له ناکه‌س کارییا، خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به با عومرم
له ناکه‌س کارییا، خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنه، تا له‌به‌ر قاپی که‌سێ ده‌مرم
به زایع چوو له [ما لا یَعْنِی]یا وه‌قتم هه‌موو، یه‌عنی...
ده‌بێ وه‌قتێ له [بُوالوَقت]ێ بخوازم دا تیا بمرم
ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا: حازر به، واده‌ی ده‌ور و ته‌سلیمه
منی غه‌فڵه‌ت زه‌ده هێشتا خه‌ریکی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم
خه‌یاڵی پووچی دنیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه
قیامه‌ت، هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژێ قیامه‌ت بێته‌وه فکرم
له پێ که‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌کوو منداڵ
له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه پێ ده‌گرم
چیه سووچ و گوناهی؟ بۆچی ده‌یکاته جه‌زاخانه؟
له قه‌بر هه‌ڵکه‌ن، هه‌تا رۆژی جه‌زا ده‌عوا چیه قه‌برم
سبه‌ینێ[یُحشَرُ المَرْء]ه، براگه‌ل فرسه‌ته ئه‌مڕۆ
ته‌به‌ڕڕا بن له من، باکه‌س نه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم
له من نازانم ئیتر نه‌فسی به‌دخوو چی ده‌وێ [مه‌حوی]
که به‌دکردار و به‌دڕه‌فتار و به‌دئه‌فکار و به‌د ته‌ورم
مه‌گه‌ر به‌ر مه‌وجی به‌حری ره‌حمه‌تم خا وه‌سفی سه‌تتارێ
وه‌گه‌رنا زه‌حمه‌ته پا بوونه‌وه‌م، نامومکینه سه‌ترم
مه‌حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 11-07-2013 در ساعت 05:26 PM
|