نه ورۆزه گوڵ گه شایه وه غونچه لێوی کرایه وه
به فر و سه هوڵ توایه وه کیژ و کوڕ به هیوایه وه
له خوره تاو و نساران له جێگای کۆچ و هه واران
بزه ی سه ر لێوی هه ژاران شریخه هه وره و باران
ته یاره جێی ژوانی کوێستان ، خال به ڵه که جێی چاو مه ستان
له نجه و له رزانی تاڤگه کان ، به هه شتی ژینه کوردستان
خوڕه ی جوانی جۆباره کان ، بزئ ی هیناو مژی تاران
له دێهات و له شاره کان ، له نێو دڵی هه ژاره کان
گوڵی بۆن خۆش به خه رواره ، نه سیم سروه ی به هاره
سرکه ی به ڵێنی دڵداره ، چریکه ی که وی لانساره
دڵدار به هه ر دوو شاخه وه ، نێرگس له سینگی با خه وه
له گه رووی دڵ و ناخه وه ، مه جنونێک به له یل ئاخه وه
چوپی و سه ما و قیژ و قاوه ، پیرو جوانی تێڕژاوه
هه موو شتێکمان ته واوه ، مه ێجێر ته نیا تۆمان ماوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )