پیچک و رێواسوه ک شوشه ی زیو ، قارچکی تازه هه لتۆقیو
ڕومه تی چیا ئه م دیو و دیو ، بژوێنه ی هه ڵدێر و نشێو
وه رن با بچینه به نده نێ ، بچینه سه یری دیمه نێ
له سه ر روومه تی چیمه نی ، گوڵ بۆ بلبل پێده که نی
سه یری کوێستان مه رهه مه ، سه رسه وز وجوانه چلچه مه
هه موو ئامرازی ژین جه مه ، ئه وه نه بی[ته نیا] وغه مه
نه ورۆزی کورده وارییه ، جێ ده ستی کاوه دیارییه
برینی زوحاک کارییه ، ئاسۆی ڕوونی به هارییه
ئاگری نه ورۆز ده کرێته وه پشکۆی سووره ده شنێته وه
ڕه وڕه ۆه ی ژین ده خوڵیته وه،مێشکی زوحاک ده توێته وه
سڵاوله نه ورۆزوبه هار ، له قاقبه ی که وی سه رکۆسار
له یادی به رزی مام هه ژار ، له گۆران زیوه ر و دڵدار
جێی سه لاحه نینه ئه م خاکه ، مه یدانی کاوه ی بێ باکه
بێشه ی شێرانی چالاکه ، گۆری هه زاران زوحاکه
خاکی کوردان نرخی نایه ، گه و هه و له نێو دڵی دایه
هه ژارومه و له وی تیایه ، که گه و هه ری شه و چرایه
یادی هێمن و کۆڕانی ، تایه ر به گ و بێسارانی
بێکه س و وساحب قه رانی، یا قانعی مه ریوانی
پێره مێرد خاڵه ی شاعیران ،به خامه و ژین و به ژیان
به تێکۆ شانی بێ وچان،رچه ی بۆ گه له که ی شکان
دڵی ئه م خاکه ئاوایه ، هینده ئه دیبی تێدایه
گه ر بینوسم تا هه تایه،هێشتا بۆم له حه ساو نایه
هێنده ده ڵیم تا بمێنم، پڕ به گه رووم ده چریکێنم
تێکه ل به نه ورۆز و خوێنم ، وه ک بلبل بۆ کورد ده خوێنم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )