"کاتۆر"
حه‌ز له کوڵی شینێک ئه‌که‌م دامرکێنێ دڵی پڕم
رێژنه‌ی ئه‌سرینێک ئه‌توانێ رزگار کا جه‌سته‌ی له گڕم
نه ئازییزهکانم زیندوون هه‌تا هێزوگریکم بێ
نه به‌هاری ژینم ماوه ، سۆزی یاری تهرییکم بێ
نه لاوه‌ی "دواوان" له باخ دێ .. نه ئاهه‌نگی خشڵ وبهرموور
نه به‌رامه‌ی "سوێسنه"و "بیزا" .. شنه‌ی "مێژوه‌رد" نازی "چنوور"
نه شوان لای "به‌ڕه‌زا" ماوه ، نه ئاواز له گه‌رووی بلوێر
نه له‌نجه‌ی به‌ژنی کچانه‌و نه که‌روێشکه‌ی نواڵه‌و زه‌نوێر
نه حه‌یران وقه‌تار ماون تێکه‌ڵ به هاڕه‌ی هه‌یاسان
نه کیژان له "پهڵهمهنێ" ورهشبهڵهکی نێو رێواسان
نه زه‌نگۆڵی زه‌نگی نێو ڕان .. به نیوه‌وڕۆی ههتاوگڕان
نه پۆل پۆلی ئاسکه بێری لانکه ئه‌که‌ن بۆ مۆڵه ڕان
نه دڵداری چێژی ماوه ، نه دڵ ، ماوه وه‌کوو جاران
نه ئێسک سووکێ ئاسکه‌ی دێ، نه په‌یمان و وه‌فای یاران
نه هه‌ڵبه‌ستی تکاوی زام.. نه ئاخێ قووڵ له ناخه‌وه
نه قاسپه‌ی که‌و له ره‌وه‌ز دێ.. نه هه‌ڵۆیه‌ک به شاخه‌وه
های ئازیزان .. هاوسه‌رینی خه‌م بۆ ساتێ ده‌وه‌رنه‌وه
چۆن بێ هاوده‌م .. چۆڵگهکانیش فرمێسکێکم ناگرنه‌وه..!
مامۆستا بێزار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )