تۆ
مۆسیقا جه‌سته‌م ئه‌ته‌زوێنێ و هه‌وار و چاوی تۆ
شاده‌ماری شه‌هدی زارم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له دونیادا ته‌ك و ته‌ك هه‌ر به‌واتای بێ منی
من حه‌شاری شاری چاوم بۆ به‌هار و ناوی تۆ
تۆ له‌پێناوی من و ماتیك و من بۆ چاوی تۆ
من به چاوم ڕێ ئهههنگێوم گڕاوم خاوی تۆ
گه‌ر برۆ په‌رژینی چاوی چاوه‌كه‌م بێ ئه‌ی له‌بۆ
هه‌ر به‌تاتۆ دێته ڕوو هه‌یوانی ساو و تاوی تۆ
هه‌نگوینی سنگی هه‌ور و چه‌تری چاوی یه‌ك به‌هار
سێبه‌ری هه‌نگاو ئه‌كێشێ بۆ كه‌ناری ساوی تۆ
جا فتۆشاپی جوانیت بێ فلاش و بێ په‌ره‌نگ
من ئهخاتهسهرزهمینی بێ به‌ر و بێ ئاوی تۆ
بێ موبایل،دووربین و وێب وێنه‌ت لهئهلبۆمی هه‌ور
كام هه‌ور هه‌وری دڵم بۆ،بۆ ته‌وار و باوی تۆ
باو و باوانی من و تۆ شێوه‌كار و شیوی كار
شیوی سه‌ر گۆنات و گۆنا ئاسه‌واری داوی تۆ
لهنجهوو له‌رزه‌و له‌رانی بێشكه‌كه‌ی ناو ئاسمان
دێته‌سه‌ر له‌نجه‌ی لهرینت لێڕه‌واڕ و ماوی تۆ
" فوئاد جه‌هانی " بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )