روخم ره‌نگینی ره‌نگی روومه‌تی رهنگینته، بازا
قه‌دی سه‌روم که‌مانینی قه‌دی شیرینته، بازا
غه‌ریب و بێکه‌س و زار و فه‌قیری خانه‌دانی تۆ
جگه‌ر سووتاو و ماڵوێرانی زوڵفی چینته، بازا
( معازهڵڵا) که رهحمێکت به حاڵی زاری مندا بێ
که ئاخر به‌نده‌یی خاکی ده‌ری پێشینته ، بازا
ئه‌گه‌ر خوێنم ده‌ڕێژی تۆ، ئه‌وه تێغ و ئه‌میش گه‌ردن
ئه‌گه‌ر بنیادی په‌یمان، ده‌ستی من دامێنته، بازا
له چاوانم هه‌تاکه‌ی قه‌تره قه‌تره خوێن ده‌که‌ی ئه‌ی دۆست
کوا ئه‌م عه‌هد و په‌یمان و وه‌فا کابینته، بازا
به « نالی» باوه‌ڕت نایێ، خه‌یاڵت بێت و بیبینێ
که چۆن مه‌شغووڵی نه‌غمه‌ی گۆشه‌یی ناڵینته، بازا
شێعری حه‌زره‌تی نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )