گریانی نێوه شه‌و
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و، ده‌گاته کاتی نیوه‌ێ شه‌و
خه‌ڵگ نۆستوون، له چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێێه داده‌گرێ
ده‌ڵی هه‌ر زیندووارێکی هه‌ێه له‌م دێێه دادهمرێ
له هیچ لا خشپهێێک ناێه و چراێ ماڵێکی ناییسێ
به ئهسپاێێ له ماڵ دێمه ده‌ر و ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ
ته‌ک و ته‌نیا به ئارامی ده‌چم بۆ گردهکهێ به‌ر دێ
به دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکی ڕادهکیشم له سه‌ر به‌ردێ
ده‌که‌م جا سه‌یرێ ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنهێ شه‌وبا
شه‌و وو بێ ده‌نگی چه‌ن خوشه، هه‌میشه خوزگه هه‌ر شه‌و با
وه کوو ئاواڵی چاک ئه‌ستێره‌کان گوی ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌ێان که‌م م‌و به م‌و ڕازی ده‌روونی خۆم
کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌م جاره و له به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاورێ دڵم دهکژێتهوه ئه‌سرین ده‌بارێنم
شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌م شیوه‌ن و نالین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
بلێ گریانی نیوه‌ێ شه‌و ده‌کا ناسووری دڵ مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به جێ دیڵێ دڵی من خه‌م
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )