هه‌تاوی ڕووت
ژیواری به‌ناحه‌ق كهدهچێ ده‌ر حه‌قی هه‌ستم
دیواری دڵم داده‌ڕمێ دڵ دهبهدهستم
هه‌ژگه‌ڵ بهبهخیلی قژی خاوت له‌ده‌روونم
ئاڵاوهبهپهیمانهیی په‌یمانی نه‌فه‌ستم
هیوا له‌نشێوی حه‌ز و ئاسۆ له‌به‌یانی
هه‌ورازی هه‌وار و هه‌مه‌نی هه‌وری هه‌وه‌ستم
دنیا لهچڵێ چۆله‌كه‌و چاوێ له‌چه‌ك بێ
بارانی گله‌و گوللهوو گریانهدهبهستم
زیندانی زنار و زمه‌نی زار و نزاریش
هاتوونهتهپهیڤین و دڵ ئازاری قه‌فه‌ستم
تۆ بێت و لهههرمانی هه‌ناسه‌ت بڕِهوێم و
سه‌رگه‌رمی سه‌ما سه‌رمه‌دی سهردارییهمهستم
په‌روازی په‌لم پردی په‌ژاره‌م ده‌پوێنێ
ڕِووخانی سنووری په‌مه‌یی بایهكهههستم
خوای خهندهوو خۆر و خهوهئهم خێوی خه‌یاڵم
به‌و هۆیهكهوا بێ وزهوو بهستهیهدهستم
هه‌ر كارێ ده‌كه‌م چاره‌یی داهاتی له‌لایه
من بێ خه‌به‌ر و پۆوی به‌بێ هوودهدهبهستم
برژانگی بژار و به‌برۆ تیری موژه‌ی حه‌ق
پێكانی بهپهیكان و بهپهیكی مهیهمهستم
خوێن نایهلهجێ تیری موژه‌ی سه‌روه‌ری مه‌ستان
بارانهلهچاو دێت و كهجۆگهی هه‌ڵ ئه‌به‌ستم
تا دێت و هه‌ناسه‌ی دڵه‌كه‌م دهسكهنهكا با
به‌ر بۆنی شنه‌ی خۆری خهرامانهوهمهستم
ئهستێرهلهگهڵ شه‌و ده‌شه‌ڕێ تا بدڕێ ڕه‌ش
په‌رده‌ی نه‌شه‌مه‌ی ڕه‌ش شه‌قی كا شه‌ققه‌یی شه‌ستم
فواد جهانی بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|