ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م
ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م
که حه‌سته‌متر له مه‌ش بێ ژینی من،ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م
هه‌تاماوم خه‌یاڵی له‌نده‌ن و چین و خوته‌ن ناکه‌م
وڵاتی خۆم ده‌وێ، وه‌ک سورمه‌یه خاکی له سه‌ر چاوم
ره‌گاژۆیه دڵم له‌م خاکه‌دا، دڵ ریشه‌که‌ن ناکه‌م
به ئاوی کانیاوی نیشتمانم تینوێتیم ده‌شکێ
ئه‌من قه‌ت ئاوی هه‌ڵدێری نیاگارا په‌سه‌ن ناکه‌م
ئه‌رگه‌ر چی هه‌لپه‌رست بیشی ڕفێنێ تیکه‌که‌ی زارم
به‌نانی وشکی ده‌ژیێم، ئاره‌زووی هه‌نگوین و قه‌ن ناکه‌م
له جاویش بێ جل و به‌رگم ده‌ساچێنم به ئه‌و مه‌رجه‌ی
له خاکی خۆم بژیم، نا نامه‌وێ، به‌رگم له به‌ن ناکه‌م
له ئه‌م خاکه ژیاون دایه گه‌وره و باو و باپیرم
منیش هه‌روه‌ک ئه‌وان لێره ده‌ژیم، خۆم بێ وه‌ته‌ن ناکه‌م
ئه‌من خۆ داره‌بی نیم راشه‌کێ هه‌ر سرو‌ه‌یه‌ک لێم‌دا
به‌بای کوێستانی خۆشم گه‌ر به‌نێ، قه‌ت مه‌یلی شه‌ن ناکه‌م
که جه‌رده و ریگرانیش ببنه ئاڵا هه‌ڵگری خاکم
ده‌سووتێم و خه‌یاڵی سوئێد و مسکۆ و قه‌ره‌ن ناکه‌م
به ده‌روێشی ده‌ژیم و تاکوو ما‌و رووته‌ڵه و برسی
له کوردستانی خۆم ده‌مرم، ئه‌به‌د ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م
بانه‌مه‌ڕی ٧٢
عه‌بدولره‌حمان فه‌هیمی (ده‌روێش)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 11-05-2013 در ساعت 08:05 PM
|