"ماچی شیرین"
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ
به پیریش له‌زه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له بیر ناچێ
به سه‌د دوکتۆر و ده‌رمان و په‌ره‌ستار ناکرێ چاره‌ی
که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ
ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ر، ئه‌و کچه کورده‌ی
بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆدی تازه هه‌ڵپاچێ
خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم، وشک و بێ زه‌وقم
که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو له ناو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ
له گۆشه‌ی بێکه‌سیدا ئێسته وا دڵته‌نگ و خه‌مبارم
نییه باکم ئه‌گه‌ر ماڵم به جارێکی به قوڕ داچێ
به‌شی کوردێکی زانا له‌م وڵاته مه‌ینه‌ت و ده‌رده
ئه‌وه‌ی نه‌تویست بڵێ ڕه‌ببی به ده‌ردی کوردی زانا چێ
له ناو بازاری ئه‌وڕۆکه‌ی ئه‌ده‌بدا شێعری تۆ هێمن
وه‌کوو پووڵی چرووکه، هیچ ڕه‌واجێکی نیه، ناچێ
"مامۆستا هێمن"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )