەگەڵ که‌لتووری ئاپۆرەی خه‌ڵك زۆر ئاشنا و تێیدا شارەزا بووە و هەر ئەوە بوو بە هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی شیعرەكانی له بواری لێکدانه‌وه و لێک چواندن و پڕ بوون لە زاراوه‌کانی زمانی کوردی. ئه‌و له شیعره‌کانیدا جاروبار له زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی حوکمه‌ت سکاڵای ده‌کرد و ناڕازیی بوونی خۆی ده‌رده‌بڕی و خه‌ڵکی وشیار ده‌کرده‌وه دەبووه هۆی ڕق و تووڕه‌یی ئه‌وان. هه‌ر بۆیه له ساڵی 1325 گیراو دوو ساڵ له زیندانه‌کانی بۆکان و سه‌قز، ورمێ و مه‌هاباد زیندانی بوو.
سه‌یدمحه‌مه‌د کامیل‌ی ئیمامی له ڕۆژی پێنجه‌می شه‌هریوه‌ر(خه‌رمانان) ساڵی1368 کۆچی هه‌تاویی له ژیان ماڵاوایی کرد.
ئه‌و پیاوێکی به‌دین، میهربان، خۆبه‌که‌م زان، میوان خۆشه‌ویست، قانع و شه‌ریف و نیشتمان پروەر بوو. باوه کوو به هۆی بنه‌چه‌ک و بارودۆخی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌یتوانی به تیروته‌سه‌لی و خۆشی ژیان تێپه‌ڕ بکا بەڵام ژیانێكی سادە و دوور له زێروزیور خۆشگوزه‌رانیی هه‌ڵبژارد بۆ بژی‌و و به‌ڕێچوون ملی دا به کاری دژوار و تاقه‌ت پروو کێنی کشت و کاڵ به شێوه‌ی کۆن. شیعری کوردی و فارسی زۆر باشی ده‌کوت و له شیعره‌کانیدا باسی خودا و پێغه‌مبه‌ر و سروشتی جوانی کوردستان و هه‌ژاری خه‌ڵک و زوڵم و سته‌می حکومه‌ت و ئاغاوه‌ت و خاوه‌ن مڵکه‌کانی ده‌کرد و جاره‌باره‌یش لە شیعره‌کانیدا ناز ناوی "کامیل "و "ئیمامی"شی به کار هێناوه. ئەوا چەند پارچە شیعری ئاواتتان دەخەینە بەر چاو:
چوار خشتەكییەك:
دەخولێمەوە لە‌م ژیانە‌دا بێ ئامانج
ئێستا بە ژیانی خۆم گەشەم دێ پاشان
دیتم كە نەمان خاوەنی سەد تەخت و تاج
دەگریم كە ئەوەندە بۆ ژیام بێ قازانج
ئەوەش غەزەلێك:
چ خۆشه
ئه‌گه‌ر دڵبه‌ر دلارا بێ چ خۆشه به زه‌وق و ئاڵ و واڵا بێ چ خۆشه
شه‌ڕاب هه‌رچه‌نده تاڵ و توونه، چاوم كه ساقی وا دڵاوا بێ چ خۆشه
كه وا مه‌ستیی له نه‌شئەی چاوی مه‌سته بڵێ ده‌ك جامی مەی با بێ چ خۆشه
له كاتی مردن و ده‌رچوونی گیانم كه یادی ویم له دڵدا بێ چ خۆشه
له گیروداری ڕۆژی واپه‌سینم كه سینه‌م لام ئه‌لف‌لا بێ چ خۆشه
ئه‌گه‌ر فكرم له‌سه‌ر «لا» بێ چ ناخۆش كه ئیمانم به ئه‌ولا بێ چ خۆشه
ئیمامی تۆ كه لائیللایه زیكرت هومێدت هه‌ر به ئه‌ڵڵا بێ چ خۆشه
*** ئەمەش چەند شیعرێكی فارسی لە‌م بەرێزە:
چه شود اگر به رحمت من بینوا نوازی
من اگر نیازمندم، تو كریم و بی‌نیازی
به چه رو روم به درگه؟ كه بسی گناهكارم
من مبتلا و نادم، تو و عفو و چاره‌سازی
بجز از در تو یارب! در سر فراز نبود
به هزار ترس آیم به امید سرفرازی
به درت برد امامی سر خود به شرمساری
مگر آرد و گڕارد سر و رو به خاكبازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-16-2013 در ساعت 06:04 PM
|